Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانسەرەکیهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

پرۆژەیەکی نیشتەجێبوون لە هەولێر. تێبینی وێنەکە پەیوەندی بە بابەتەکەوە نییە و تەنیا بۆ روونکردنەوەیە

پرۆژەیەکی نیشتەجێبوون لە هەولێر. تێبینی وێنەکە پەیوەندی بە بابەتەکەوە نییە و تەنیا بۆ روونکردنەوەیە

ئابووری

فۆرمی ئۆنڵاینی 20 هەزار یەکەی نیشتەجێبوون کارا کرا

ژیار حەکیم

ژیار حەکیم

17-06-2022
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
ژیار حەکیم
ژیار حەکیم17-06-2022

بابەتی پەیوەندیدار

لە هەرێمی کوردستان نرخی بەرمیلێک نەوتی سپی گەیشتە 325 هەزار دینار
ئابووری23-10-2026

لە هەرێمی کوردستان نرخی بەرمیلێک نەوتی سپی گەیشتە 325 هەزار دینار

لە 9 مانگدا فرۆشی بانکی ناوەندیی عێراق 39 ملیار دۆلار بووە، 35%ی لە پار کەمترە
ئابووری23-10-2026

لە 9 مانگدا فرۆشی بانکی ناوەندیی عێراق 39 ملیار دۆلار بووە، 35%ی لە پار کەمترە

تاوەکو کۆتایی ساڵ بەرهەمهێنانی گاز لە عەککازی ئەنبار دەگاتە 100 ملیۆن پێ سێجا
ئابووری23-10-2026

تاوەکو کۆتایی ساڵ بەرهەمهێنانی گاز لە عەککازی ئەنبار دەگاتە 100 ملیۆن پێ سێجا

رووداو دیجیتاڵ

فۆرمی ئۆنڵاینی 20 هەزار یەکە نیشتەجێبوون کارا کرا، سەرۆکی دەستەی وەبەرهێنانیش دەڵێت: هەر کەسێک هاوسەرگیریی نەکردووە و تەمەنی لە سەرووی 30 ساڵە، دەتوانێت ناوی تۆمار بکات.
 
رۆژی پێنجشەممە 16ـی حوزەیرانی 2022، د. محەممەد شوکری، سەرۆکی دەستەی وبەرهێنان بە رووداوی راگەیاند: "هەر کەسێک هاوسەرگیریی کردبێت و سوودمەند نەبووبێت لە حکومەت دەتوانێت ناو تۆماربکات، بەڵام ئەو کەسانەی هاوسەگیرییان نەکردووە دەبێت تەمەنیان لە سەرووی 30 ساڵ بێت."
 
سەبارەت بە نرخ و قیستی یەکەکان سەرۆکی دەستەی وەبەرهێنان گوتی پێشتر خەمڵاندنێکیان بۆ قیست و پارەی یەکەکان کردبوو زۆر گۆڕانکاری بەسەر خەمڵاندنەکە نەهاتووە. ئەگەریش گۆڕانکاری کرابێت ئەوە باشتر بووە، بە گوێرەی خەمڵاندنەکەش بێت، قیستەکانی لە نێوان 15-12 ساڵ دەدرێتەوە، نرخی هەر مەترێکی دووجاش لە نێوان 200 بۆ 350 دۆلار دەبێت.
 
لەبارەی ئەو مەرجانەی کە پێویستن بۆ ناو تۆمارکردن بۆ 20 هەزار یەکە نیشتەجێبوونەکە د. محەممەد شوکری گوتی: "هەر کەسێک هاوسەرگیریی کردبێت و سوودمەند نەبووبێت لە حکومەت دەتوانێت ناو تۆماربکات، بەڵام ئەو کەسانەی هاوسەگیرییان نەکردووە دەبێت تەمەنیان لە سەرووی 30 ساڵ بێت."
 
بەگوتەی سەرۆکی دەستەی وەبەرهێنان، باڵەخانەکان لە قەزاکان سێ نهۆم و لە ئیدارە سەربەخۆکان و سەنتەری شارەکان هەشت نهۆم دەبن."
 
رۆژی پێنجشەممە 9-6-2022، دەستەی وەبەرهێنان فۆرمێکی سەرەتایی بۆ زانیاریی وەرگرتن لەبارەی ناونوسین بۆ 20 هەزار یەکەی نیشتەجێبوون بڵاوکردەوە، هێمن هەینی، گوتەبێژی دەستەی وەبەرهێنان بە رووداوی راگەیاندبوو، ئەو فۆرمە بەرچاوڕوونییەکە، چونکە بەشێک لە هاونیشتمانیان نازانن چییان دەوێت و چۆن بە رێگەی ئۆنڵاین ناوەکانیان تۆماربکەن، بۆیە ئەو فۆرمە وەک خۆئامادەکردنێک بۆ ئەوان بڵاوکرایەوە.
 
رۆژی 31-05-2022 مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، سەرپەرشتیی کۆبوونەوەیەکی تایبەت بە بەدواداچوون و رێکارەکانی جێبەجێکردن و دروستکردنی ئەو 20 هەزار یەکەی نیشتەجێبوونەی کرد و لایەنە پەیوەندیدارەکانی راسپارد، لە زووترینکاتدا دەست بە رێکارەکانی دروستکردنی ئەو یەکانە بکرێت.
 
لەم لینکەوە فۆرمەکە پڕبکەرەوە
 

بابەتی پەیوەندیدار

لە هەرێمی کوردستان نرخی بەرمیلێک نەوتی سپی گەیشتە 325 هەزار دینار
ئابووری23-10-2026

لە هەرێمی کوردستان نرخی بەرمیلێک نەوتی سپی گەیشتە 325 هەزار دینار

لە 9 مانگدا فرۆشی بانکی ناوەندیی عێراق 39 ملیار دۆلار بووە، 35%ی لە پار کەمترە
ئابووری23-10-2026

لە 9 مانگدا فرۆشی بانکی ناوەندیی عێراق 39 ملیار دۆلار بووە، 35%ی لە پار کەمترە

تاوەکو کۆتایی ساڵ بەرهەمهێنانی گاز لە عەککازی ئەنبار دەگاتە 100 ملیۆن پێ سێجا
ئابووری23-10-2026

تاوەکو کۆتایی ساڵ بەرهەمهێنانی گاز لە عەککازی ئەنبار دەگاتە 100 ملیۆن پێ سێجا

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە