رووداو دیجیتاڵ
بەڕێوەبەری ڤێتێرنەریی دهۆک بە رووداوی راگەیاند، تووشبوویەکی تای خوێنبەربوون لە دهۆک تۆمار کراوە کە پیاوێکی 47 ساڵانە و خەڵکی شنگالە.
دکتۆر نیشتمان عارف، بەڕێوەبەری ڤێتێرنەریی دهۆک بە رووداوی گوت، "دوای ئەوەی کەسێک گومانی تووشبوون بە تای خوێنبەربوونی لێدەکرا، پشکنینمان بۆ کرد و دیار بوو توشبووە بە نەخۆشییەکە".
بەڕێوەبەری ڤێتێرنەریی دهۆک دەڵێت، 1ی ئەم مانگە پشکنینەکەیان ناردووە بۆ بەغدا و رۆژی دواتر ئەنجامەکەی گەڕاوەتەوە و پۆزەتیڤ بوو.
بە گوتەی دکتۆر نیشتمان عارف، تووشبووەکە پیاوێکی تەمەن 47 ساڵانە و خەڵکی شنگالە، ئێستا لە نەخۆشخانەی ئازادی لە دهۆک چارەسەری پزیشکی بۆ دەکرێت.



