Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

فیلمی The Mother’s Monster

فیلمی The Mother’s Monster

هونەر

فیلمێکی پاکستانی بە ژیری دەستکرد ملیۆنان بینەری هەبووە

ئەندام حوسێن

ئەندام حوسێن

02-10-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
ئەندام حوسێن
ئەندام حوسێن02-10-2026

بابەتی پەیوەندیدار

پەرەستوو کارزان گۆرانیی (چاوم لەڕێیە) بڵاودەکاتەوە
هونەر17-10-2026

پەرەستوو کارزان گۆرانیی (چاوم لەڕێیە) بڵاودەکاتەوە

شاز میوزیک: سیستمە دیجیتاڵییەکانی بڵاوکردنەوەی گۆرانی راستەوخۆ لەگەڵ وڵاتانی وەک عێراق و ئێران و سووریا کار ناکەن
هونەر15-10-2026

شاز میوزیک: سیستمە دیجیتاڵییەکانی بڵاوکردنەوەی گۆرانی راستەوخۆ لەگەڵ وڵاتانی وەک عێراق و ئێران و سووریا کار ناکەن

میسر فەرشی سوور بۆ فیلمەکەی هەڵکەوت مستەفا رادەخات
هونەر10-10-2026

میسر فەرشی سوور بۆ فیلمەکەی هەڵکەوت مستەفا رادەخات

رووداو دیجیتاڵ

فیلمێکی فانتازیی پاکستانی کە بە تەکنەلۆژیای ژیری دەستکرد دروستکراوە، لە ماوەیەکی کورتدا ملیۆنان بینەری لەسەر یوتیوب هەبووە.


فیلمی The Mother’s Monster لە نووسین و دەرهێنانی فیلمسازی پاکستانیی Zahid Iqbal، چیرۆکی دایکێکە کە لە گوندێکی شاخاوی و بەفراوی منداڵێک دێنێتە دونیا، بەڵام ئەو منداڵە مرۆڤ نییە، بەڵکو ئەژدیهایەکە.

لە کاتێکدا دایکەکە ئەژدیهاکە بە منداڵی خۆی دەبینێت و هەوڵی پاراستنی دەدات، دانیشتووانی گوندەکە لە بوونی ئەو بوونەوەرە دەترسن و بە مەترسییەک بۆ خۆیان دەیبینن.

فیلمەکە بە شێوەیەکی تەواو بە یارمەتی ژیری دەستکرد دروستکراوە لە دروستکردنی وێنە و دیمەنەکانەوە تا دەنگە دەستکردەکان. وەشانی سەرەکی فیلمەکە لە 14ی ئەیلوولی 2026 لە کەناڵی MYTHRA لە یوتیوب بڵاوکراوەتەوە. 

بەپێی ڕاپۆرتی میدیای پاکستانی، فیلمەکە کە نزیکەی 28 خولەکە، تا کۆتایی مانگی ئەیلوول زیاتر لە 50 ملیۆن بینەری لە یوتیوب هەبووە، لەگەڵ ئەوەشدا هەر بەهۆی ئەم فیلمەوە کەناڵی بەرهەمهێنەری فیلمەکە لە 100 هەزار سابسکرایبەر تێپەڕیوە. 

بڵاوبوونەوەی ئەم فیلمە نموونەیەکی نوێیە بۆ ئەوەی چۆن ژیری دەستکرد دەتوانێت رێگای بەرهەمهێنانی فیلم بگۆڕێت و بە فیلمسازێکی تاک، بەبێ ستافی گەورە و پرۆسەیەکی گران، هەوڵی دروستکردنی کاری فانتازی بدات.

بابەتی پەیوەندیدار

پەرەستوو کارزان گۆرانیی (چاوم لەڕێیە) بڵاودەکاتەوە
هونەر17-10-2026

پەرەستوو کارزان گۆرانیی (چاوم لەڕێیە) بڵاودەکاتەوە

شاز میوزیک: سیستمە دیجیتاڵییەکانی بڵاوکردنەوەی گۆرانی راستەوخۆ لەگەڵ وڵاتانی وەک عێراق و ئێران و سووریا کار ناکەن
هونەر15-10-2026

شاز میوزیک: سیستمە دیجیتاڵییەکانی بڵاوکردنەوەی گۆرانی راستەوخۆ لەگەڵ وڵاتانی وەک عێراق و ئێران و سووریا کار ناکەن

میسر فەرشی سوور بۆ فیلمەکەی هەڵکەوت مستەفا رادەخات
هونەر10-10-2026

میسر فەرشی سوور بۆ فیلمەکەی هەڵکەوت مستەفا رادەخات

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە