پەیامێک لە عێراقەوە بۆ هەرێمی کوردستان: داهاتی دەروازەکانتان دوو هێندە بکەن
راگەیاندنی رێککەوتنی ئێران و ئەمریکا جارێکی دیکە جوڵەی بازرگانی بۆ تەنگەی هورمز گەڕاندەوە و کەشتییەکان لە رێڕۆ ئاوییەکاندا دەستیان بە جوڵە کرد.
لە هەرێمی کوردستان و عێراق بۆ جوڵە ئابوورییەکان هەنگاوی ئەرێنی هەن، ئێستا هەردوو حکومەت دەیانەوێت سیستمی ئەسیکۆدا لە دەروازە سنوورییەکانی هەرێمی کوردستان جێبەجێ بکەن.
سامر قاسم، بەڕێوەبەری گشتی دەستەی گشتیی گومرگی عێراق لە کاتی بەشداری لە ئابووری By MSF کە محەممەد شێخ فاتیح پێشکێشی دەکات، رایگەیاند، بەجێبەجێکردنی سیستمی ئەسیکۆدا پێمانوایە داهاتی گومرگی لە هەرێمی کوردستان بەلایەنی کەمەوە دوو هێندە زیاد دەکات.
.jpg&w=3840&q=75)

