رووداو دیجیتاڵ
بەراورد بە دوێنێ، ئەمڕۆ هەر مسقاڵێک زێڕ لە بازاڕەکانی هەرێمی کوردستان 14 هەزار دینار دابەزی.
عەبدوڵڵا ئەکرەم، جێگری سەرۆکی سەندیکای زێڕنگرانی هەولێر، ئەمڕۆ پێنجشەممە بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت: "ئەمڕۆ نرخی مسقاڵێک زێڕی عەیار 21 بە 943 هەزار دینارە، عەیاری 22 بە 988 هەزار دینارە".
دوێنێ مسقاڵێک زێڕی عەیار 21 بە 957 هەزار دینار و عەیاری 22 بە ملیۆنێک و دوو هەزار دینار بوو.
جێگری سەرۆکی سەندیکای زێڕنگرانی هەولێر گوتی: "ئەمڕۆ نرخی زێڕ لەسەر بنەمای ئۆنسەی 4305 دۆلار دیاریکراوە، هەروەها بەهای 100 دۆلار بە 155 هەزار و 100 دینار هەژمار کراوە، لەکاتێکدا دوێنی ئۆنسەیەک بە 4341 دۆلار و 100 دۆلار بە 156 هەزار دینار بوو".
ئەمڕۆ نرخی جۆرەکانی دیکەی زێڕ بەمشێوەیەیە:
- مسقاڵێک عەیار 18: 808 هەزار دینار
- مسقاڵێک عەیار 14: 628 هەزار دینار
- مسقاڵێک عەیار 12: 540 هەزار دینار
- مسقاڵێک عەیار 9: 405 هەزار دینار
نرخی زێڕ لە بازاڕەکانی جیهان ناجێگیرە. کێلڤین وۆنگ، شرۆڤەکاری بازاڕە داراییەکان سەر بە کۆمپانیای OANDA رایگەیاند: "نرخی زێر پاڵپشتی لە هەواڵە ئەرێنییەکانی رۆژهەڵاتی نێوەڕاستەوە گرتووە کە بووەتە هۆکار بۆ دابەزینی نرخەکانی نەوت".
چوارشەممە ئەمریکا و ئێران دەقی رێککەوتنە کاتییەکەیان بڵاوکردەوە، ئەوە لەکاتێکدایە دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا هەڕەشەی دەستپێکردنەوەی هێرشەکان و کوشتنی بەرپرسانی ئێرانی کرد ئەگەر پابەندی بەڵێنەکانیان نەبن. رێککەوتنە 14 خاڵییەکە، ئاگربەستەکەی مانگی نیسان بۆ 60 رۆژی دیکە درێژ دەکاتەوە، تاوەکو دەرفەت بە هەردوولا بدات بۆ دانوستاندن لەسەر ئاگربەستێکی کۆتایی.
کێلڤین وۆنگ دەڵێت: "پێشبینی دەکەم نرخی زێڕ لە ئاستە بەرزەکانیدا نەتوانێت جێگیر بێت، لەبەر ئەوەی ئێستا بازرگانان ئەگەری ئەوەیان لەبەرچاو گرتووە کە بانکی ناوەندیی ئەمریکا دەست بکات بە بەرزکردنەوەی رێژەی سوودی بانکی".


.jpg&w=3840&q=75)
