Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانسەرەکیهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

چەند کەشتییەک لە تەنگەی هورمز. وێنە: Reuters

چەند کەشتییەک لە تەنگەی هورمز. وێنە: Reuters

ئابووری

کێپلەر: هاتووچۆی کەشتییەکان لە تەنگەی هورمز بۆ نزمترین ئاست دابەزی

رووداو دیجیتاڵ

رووداو دیجیتاڵ

18-07-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
رووداو دیجیتاڵ
رووداو دیجیتاڵ18-07-2026

بابەتی پەیوەندیدار

لە هەرێمی کوردستان نرخی بەرمیلێک نەوتی سپی گەیشتە 325 هەزار دینار
ئابووری23-10-2026

لە هەرێمی کوردستان نرخی بەرمیلێک نەوتی سپی گەیشتە 325 هەزار دینار

لە 9 مانگدا فرۆشی بانکی ناوەندیی عێراق 39 ملیار دۆلار بووە، 35%ی لە پار کەمترە
ئابووری23-10-2026

لە 9 مانگدا فرۆشی بانکی ناوەندیی عێراق 39 ملیار دۆلار بووە، 35%ی لە پار کەمترە

تاوەکو کۆتایی ساڵ بەرهەمهێنانی گاز لە عەککازی ئەنبار دەگاتە 100 ملیۆن پێ سێجا
ئابووری23-10-2026

تاوەکو کۆتایی ساڵ بەرهەمهێنانی گاز لە عەککازی ئەنبار دەگاتە 100 ملیۆن پێ سێجا

رووداو دیجیتاڵ

بەگوێرەی داتاکانی کۆمپانیای کێپلەر بۆ زانیارییە دەریاییەکان، هاتووچۆی کەشتییەکان لە تەنگەی هورمز بەردەوام کەم دەبێتەوە؛ ئەوەش دوای توندبوونی هێرشەکانی ئەمریکا بۆ سەر ئێران و وەڵامدانەوەی تاران دێت.

کۆمپانیای کێپلەر رایدەگەیێنێت، ژمارەی ئەو کەشتییانەی بە تەنگەی هورمزدا تێپەڕیون، بۆ نزمترین ئاستی سێ هەفتەی رابردوو دابەزیوە. داتاکان دەریدەخەن رۆژی پێنجشەممە تەنیا هەشت کەشتی بە تەنگەکەدا تێپەڕیون، حەوتیان رێڕۆی ئێرانییان بەکارهێناوە.

کۆمپانیاکە ئاماژەی بەوەش کردووە، هێرشەکان بۆ سەر کەشتییە نەوتهەڵگرەکان و گەمارۆ دەریاییەکانی ئەمریکا، دڵەڕاوکێی بازاڕیان زیاتر کردووە؛ ئەوەش هێمایە بۆ ئەوەی کۆمپانیاکانی کەشتیوانی ئێستا زیاتر لەژێر کاریگەریی پێشهاتە سەربازییەکانن وەک لە هەوڵە دیپلۆماسییەکان.

فاتیح بیرۆڵ، بەڕێوەبەری جێبەجێکاری ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزە هۆشداری دا، ئەگەر کێشەی تەنگەی هورمز لە ماوەی چەند هەفتەیەکی کەمدا چارەسەر نەکرێت، ئاسایشی وزەی جیهانی رووبەڕووی مەترسییەکی جیدی دەبێتەوە.

بیرۆڵ ئەوەشی وەبیرهێنایەوە، ئاژانسەکەی لە مانگی ئاداری رابردوودا هەماهەنگیی کردووە بۆ ئازادکردنی 400 ملیۆن بەرمیل نەوت لە یەدەگی ستراتیژی، بەڵام جەختی کردەوە "ئەم جۆرە رێکارانە بۆ هەمیشە بەردەوام نابن"؛ ناوبراو داوای کرد تەنگەکە بە تەواوەتی و بێ مەرج بە رووی کەشتییەکاندا بکرێتەوە.

گرژییەکان لە تەنگەی هورمز لە سەرەتای ئەم مانگەوە و پاش دەستپێکردنەوەی پێکدادانەکانی نێوان ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا و ئێران، بە شێوەیەکی بەرچاو روویان لە هەڵکشان کردووە.

بابەتی پەیوەندیدار

لە هەرێمی کوردستان نرخی بەرمیلێک نەوتی سپی گەیشتە 325 هەزار دینار
ئابووری23-10-2026

لە هەرێمی کوردستان نرخی بەرمیلێک نەوتی سپی گەیشتە 325 هەزار دینار

لە 9 مانگدا فرۆشی بانکی ناوەندیی عێراق 39 ملیار دۆلار بووە، 35%ی لە پار کەمترە
ئابووری23-10-2026

لە 9 مانگدا فرۆشی بانکی ناوەندیی عێراق 39 ملیار دۆلار بووە، 35%ی لە پار کەمترە

تاوەکو کۆتایی ساڵ بەرهەمهێنانی گاز لە عەککازی ئەنبار دەگاتە 100 ملیۆن پێ سێجا
ئابووری23-10-2026

تاوەکو کۆتایی ساڵ بەرهەمهێنانی گاز لە عەککازی ئەنبار دەگاتە 100 ملیۆن پێ سێجا

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە