Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانسەرەکیهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

بەردەم باڵەخانەی بانکی ناوەندیی عێراق. وێنە: Reuters

بەردەم باڵەخانەی بانکی ناوەندیی عێراق. وێنە: Reuters

ئابووری

ئەمریکا سزا لەسەر 7 بانکی عێراق هەڵدەگرێت

نەهرۆ محەممەد

نەهرۆ محەممەد

18-07-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
نەهرۆ محەممەد
نەهرۆ محەممەد18-07-2026

بابەتی پەیوەندیدار

لە هەرێمی کوردستان نرخی بەرمیلێک نەوتی سپی گەیشتە 325 هەزار دینار
ئابووری23-10-2026

لە هەرێمی کوردستان نرخی بەرمیلێک نەوتی سپی گەیشتە 325 هەزار دینار

لە 9 مانگدا فرۆشی بانکی ناوەندیی عێراق 39 ملیار دۆلار بووە، 35%ی لە پار کەمترە
ئابووری23-10-2026

لە 9 مانگدا فرۆشی بانکی ناوەندیی عێراق 39 ملیار دۆلار بووە، 35%ی لە پار کەمترە

تاوەکو کۆتایی ساڵ بەرهەمهێنانی گاز لە عەککازی ئەنبار دەگاتە 100 ملیۆن پێ سێجا
ئابووری23-10-2026

تاوەکو کۆتایی ساڵ بەرهەمهێنانی گاز لە عەککازی ئەنبار دەگاتە 100 ملیۆن پێ سێجا

رووداو دیجیتاڵ

سەرۆکوەزیرانی عێراق، پێشوازیی لە لێکتێگەیشتنی نێوان بانکی ناوەندیی عێراق و وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکای دەکات و رایگەیاند، هەنگاوێکی گرنگە بۆ چاکسازی لە کەرتی بانکی و تێکەڵکردنی عێراق بە سیستمی دارایی جیهانی.

عەلی فالح زەیدی، سەرۆکوەزیرانی عێراق رۆژی شەممە 18ی تەممووزی 2026 لە پۆستێکدا لە هەژماری فەرمیی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئێکس نووسیویەتی، "پێشوازی لەو لێکتێگەیشتنە دەکەین کە بانکی ناوەندیی عێراق لەگەڵ وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکا پێی گەیشتووە، هەنگاوێکی گرنگە لە کاروانی چاکسازیی کەرتی بانکی و بەهێزکردنی پەیوەندییەکانی لەگەڵ سیستمی دارایی جیهانی."

سەرۆکوەزیرانی عێراق رایگەیاندووە، 7 بانکی عێراقی ئامادە کراونەتەوە بۆ ئەوەی بگەڕێنەوە نێو کەناڵەکانی پەیوەندیی بانکیی دەرەکی بە دراوە جیاوازەکان، وەک ئامادەکارییەک بۆ گەڕانەوەیان بۆ نێو مامەڵەکردن بە دۆلاری ئەمریکی، دوای ئەوەی مەرجەکانی پابەندبوون و حوکمڕانییان تەواو کردووە.

بەهۆی پابەندنەبوون بە ستانداردە نێودەوڵەتییەکان و تۆمەتی قاچاخکردنی دۆلار، تاوەکو ئێستا وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکا سزای بەسەر 28 بانکی عێراقی دا سەپاندووە و رێگریی لێکردوون مامەڵە بە دراوی دۆلار بکەن. ساڵی 2023 بە یەکجار 14 بانک خرانە لیستی سزاکانەوە.

بەگوێرەی راپۆرتەکانی وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکا، ئەم بانکانە تێوەگلاون لە سپیکردنەوەی پارە، قاچاخکردنی دۆلار بۆ وڵاتانی دراوسێ کە لەژێر سزای ئەمریکادان و هەروەها پێشکێشکردنی بەڵگەنامەی ساختە بۆ وەرگرتنی دۆلار لە مەزادی دراوی بانکی ناوەندی.

زەیدی پێیوایە ئەم پێشکەوتنە، "سەرکەوتنی ئەو رێڕەوەی چاکسازییە داراییەیە کە حکومەت گرتوویەتیەبەر و دەبێتە هۆی زیادبوونی متمانە بە کەرتی بانکیی عێراق و کردنەوەی ئاسۆیەکی فراوانتر لەبەردەم ئابووریی نیشتمانی و وەبەرهێنان." 
 
عەلی فالح زەیدی، سەرۆکوەزیرانی عێراق، لە واشنتن سەرپەرشتیی واژۆکردنی 48 رێککەوتن و یاداشتی لێکتێگەیشتنی لەنێوان عێراق و ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا کرد؛ هاوکات گەورە بانکی "جی پی مۆرگان" بڕیاری داوە لقێکی خۆی لە عێراق بکاتەوە.

ئێوارەی رۆژی هەینی 17ی تەممووز، نووسینگەی سەرۆکوەزیرانی عێراق راگەیێندراوێکی بڵاوکردەوە و تێیدا هاتووە، ئەو رێککەوتنانە کەرتەکانی نەوت، وزە، تەکنەلۆژیا، کشتوکاڵ و دەرمانسازی لەخۆدەگرن. بەگوێرەی راگەیێندراوەکە، ئەم هەنگاوە "رێڕەوێکی روون بۆ هاوئاهەنگیی ئابووری و دارایی نێوان هەردوو وڵات دادەمەزرێنێت و پەیوەندییەکان دەگوازێتەوە بۆ ئاستێکی پێشکەوتوو."

بابەتی پەیوەندیدار

لە هەرێمی کوردستان نرخی بەرمیلێک نەوتی سپی گەیشتە 325 هەزار دینار
ئابووری23-10-2026

لە هەرێمی کوردستان نرخی بەرمیلێک نەوتی سپی گەیشتە 325 هەزار دینار

لە 9 مانگدا فرۆشی بانکی ناوەندیی عێراق 39 ملیار دۆلار بووە، 35%ی لە پار کەمترە
ئابووری23-10-2026

لە 9 مانگدا فرۆشی بانکی ناوەندیی عێراق 39 ملیار دۆلار بووە، 35%ی لە پار کەمترە

تاوەکو کۆتایی ساڵ بەرهەمهێنانی گاز لە عەککازی ئەنبار دەگاتە 100 ملیۆن پێ سێجا
ئابووری23-10-2026

تاوەکو کۆتایی ساڵ بەرهەمهێنانی گاز لە عەککازی ئەنبار دەگاتە 100 ملیۆن پێ سێجا

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە