Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانسەرەکیهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

ئابووری

ئەندامێکی لیژنەی نەوت و گاز: پشکی هەرێمی کوردستان لە سووتەمەنی بۆ بەکارهێنانی ناوخۆ دەبێت 140 هەزار بەرمیل بێت

ئەحمەد حەمید

ئەحمەد حەمید

18-07-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
ئەحمەد حەمید
ئەحمەد حەمید18-07-2026

بابەتی پەیوەندیدار

لە هەرێمی کوردستان نرخی بەرمیلێک نەوتی سپی گەیشتە 325 هەزار دینار
ئابووری23-10-2026

لە هەرێمی کوردستان نرخی بەرمیلێک نەوتی سپی گەیشتە 325 هەزار دینار

لە 9 مانگدا فرۆشی بانکی ناوەندیی عێراق 39 ملیار دۆلار بووە، 35%ی لە پار کەمترە
ئابووری23-10-2026

لە 9 مانگدا فرۆشی بانکی ناوەندیی عێراق 39 ملیار دۆلار بووە، 35%ی لە پار کەمترە

تاوەکو کۆتایی ساڵ بەرهەمهێنانی گاز لە عەککازی ئەنبار دەگاتە 100 ملیۆن پێ سێجا
ئابووری23-10-2026

تاوەکو کۆتایی ساڵ بەرهەمهێنانی گاز لە عەککازی ئەنبار دەگاتە 100 ملیۆن پێ سێجا

رووداو دیجیتاڵ

ئەندامێکی لیژنەی نەوت و گازی پەرلەمانی عێراق رایدەگەیێنێت، ئەو پشکەی لە یاسای بودجەدا بۆ هەرێمی کوردستان لە بەرهەمی سووتەمەنیی ناوخۆیی دیاریکراوە، "نادادپەروەرانە"یە و تەنیا 35%ـی ئەو پشکەیە کە دەبووایە وەریبگرێت. هاوکات سەردانی سەرۆکوەزیرانی عێراق بۆ ئەمریکا بە "سەرکەوتووترین" سەردان ناودەبات و دەڵێت، بۆ یەکەمجار لە دوای 2003، سەرۆکوەزیرانێک بە ئاشکرا عێراقی بەرەو جەمسەری ئەمریکا و هاوپەیمانەکانی یەکلاکردەوە.

سیپان شێروانی، ئەندامی لیژنەی نەوت و گاز لە پەرلەمانی عێراق، لە بووڵتەنی کاژێر 12:00ـی تۆڕی میدیایی رووداودا کە سەنگەر عەبدولڕەحمان پێشکێشی دەکات رایگەیاند، کێشەی کەمی و گرانیی نرخی بەنزین لە هەرێمی کوردستان، پەیوەندیی راستەوخۆی بەو پشکە کەمەوە هەیە کە لە یاسای بودجەی ساڵی رابردوودا بۆی دیاریکراوە.

بەپێی قسەکانی شێروانی، لەکاتێکدا وەزارەتی نەوتی عێراق رۆژانە یەک ملیۆن بەرمیل نەوتی خاو بۆ پاڵاوگەکانی ناوخۆ تەرخان دەکات، پشکی هەرێمی کوردستان تەنیا 50 هەزار بەرمیلە. ئەو گوتی: "ئەگەر بەپێی رێژەی دانیشتووان هەژماری بکەین کە هەرێمی کوردستان 14%ـی دانیشتووانی عێراق پێکدەهێنێت، دەبووایە پشکی رۆژانەمان لانیکەم 140 هەزار بەرمیل بووایە، بەڵام بەداخەوە ئەوەی ئێستا دیاریکراوە تەنیا 35%ـە."

سیپان شێروانی دوو رێگەی خستەڕوو. یەکەمیان، هەوڵدان لە بودجەی داهاتوودا بۆ زیادکردنی پشکی هەرێمی کوردستان بە شێوەیەکی دادپەروەرانە و پشتبەستن بە سەرژمێریی دانیشتووان. دووەمیش، داواکردن لە حکومەتی فیدراڵی کە لەو بەنزینە پاڵێوراوەی هەیەتی، پشکێک بۆ هەرێمی کوردستان دابین بکات.

بە گوتەی سیپان شێروانی، لە کاتی گفتوگۆکانی یاسای بودجەدا، حکومەتی هەرێمی کوردستان و وەزارەتی سامانە سرووشتییەکان داوای 135 بۆ 140 هەزار بەرمیلیان کردووە، "بەڵام هەندێک لایەنی بەناو ئۆپۆزیسیۆن دژی وەستانەوە و ئێستا خەڵک باجی ئەو هەڵوێستە دەدات."

سیپان شێروانی سەردانەکەی عەلی زەیدی، سەرۆکوەزیرانی عێراق بۆ واشنتن بە "سەرکەوتووترین سەردانی سەرۆکوەزیرانێکی عێراق بۆ ئەمریکا" لە دوای ساڵی 2003 ناوبرد.

بە بڕوای سیپان شێروانی، ئەم سەردانە دوو دۆسیەی گرنگی یەکلاکردووەتەوە. یەکەمیان، جەمسەرگیریی سیاسیی عێراق بوو. "بۆ یەکەمجار لە دوای 2003، سەرۆکوەزیرانێک بە ئاشکرا و راشکاوانە جەمسەرگیریی عێراقی بەرەو ئەمریکا و وڵاتانی هاوپەیمانی یەکلاکردەوە."

دووەم دۆسیەش، "شوناسی ئابووریی عێراق" بوو. شێروانی گوتی: "پێشتر ناڕوونی هەبوو کە ئایا عێراق چ سیستمێکی ئابووری پەیڕەو دەکات، بەڵام هەڵوێست و رێککەوتنەکانی زەیدی لە ئەمریکا، ئەم بابەتەی یەکلاکردەوە کە عێراق وڵاتێکە پەیڕەوی لە سیستمی بازاڕی ئازاد دەکات و ژینگەیەکی گونجاو بۆ سەرمایەگوزاری پێکدەهێنێت."

سیپان شێروانی ئاماژەی بە هەوڵەکانی عەلی زەیدی کرد بۆ کۆکردنەوەی چەک لە دەستی دەوڵەتدا و گوتی، ئەمە داواکارییەکی جەماوەرییە و زۆربەی گرووپە چەکدارەکان بە نووسراو جیابوونەوەی خۆیان لە باڵی سیاسی راگەیاندووە. لەگەڵ ئەوەشدا، گومانی خۆی نیشاندا لەوەی عێراق بە تەواوی لە میلیشیا پاکبکرێتەوە و گوتی: "لە مێژوودا هیچ کات عێراقێکی بێ میلیشیامان نەبینیوە، رەنگە شێواز و چەکەکانیان بگۆڕدرێن، بەڵام بەردەوام دەبن."

بابەتی پەیوەندیدار

لە هەرێمی کوردستان نرخی بەرمیلێک نەوتی سپی گەیشتە 325 هەزار دینار
ئابووری23-10-2026

لە هەرێمی کوردستان نرخی بەرمیلێک نەوتی سپی گەیشتە 325 هەزار دینار

لە 9 مانگدا فرۆشی بانکی ناوەندیی عێراق 39 ملیار دۆلار بووە، 35%ی لە پار کەمترە
ئابووری23-10-2026

لە 9 مانگدا فرۆشی بانکی ناوەندیی عێراق 39 ملیار دۆلار بووە، 35%ی لە پار کەمترە

تاوەکو کۆتایی ساڵ بەرهەمهێنانی گاز لە عەککازی ئەنبار دەگاتە 100 ملیۆن پێ سێجا
ئابووری23-10-2026

تاوەکو کۆتایی ساڵ بەرهەمهێنانی گاز لە عەککازی ئەنبار دەگاتە 100 ملیۆن پێ سێجا

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە