Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانسەرەکیهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

تمەنی ئێرانی؛ وێنە: رووداو

تمەنی ئێرانی؛ وێنە: رووداو

ئابووری

100 دۆلار بە نزیکەی 20 ملیۆن تمەنە

رووداو دیجیتاڵ

رووداو دیجیتاڵ

19-07-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
رووداو دیجیتاڵ
رووداو دیجیتاڵ19-07-2026

بابەتی پەیوەندیدار

لە هەرێمی کوردستان نرخی بەرمیلێک نەوتی سپی گەیشتە 325 هەزار دینار
ئابووری23-10-2026

لە هەرێمی کوردستان نرخی بەرمیلێک نەوتی سپی گەیشتە 325 هەزار دینار

لە 9 مانگدا فرۆشی بانکی ناوەندیی عێراق 39 ملیار دۆلار بووە، 35%ی لە پار کەمترە
ئابووری23-10-2026

لە 9 مانگدا فرۆشی بانکی ناوەندیی عێراق 39 ملیار دۆلار بووە، 35%ی لە پار کەمترە

تاوەکو کۆتایی ساڵ بەرهەمهێنانی گاز لە عەککازی ئەنبار دەگاتە 100 ملیۆن پێ سێجا
ئابووری23-10-2026

تاوەکو کۆتایی ساڵ بەرهەمهێنانی گاز لە عەککازی ئەنبار دەگاتە 100 ملیۆن پێ سێجا

رووداو دیجیتاڵ

رۆژی یەکشەممە، نرخی دۆلار بەرامبەر بە تمەن بەراورد بە دوێنێ 4,100 تمەن یان (2.14%) بەرزبووەوە و گەیشتە 195,250 تمەن.


بەرزترین نرخی دۆلار لە 24 کاژێری رابردوودا 195,350 تمەن و نزمترین نرخیش 191,150 تمەن بووە. نرخی ئێستای دۆلار بەراورد بە هەفتەی رابردوو 8.62% و بەراورد بە شەش مانگی ڕابردوو 34.19% بەرزبووەتەوە.

لە رۆژی شەممە، یەکەم رۆژی مامەڵەکان لە بازاڕی دراوی تاران، نرخی دۆلار بە بازدانێکی 5,000 تمەنییەوە بەرزبووەوە بۆ ئاستی  192,000 تمەن. ئەم بەرزبوونەوەیە هاوکات بوو لەگەڵ بەردەوامیی پێکدادانە سەربازییەکانی نێوان ئێران و ئەمریکا، زیادبوونی نیگەرانییەکان لەبارەی ئاییندەی گرژییەکان و کەمبوونەوەی خستنەڕووی دراو لە بازاڕی ئازاد دا.

بازاڕی دراو لە کاتێکدا هەفتەی نوێی دەستپێکرد کە 7 شەو بوو پێکدادانی سەربازی لەنێوان ئێران و ئەمریکادا بەردەوام بوو؛ هێرشی بەرامبەر بۆ سەر ژێرخانەکان و ئامانجە ستراتیژییەکان، کەشی سیاسیی ناوچەکەی زیاتر لە جاران ئاڵۆز کردووە. هاوکات، نیگەرانییەکان لەبارەی ئاسایشی هاتوچۆ لە تەنگەی هورمز و ئەگەری فراوانبوونی بازنەی جەنگ، چاوەڕوانییەکانی هەڵاوسانی لە بازاڕی دراودا بەرزکردەوە. ئەم گۆڕانکارییانە بووە هۆی بەرزبوونەوەی نرخی نەوت لە بازاڕە جیهانییەکان و زیادبوونی مەترسییە جیۆپۆلەتیکییەکان بە شێوەیەکی بەرچاو.

بازرگانان دەڵێن خواست بۆ کڕینی دۆلار زۆر زیاتر بووە لە خستنەڕوو، زۆربەی ئەوانەشی دۆلاریان لابووە بەهۆی نیگەرانی لە بەردەوامیی گرژییەکان، ئامادە نەبوون دۆلارەکانیان بفرۆشن. هەر ئەمەش وایکرد دۆلار بەبێ هیچ بەربەستێکی جدی ئاستی 195,000 تمەن تێپەڕێنێت.

شارەزایانی ئابووری پێیان وایە تا ئەو کاتەی پێکدادانە سەربازییەکانی نێوان ئێران و ئەمریکا بەردەوام بن، بازاڕی دراو هەر لەژێر کاریگەریی مەترسییە سیاسییەکاندا دەمێنێتەوە. بە بڕوای ئەوان، لە ئەگەری بەردەوامیی جەنگ یان بڵاوبوونەوەی هەواڵی نەرێنیی نوێ، ئەگەری ئەوە هەیە دۆلار بەرزبێتەوە بۆ 200,000 تمەن و ئاستی بەرزتر تاقی بکاتەوە.

بابەتی پەیوەندیدار

لە هەرێمی کوردستان نرخی بەرمیلێک نەوتی سپی گەیشتە 325 هەزار دینار
ئابووری23-10-2026

لە هەرێمی کوردستان نرخی بەرمیلێک نەوتی سپی گەیشتە 325 هەزار دینار

لە 9 مانگدا فرۆشی بانکی ناوەندیی عێراق 39 ملیار دۆلار بووە، 35%ی لە پار کەمترە
ئابووری23-10-2026

لە 9 مانگدا فرۆشی بانکی ناوەندیی عێراق 39 ملیار دۆلار بووە، 35%ی لە پار کەمترە

تاوەکو کۆتایی ساڵ بەرهەمهێنانی گاز لە عەککازی ئەنبار دەگاتە 100 ملیۆن پێ سێجا
ئابووری23-10-2026

تاوەکو کۆتایی ساڵ بەرهەمهێنانی گاز لە عەککازی ئەنبار دەگاتە 100 ملیۆن پێ سێجا

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە