Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانسەرەکیهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

کارگەیەکی بەرهەمهێنانی رۆن لە دیلۆک

کارگەیەکی بەرهەمهێنانی رۆن لە دیلۆک

ئابووری

هەناردەی دیلۆکی باکووری کوردستان لە نیوەی یەکەمی ساڵدا بە رێژەی 3.9% زیادی کردووە

رووداو سۆرانی

رووداو سۆرانی

20-07-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
رووداو سۆرانی
رووداو سۆرانی20-07-2026

بابەتی پەیوەندیدار

لە هەرێمی کوردستان نرخی بەرمیلێک نەوتی سپی گەیشتە 325 هەزار دینار
ئابووری23-10-2026

لە هەرێمی کوردستان نرخی بەرمیلێک نەوتی سپی گەیشتە 325 هەزار دینار

لە 9 مانگدا فرۆشی بانکی ناوەندیی عێراق 39 ملیار دۆلار بووە، 35%ی لە پار کەمترە
ئابووری23-10-2026

لە 9 مانگدا فرۆشی بانکی ناوەندیی عێراق 39 ملیار دۆلار بووە، 35%ی لە پار کەمترە

تاوەکو کۆتایی ساڵ بەرهەمهێنانی گاز لە عەککازی ئەنبار دەگاتە 100 ملیۆن پێ سێجا
ئابووری23-10-2026

تاوەکو کۆتایی ساڵ بەرهەمهێنانی گاز لە عەککازی ئەنبار دەگاتە 100 ملیۆن پێ سێجا

رووداو دیجیتاڵ

پارێزگای دیلۆک لە باکووری کوردستان، لە 6 مانگی سەرەتای ئەم ساڵدا بایی 5 ملیار و 37 ملیۆن و 227 هەزار دۆلار هەناردەی هەبووە.

بەپێی ئەو زانیارییانەی لە داتاکانی ئەنجوومەنی هەناردەکارانی تورکیا بڵاوکراونەتەوە، هەناردەی دیلۆک لە 6 مانگی سەرەتای ئەم ساڵدا بەراورد بە هەمان ماوەی ساڵی رابردوو، بە رێژەی 3.9% زیادی کردووە و لە 4 ملیار و 847 ملیۆن و 29 هەزار دۆلارەوە بۆ 5 ملیار و 37 ملیۆن و 227 هەزار دۆلار بەرزبووەتەوە.

 لەو پارێزگایەدا کە لە کەرتە جیاوازەکانی وەک چنینی فەرش، دانەوێڵە، قوماش و پیشەسازیی خۆراکی وەبەرهێنانی گەورە دەکرێ، زۆربەی هەناردەکە لە کەرتی دانەوێڵە، پاقلەمەنی و رۆن بووە کە گەیشتووەتە بایی 1 ملیار و 537 ملیۆن و 338 هەزار دۆلار. لە پلەی دووەمیشدا  هەناردەکردنی فەرش بایی 853 ملیۆن و 801 هەزار دۆلار بووە.

تونجای یڵدرم، سەرۆکی ژووری بازرگانیی دیلۆک رایگەیاند، هەناردەی پارێزگاکە لە مانگی حوزەیراندا بەراورد بە هەمان مانگی ساڵی رابردوو بە رێژەی 30.4% زیادی کردووە و گەیشتووەتە 919 ملیۆن و 694 هەزار دۆلار.

سەرۆکی ژووری بازرگانیی دیلۆک گوتی، پارێزگاکەی لە ریزبەندی شەشەمین پارێزگای باکووری کوردستان و تورکیا دێت کە زۆرترین هەناردە تۆمار دەکات. 

ئەم گەشەسەندنە ئابوورییەی دیلۆک لەکاتێکدایە، ژووری پیشەسازیی ئیستەنبووڵ لە نوێترین راپۆرتی خۆیدا بۆ ساڵی 2025، ئەو پارێزگایەی وەک چوارەمین پارێزگای تورکیا دەستنیشانکرد کە خاوەنی زۆرترین کۆمپانیای گەورەی پیشەسازییە و 62 کۆمپانیای ئەم پارێزگایە لە نێو لیستی 1000 گەورەترین کۆمپانیاکانی تورکیادان.

ئەم پاشخانە پیشەسازییە بەهێزە وایکردووە کە پارێزگاکە سەرەڕای قەیرانە داراییەکان و بەرزبوونەوەی تێچووی وزە، بتوانێت لە نیوەی یەکەمی ساڵی 2026دا ئاستی هەناردەکردنی خۆی لەسەر ئاستی نێودەوڵەتی بپارێزێت و  تەنانەت گەشەی پێ بدات.

بابەتی پەیوەندیدار

لە هەرێمی کوردستان نرخی بەرمیلێک نەوتی سپی گەیشتە 325 هەزار دینار
ئابووری23-10-2026

لە هەرێمی کوردستان نرخی بەرمیلێک نەوتی سپی گەیشتە 325 هەزار دینار

لە 9 مانگدا فرۆشی بانکی ناوەندیی عێراق 39 ملیار دۆلار بووە، 35%ی لە پار کەمترە
ئابووری23-10-2026

لە 9 مانگدا فرۆشی بانکی ناوەندیی عێراق 39 ملیار دۆلار بووە، 35%ی لە پار کەمترە

تاوەکو کۆتایی ساڵ بەرهەمهێنانی گاز لە عەککازی ئەنبار دەگاتە 100 ملیۆن پێ سێجا
ئابووری23-10-2026

تاوەکو کۆتایی ساڵ بەرهەمهێنانی گاز لە عەککازی ئەنبار دەگاتە 100 ملیۆن پێ سێجا

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە