Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانسەرەکیهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

ئۆنسەی زێڕ. وێنە: Reuters

ئۆنسەی زێڕ. وێنە: Reuters

ئابووری

ئۆنسەی زێڕ لە سەرووی 4,000 دۆلارەوە مامەڵەی پێوە دەکرێت

رووداو دیجیتاڵ

رووداو دیجیتاڵ

21-07-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
رووداو دیجیتاڵ
رووداو دیجیتاڵ21-07-2026

بابەتی پەیوەندیدار

لە هەرێمی کوردستان نرخی بەرمیلێک نەوتی سپی گەیشتە 325 هەزار دینار
ئابووری23-10-2026

لە هەرێمی کوردستان نرخی بەرمیلێک نەوتی سپی گەیشتە 325 هەزار دینار

لە 9 مانگدا فرۆشی بانکی ناوەندیی عێراق 39 ملیار دۆلار بووە، 35%ی لە پار کەمترە
ئابووری23-10-2026

لە 9 مانگدا فرۆشی بانکی ناوەندیی عێراق 39 ملیار دۆلار بووە، 35%ی لە پار کەمترە

تاوەکو کۆتایی ساڵ بەرهەمهێنانی گاز لە عەککازی ئەنبار دەگاتە 100 ملیۆن پێ سێجا
ئابووری23-10-2026

تاوەکو کۆتایی ساڵ بەرهەمهێنانی گاز لە عەککازی ئەنبار دەگاتە 100 ملیۆن پێ سێجا

رووداو دیجیتاڵ 

ئەمڕۆ سێشەممە لەدوای کردنەوەی بازاڕەکانی ئاسیا نرخی یەک ئۆنسە زێڕ زیاتر لە 40 دۆلار بەرزبووەوە و گەیشتە نزیکەی 4050 دۆلار.  

بەرزبوونەوەی نرخی زێڕ ئەمرۆ لە دوای ئەوە دێت کە کانزای زەرد بە باشی توانی لە چەند رۆژی رابردوودا بەرگری لە ئاستی هەستیاری 4000 دۆلار بکات کە بە ئاستێکی دەروونیی گرنگ هەژمار دەکرێت.

ئەم بەرزبوونەوەیەی نرخی زێڕ دوای ئەوە دێت کە گرژییەکان لە ناوچەکەدا پێیان ناوەتە قۆناخێکی نوێیەوە بەتایبەت دوای هێرشەکانی ئەمریکا بۆ سەر ئامانجە ئێرانییەکان و هۆشدارییەکەی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا کە رایگەیاندبوو تاران باجی کوشتنی سەربازە ئەمریکییەکان دەدات.

لەلایەکی دیکەوە، هەڕەشەی حوسییەکانی یەمەن بۆ سەپاندنی گەمارۆی دەریایی بەسەر سعودیەدا، نیگەرانییەکانی لەبارەی سەلامەتی هێڵەکانی گواستنەوەی وزە لە دەریای سووردا زیاتر کردووە. هەرچەندە بڵاوبوونەوەی هەواڵی هەوڵە نێوەندگیرییەکان بۆ ئاگربەستێکی 10 رۆژە، تا رادەیەک ترسی وەبەرهێنەرانی لە پەرەسەندنی دەستبەجێی جەنگەکە رەواندەوە.

چاوەڕوان دەکرێت هەفتەی داهاتوو بانکی ناوەندیی ئەمریکا کۆببێتەوە. هەرچەندە پێشبینی دەکرێت رێژەی سوود وەک خۆی بمێنێتەوە، بەڵام وەبەرهێنەران چاوەڕێی ئاماژەکانی ئەو بانکەن بۆ ئەوەی بزانن بەرزبوونەوەی نرخی وزە چۆن کاریگەری لەسەر ئاستی هەڵاوسان دەبێت.

ئەفزەڵ رەحمان، بەڕێوەبەری جێبەجێکار لە کۆمپانیای راوێژکاریی (OCBC)  لە سینگافۆر لەو بارەیەوە دەڵێت: "بەهێزبوونی بەهای دۆلار و بەرزبوونەوەی رێژەی سوود، وەک بەربەست لەبەردەم خواستی وەبەرهێنەران بۆ زێڕ دەمێننەوە." ئاماژەی بەوەش کرد کە گرژییەکانی ناوچەی کەنداو دەبنە هۆی ناجێگیری لە نرخی نەوت و هەڵاوساندا، ئەمەش وا دەکات نرخی زێڕ لەژێر گوشاردا بمێنێتەوە تاوەکو ئەو کاتەی سیاسەتە نەختییەکان روو لە نەرمبوون دەکەن.

لە چارەکی دووەمی ئەم ساڵدا نرخی ئۆنسەیەک زێڕ بە رێژەی 14% دابەزیبوو. ئەوەش  گەورەترین دابەزینی نرخی زێڕە لە ئاستی چارەکدا کە لە 2013 ـەوە بێ وێنە بووە.

 

 

 


بابەتی پەیوەندیدار

لە هەرێمی کوردستان نرخی بەرمیلێک نەوتی سپی گەیشتە 325 هەزار دینار
ئابووری23-10-2026

لە هەرێمی کوردستان نرخی بەرمیلێک نەوتی سپی گەیشتە 325 هەزار دینار

لە 9 مانگدا فرۆشی بانکی ناوەندیی عێراق 39 ملیار دۆلار بووە، 35%ی لە پار کەمترە
ئابووری23-10-2026

لە 9 مانگدا فرۆشی بانکی ناوەندیی عێراق 39 ملیار دۆلار بووە، 35%ی لە پار کەمترە

تاوەکو کۆتایی ساڵ بەرهەمهێنانی گاز لە عەککازی ئەنبار دەگاتە 100 ملیۆن پێ سێجا
ئابووری23-10-2026

تاوەکو کۆتایی ساڵ بەرهەمهێنانی گاز لە عەککازی ئەنبار دەگاتە 100 ملیۆن پێ سێجا

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە