Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانسەرەکیهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

نرخی بەنزینخانە لە بەنزینخانەیەکی هەولێر. وێنە؛ رووداو

نرخی بەنزینخانە لە بەنزینخانەیەکی هەولێر. وێنە؛ رووداو

ئابووری

لە هەولێر نرخی لیترێک بەنزین بۆ 850 دینار دابەزی

سۆران حوسێن

سۆران حوسێن

21-07-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
سۆران حوسێن
سۆران حوسێن21-07-2026

بابەتی پەیوەندیدار

لە هەرێمی کوردستان نرخی بەرمیلێک نەوتی سپی گەیشتە 325 هەزار دینار
ئابووری23-10-2026

لە هەرێمی کوردستان نرخی بەرمیلێک نەوتی سپی گەیشتە 325 هەزار دینار

لە 9 مانگدا فرۆشی بانکی ناوەندیی عێراق 39 ملیار دۆلار بووە، 35%ی لە پار کەمترە
ئابووری23-10-2026

لە 9 مانگدا فرۆشی بانکی ناوەندیی عێراق 39 ملیار دۆلار بووە، 35%ی لە پار کەمترە

تاوەکو کۆتایی ساڵ بەرهەمهێنانی گاز لە عەککازی ئەنبار دەگاتە 100 ملیۆن پێ سێجا
ئابووری23-10-2026

تاوەکو کۆتایی ساڵ بەرهەمهێنانی گاز لە عەککازی ئەنبار دەگاتە 100 ملیۆن پێ سێجا

رووداو دیجیتاڵ

دوای بڕیاری وەزارەتی سامانە سرووشتییەکان بۆ دابەزاندنی نرخی بەنزین، ئەمڕۆ لە زۆربەی بەنزینخانەکانی هەولێر، نرخی لیترێک بەنزین دابەزی بۆ 850 دینار، بەڵام لە سلێمانی نرخ جێگیرە و لیتری بە 1150 دینارە.


خاوەنی بەنزینخانەیەک لە شاری هەولێر، ئەمڕۆ سێشەممە 21-7-2026 بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت: "وەکو حکومەت داوای کرد نرخمان دابەزاند، بەڵام گرنگە لە ئەمڕۆوە کۆمپانیاکانی بەرهەمهێنانی بەنزینیش پابەندی بڕیارەکەی حکومەت بن، ئەگەرنا ئێمە ناتوانین بە 850 دینار بەردەوام بین".

بەگوێرەی بەدواداچوونی رووداو، چەند بەنزینخانەیەک فرۆشتنی بەنزینیان راگرتووە، هەروەها زۆرینەی بەنزینخانەکان دابەزینی نرخیان بە فەرمی راگەیاندووە و هەڵیانواسیوە، کە لیتری بەنزینی نۆرماڵ بە 850 دینارە.

سالار محەممەد، لێپرسراوی لیژنەی پشکنین لە بەڕێوەبەرایەتیی نەوت و کانزاکانی هەولێر، ئەمڕۆ سێشەممە بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت: "ئەمڕۆ لێپێچینەوە لە هەموو بەنزینخانەکان دەستپێدەکات، هەر بەنزینخانەیەک بەنزینی هەبێت نابێت لیتری لە 850 دینار زیاتر بیفرۆشرێت و بەپێچەوانەوە لێپێچینەوە لەگەڵ خاوەنەکەیدا دەکرێت".

دوێنێ 20ـی تەمموز، وەزارەتی سامانە سرووشتییەکانی هەرێمی کوردستان، لە فەرمانێکی وەزاریدا رایگەیاند، به مه‌به‌ستی چاره‌سه‌رکردنی قه‌یرانی سووته‌مه‌نی و دابه‌زاندنی نرخی به‌نزین له بازاڕه‌کان و که‌مکردنه‌وه‌ی بارگرانی له‌سه‌ر هاوڵاتییان، بڕیاریان داوە، کە نرخی فرۆشتنی به‌نزینی کواڵیتی نۆرماڵی بازرگانی له به‌نزینخانه‌کان نابێت له 850 دینار بۆ هه‌ر لیترێک زیاتر بێت.

پێش بڕیارەکەی حکومەت، نرخی لیترێک بەنزینی نۆرماڵ لە هەولێر گەیشتە 1400 دینار.

ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر، دوێنێ رایگەیاند، لە 21ـی تەمموزەوە دەبێت بڕیارەکەی وەزارەتی سامانە سروشتییەکان جێبەجێ بکرێت.

بەهمەن شێخ قادر، گوتەبێژی بەنزینخانەکانی سلێمانی بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت، پابەندی بڕیارەکەی حکومەت نابن تاوەکو نەزانن بڕیاری جێگرەوەی حکومەت چییە بۆیان گوتی: "هەرکاتێک حکومەت لیترێک بەنزینی کردە 820 دینار، بەنزینخانەکانیش پابەند دەبن و لیتری دەکەنە 850 دینار".

هەرچەند خاوەنی بەنزینخانەکانی دهۆک ناڕەزاییان دەربڕیوە، بەڵام کارزان رەئووف، بەڕێوەبەری نەوت و کانزاکانی دهۆک بە رووداوی گوت، لە 21ـی تەمموزەوە دەبێت دابەزینی نرخ جێبەجێ بکرێت و لیژنە بۆ جێبەجێکردنیشی پێکدەهێنن.

بەگوێرەی بڕیارەکەی حکومەت، دابەشکردنی بەنزینی پاڵپشتیکراو، کە یەک لیتری بە 750 دینارە، بەردەوام دەبێت.

بابەتی پەیوەندیدار

لە هەرێمی کوردستان نرخی بەرمیلێک نەوتی سپی گەیشتە 325 هەزار دینار
ئابووری23-10-2026

لە هەرێمی کوردستان نرخی بەرمیلێک نەوتی سپی گەیشتە 325 هەزار دینار

لە 9 مانگدا فرۆشی بانکی ناوەندیی عێراق 39 ملیار دۆلار بووە، 35%ی لە پار کەمترە
ئابووری23-10-2026

لە 9 مانگدا فرۆشی بانکی ناوەندیی عێراق 39 ملیار دۆلار بووە، 35%ی لە پار کەمترە

تاوەکو کۆتایی ساڵ بەرهەمهێنانی گاز لە عەککازی ئەنبار دەگاتە 100 ملیۆن پێ سێجا
ئابووری23-10-2026

تاوەکو کۆتایی ساڵ بەرهەمهێنانی گاز لە عەککازی ئەنبار دەگاتە 100 ملیۆن پێ سێجا

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە