Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانسەرەکیهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

وێستگەى هەناردەى نەوتى هێڵى 46 لە کەرکووک

وێستگەى هەناردەى نەوتى هێڵى 46 لە کەرکووک

ئابووری

وەزارەتی نەوتی عێراق بۆ رووداو: هەناردەی نەوت لە رێگەی هێڵی 46 پشکنینى ماوە

هەستیار قادر

هەستیار قادر

21-07-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
هەستیار قادر
هەستیار قادر21-07-2026

بابەتی پەیوەندیدار

لە هەرێمی کوردستان نرخی بەرمیلێک نەوتی سپی گەیشتە 325 هەزار دینار
ئابووری23-10-2026

لە هەرێمی کوردستان نرخی بەرمیلێک نەوتی سپی گەیشتە 325 هەزار دینار

لە 9 مانگدا فرۆشی بانکی ناوەندیی عێراق 39 ملیار دۆلار بووە، 35%ی لە پار کەمترە
ئابووری23-10-2026

لە 9 مانگدا فرۆشی بانکی ناوەندیی عێراق 39 ملیار دۆلار بووە، 35%ی لە پار کەمترە

تاوەکو کۆتایی ساڵ بەرهەمهێنانی گاز لە عەککازی ئەنبار دەگاتە 100 ملیۆن پێ سێجا
ئابووری23-10-2026

تاوەکو کۆتایی ساڵ بەرهەمهێنانی گاز لە عەککازی ئەنبار دەگاتە 100 ملیۆن پێ سێجا

رووداو دیجیتاڵ

وەزارەتی نەوتی عێراق لە قۆناخەکانی کۆتایی کارکردندایە، بۆ هەناردەکردنی 350 هەزار بەرمیل نەوتی کەرکووک بۆ بەندەری جەیهانی تورکیا، لە رێگەی بۆرییەکی دیکەی نەوت، کە بە هێڵی 46 ناسراوە. گوتەبێژی وەزارەتەکە دەڵێت: "بۆرییەکە لە قۆناخی پشکنینی کۆتایی دایە".

ئەو هەنگاوەی بەغدا بۆ فرەچەشنکردنی رێگەکانی هەناردەی نەوتەکەیەتی، کە بەهۆی دۆخی تەنگەی هورمز کێشەی بۆ دروست بووە.

18ـی تەمووزی 2026، وەزارەتی نەوتی عێراق رایگەیاند، هەموو ئامادەکارییەکان تەواو کراون بۆ ئەوەی لە رێگەی ئەو هێڵەوە نەوت بتوانرێت رۆژانە 300 بۆ 350 هەزار بەرمیل نەوت هەناردەی بەندەری جەیهان بکرێت.

سەلیم روکابی، گوتەبێژی وەزارەتی نەوتی عێراق بە تۆڕى میدیایی رووداوی راگەیاند: "بۆرییەکە لە قۆناخی پشکنینی کۆتاییدایە، بۆیە ناتوانرێت وادەی دەستپێکردنی هەناردەی نەوت دیاری بکرێت تاوەکو ئەو پشکنینانە تەواو نەبن و  دڵنیا نەبینەوە لەوە سەرکەوتوو بووە".

درێژیی ئەو هێڵە لە کەرکووکەوە تاوەکو بەندەری جەیهان نزیکەی هەزار کیلۆمەترە، بەشێکی بە رۆژئاوای پێشابوور لە هەرێمی کوردستان تێپەڕ دەبێت.

هێڵەکە لە کەرکووکەوە بۆ شەڕگات لە سەلاحەددین 40 ئینجە و لەوێوە دەبێتە 46 ئینج و بە سنوورى پارێزگاى نەینەوا بەرەو تورکیا تێپەڕ دەبێت، زیاتر لە 300 کیلۆمەتری لەناو سنووری عێراق و هەرێمی کوردستانە.

سەرچاوەیەکی بەرپرس لە کۆمپانیای نەوتی باکوور بە رووداوی گوت: "پشکنینی هایدرۆستاتیک (پشکنین بە ئاو) بۆ بۆرییەکە تەواو بووە، ئەوەی ماوە بۆ دەستپێکردنی هەناردەی نەوت لەو بۆرییەوە، پشکنینی پەمپى پاڵنانی نەوتەکەیە کە دوو دانەن".

ئێستا رۆژانە زیاتر لە 200 هەزار بەرمیل نەوتی کەرکووک لە رێگەی بۆریی هەرێمی کوردستانەوە هەناردەی بەندەری جەیهان دەکرێت، وەزارەتی نەوت دەیەوێت هەناردەکە بە هەردوو هێڵەکە رۆژانە بگەیێنێتە نزیکەی 700 هەزار بەرمیل.

سەلیم روکابی گوتی: "ئێستا نەوتی باشوور بە تانکەر دەگوازرێتەوە و لەگەڵ نەوتی کەرکووک تێکەڵ دەکرێت بە مەبەستی هەناردەکردنی، تاوەکو ئەو کاتەی بۆری بەسرە - حەدیسە تەواو دەبێت".

بۆری بەسرە - حەدیسە یەکێکی دیکەیە لەو پڕۆژانەی کە عێراق دەیەوێت پشتی پێ ببەستێت بۆ زیادکردنی رێگەکانی هەناردەی نەوت، لە دوای گەیاندنی نەوتی بەسرە بە حەدیسە لە ئەنبار، لەوێوە نەوت بۆ بەندەرەکانی سووریا و ئوردن هەناردە دەکرێت، بەڵام پڕۆژەکە لە قۆناخی سەرەتاییدایە.

سەرچاوەکەی رووداو لە کۆمپانیای نەوتی باکوور رایگەیاند، لە دوای تەواوبوونی سەرجەم پشکنینەکانی بۆری 46ـی کەرکووک – جەیهان، پێویستی بە پڕکردنی بۆرییەکە هەیە کە نزیکەی دوو ملیۆن بەرمیل نەوت دەگرێت، پێش ئەوەی دەست بە هەناردەکردنی بکرێت، ئەگەر هەیە لە دوای تەواوبوونی سەرجەم ئامادەکارییەکان، ئەو هەنگاوانە زیاتر لە مانگێکی پێویست بێت.

بەرهەمی ئێستای نەوتی عێراق لە نێوان 2 بۆ 2.5 ملیۆن بەرمیل نەوتە، کە رۆژانە نزیکەی یەک ملیۆن بەرمیلی لێ هەناردە دەکرێت.

بابەتی پەیوەندیدار

لە هەرێمی کوردستان نرخی بەرمیلێک نەوتی سپی گەیشتە 325 هەزار دینار
ئابووری23-10-2026

لە هەرێمی کوردستان نرخی بەرمیلێک نەوتی سپی گەیشتە 325 هەزار دینار

لە 9 مانگدا فرۆشی بانکی ناوەندیی عێراق 39 ملیار دۆلار بووە، 35%ی لە پار کەمترە
ئابووری23-10-2026

لە 9 مانگدا فرۆشی بانکی ناوەندیی عێراق 39 ملیار دۆلار بووە، 35%ی لە پار کەمترە

تاوەکو کۆتایی ساڵ بەرهەمهێنانی گاز لە عەککازی ئەنبار دەگاتە 100 ملیۆن پێ سێجا
ئابووری23-10-2026

تاوەکو کۆتایی ساڵ بەرهەمهێنانی گاز لە عەککازی ئەنبار دەگاتە 100 ملیۆن پێ سێجا

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە