Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانسەرەکیهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

کۆبوونەوەى لیژنەى دارایی پەرلەمانى عێراق لەگەڵ وەزیرى دارایی

کۆبوونەوەى لیژنەى دارایی پەرلەمانى عێراق لەگەڵ وەزیرى دارایی

ئابووری

وەزیری دارایی عێراق رەشنووسی یاسای قەرز رادەستی پەرلەمان دەکات

هەستیار قادر

هەستیار قادر

21-07-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
هەستیار قادر
هەستیار قادر21-07-2026

بابەتی پەیوەندیدار

لە هەرێمی کوردستان نرخی بەرمیلێک نەوتی سپی گەیشتە 325 هەزار دینار
ئابووری23-10-2026

لە هەرێمی کوردستان نرخی بەرمیلێک نەوتی سپی گەیشتە 325 هەزار دینار

لە 9 مانگدا فرۆشی بانکی ناوەندیی عێراق 39 ملیار دۆلار بووە، 35%ی لە پار کەمترە
ئابووری23-10-2026

لە 9 مانگدا فرۆشی بانکی ناوەندیی عێراق 39 ملیار دۆلار بووە، 35%ی لە پار کەمترە

تاوەکو کۆتایی ساڵ بەرهەمهێنانی گاز لە عەککازی ئەنبار دەگاتە 100 ملیۆن پێ سێجا
ئابووری23-10-2026

تاوەکو کۆتایی ساڵ بەرهەمهێنانی گاز لە عەککازی ئەنبار دەگاتە 100 ملیۆن پێ سێجا

رووداو دیجیتاڵ

وەزیری دارایی عێراق رەشنووسی یاسایەک بۆ قەرزکردن دەداتە لیژنەی دارایی بۆ پڕکردنەوەی کورتهێنانی خەرجییەکانی ئەم ساڵ، بەگوتەی ئەندامێکی لیژنەی دارایی، ئامانجی یاساکە قەرزی دەرەکی و دابینکردنی پارەیە بۆ پڕۆژەکانی وەبەرهێنان.

سێشەممە 21ـی تەمووزی 2026، جەمال کۆچەر، ئەندامی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند: وەزیری دارایی رەشنووسی پڕۆژەیاسای قەرزی رادەستی لیژنەکەیان کردووە و ئێستا لە قۆناخی داڕشتنەوەدایە کە ئامانجی لێی بەدەستهێنانی قەرزی دەرەکییە.

ئەو پڕۆژەیاسایە بە رێککەوتن لەنێوان پەرلەمان و وەزارەتی دارایی فیدراڵ ئامادە کراوە، بەبێ ئەوەی بە دەنگدانی ئەنجوومەنی وەزیراندا تێپەڕێت.

جەمال کۆچەر رایگەیاند، ئەو یاسایە دەبێتە پاڵپشتی بۆ ئەوەی عێراق بتوانێت قەرز لە دەرەوە بکات، بەتایبەت کە بەگوێرەی یاسای بودجەی گشتیی ساڵی 2032 قەرزکردنی دەرەکی راگیراوە. بەرپرسانی بانکی نێودەوڵەتی بە وەزارەتی داراییان راگەیاندووە، بەبێ بوونی ئەو یاسایە ناتوانن قەرزیان پێ بدەن.

کەمبوونەوەی داهات، کورتهێنانی لە خەرجییەکانی عێراق دروستکردووە، بەتایبەت خەرجیی وەبەرهێنان کە بۆ پێنج مانگی یەکەمی ئەم ساڵ تەنیا 3.5%ـی تێکڕای خەرجییەکانی بووە.

ئەندامەکەی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق رایگەیاند، ئەو یاسایە بۆ پاڵپشتیی خەرجیی وەبەرهێنانی ساڵی 2026 دەبێت، وەک جێگرەوەی یاسای بودجەی ئەم ساڵ و لە پڕۆژە یاساکەدا بڕى ئەو پارەیە دیاری نەکراوە، کە دەتوانرێت قەرز بکرێت..

بابەتی پەیوەندیدار

لە هەرێمی کوردستان نرخی بەرمیلێک نەوتی سپی گەیشتە 325 هەزار دینار
ئابووری23-10-2026

لە هەرێمی کوردستان نرخی بەرمیلێک نەوتی سپی گەیشتە 325 هەزار دینار

لە 9 مانگدا فرۆشی بانکی ناوەندیی عێراق 39 ملیار دۆلار بووە، 35%ی لە پار کەمترە
ئابووری23-10-2026

لە 9 مانگدا فرۆشی بانکی ناوەندیی عێراق 39 ملیار دۆلار بووە، 35%ی لە پار کەمترە

تاوەکو کۆتایی ساڵ بەرهەمهێنانی گاز لە عەککازی ئەنبار دەگاتە 100 ملیۆن پێ سێجا
ئابووری23-10-2026

تاوەکو کۆتایی ساڵ بەرهەمهێنانی گاز لە عەککازی ئەنبار دەگاتە 100 ملیۆن پێ سێجا

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە