Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانسەرەکیهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

جووتیارێکی هەولێر سەیری گەنمەکەی دەکات

جووتیارێکی هەولێر سەیری گەنمەکەی دەکات

ئابووری

جووتیارێکی هەولێر: بازرگانان دەیانەوێت بازاڕی گەنم قۆرخ بکەن

محەممەد رەحیم کەریم

محەممەد رەحیم کەریم

22-07-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
محەممەد رەحیم کەریم
محەممەد رەحیم کەریم22-07-2026

بابەتی پەیوەندیدار

لە هەرێمی کوردستان نرخی بەرمیلێک نەوتی سپی گەیشتە 325 هەزار دینار
ئابووری23-10-2026

لە هەرێمی کوردستان نرخی بەرمیلێک نەوتی سپی گەیشتە 325 هەزار دینار

لە 9 مانگدا فرۆشی بانکی ناوەندیی عێراق 39 ملیار دۆلار بووە، 35%ی لە پار کەمترە
ئابووری23-10-2026

لە 9 مانگدا فرۆشی بانکی ناوەندیی عێراق 39 ملیار دۆلار بووە، 35%ی لە پار کەمترە

تاوەکو کۆتایی ساڵ بەرهەمهێنانی گاز لە عەککازی ئەنبار دەگاتە 100 ملیۆن پێ سێجا
ئابووری23-10-2026

تاوەکو کۆتایی ساڵ بەرهەمهێنانی گاز لە عەککازی ئەنبار دەگاتە 100 ملیۆن پێ سێجا

رووداو دیجیتاڵ

جووتیارێکی سنووری گردەڕەشەی پارێزگای هەولێر باس لە دروستبوونی "بازاڕی رەش" بۆ کڕینەوەی گەنمی جووتیاران دەکات و دەڵێت، بازرگانان و دەڵاڵان دەیانەوێت گوشار بخەنە سەر جووتیاران تاوەکو بەرهەمەکانیان بە هەرزان بفرۆشن. بەڕێوەبەری گشتیی کشتوکاڵی هەولێریش رایدەگەیێنێت، "کۆمپانیاکان پابەند کراون گەنمی زیادەی جووتیاران بکڕنەوە."

عەبدولڕەزاق شەریف عەباس، جووتیارێکی سنووری گردەڕەشەیە لە هەولێر، بە رادیۆی رووداوی گوت: "سەرەڕای ئەوەی 15 تۆن گەنمم رادەستی سایلۆکان کردووە، بەڵام هێشتا نزیکەی 50 تۆنی دیکەم بەدەستەوە ماوە."

ئەو جووتیارە ئاماژەی بەوە کرد، بەهۆی ئاستەنگییەکانی وەرگرتنی گەنم لەلایەن کۆمپانیاکان و پێنەدانی پارە بە شێوەی نەخت، "جووتیاران ناچار دەبن گەنمەکانیان لە بازاڕی رەشدا بە نرخێکی کەمتر بفرۆشنە بازرگانان."

وەک ئەو جووتیارە باسی دەکات، بازرگانان گەنمی جووتیارانیان بە 310 بۆ 330 هەزار دینار کڕیوەتەوە، لە کاتێکدا نرخە حکومییەکە زۆر لەوە زیاترە. دەشڵێت: "ئاستەنگی بۆ جووتیار دروست دەکرێت تاوەکو ناچار بێت بە هەرزانی لە بازاڕی رەشدا بیفڕۆشێت."

لەو بارەیەوە هێمن سەید موراد، بەڕێوەبەری گشتیی کشتوکاڵی هەولێر بە رادیۆی رووداوی راگەیاند، لەسەر راسپاردەی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، رێکارەکانی وەرگرتنی گەنمی زیادەی جووتیاران لەلایەن کۆمپانیای (داس)ـەوە رێکخراون.

بەڕێوەبەری کشتوکاڵی هەولێر گوتی: "نرخی وەرگرتنی تۆنێک گەنم 400 هەزار دینارە، هیچ سنووردارییەکیش بۆ کڕینەوەی گەنمی جووتیاران لەلایەن کۆمپانیاکانەوە نییە." گوتیشی: "پرۆسەی کڕینەوەی گەنم لەلایەن کەرتی تایبەتەوە لە 22ی حوزەیران دەستیپێکردووە و تاوەکو 25ی ئابی 2026 بەردەوام دەبێت."

بەڕێوەبەری گشتیی کشتوکاڵی هەولێر جەختی کردەوە، پڕۆسەکە بەپێی پلانی ساڵانە دەبێت و هەر جووتیارێک ناوی تۆمار کرابێت، بەپێی رووبەری زەوییەکەی و بەرهەمی ماوەی، گەنمەکەی لێ وەردەگیرێت.

بابەتی پەیوەندیدار

لە هەرێمی کوردستان نرخی بەرمیلێک نەوتی سپی گەیشتە 325 هەزار دینار
ئابووری23-10-2026

لە هەرێمی کوردستان نرخی بەرمیلێک نەوتی سپی گەیشتە 325 هەزار دینار

لە 9 مانگدا فرۆشی بانکی ناوەندیی عێراق 39 ملیار دۆلار بووە، 35%ی لە پار کەمترە
ئابووری23-10-2026

لە 9 مانگدا فرۆشی بانکی ناوەندیی عێراق 39 ملیار دۆلار بووە، 35%ی لە پار کەمترە

تاوەکو کۆتایی ساڵ بەرهەمهێنانی گاز لە عەککازی ئەنبار دەگاتە 100 ملیۆن پێ سێجا
ئابووری23-10-2026

تاوەکو کۆتایی ساڵ بەرهەمهێنانی گاز لە عەککازی ئەنبار دەگاتە 100 ملیۆن پێ سێجا

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە