Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانسەرەکیهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

سامی جەلال، راوێژکاری یاسایی وەزارەتی ناوخۆ و سەرۆکی تیمی دانوستاندنکاری سیستەمی ئەسیکۆدا

سامی جەلال، راوێژکاری یاسایی وەزارەتی ناوخۆ و سەرۆکی تیمی دانوستاندنکاری سیستەمی ئەسیکۆدا

ئابووری

سامی جەلال بۆ رووداو: 98%ی کارەکانی سیستەمی ئەسیکۆدا تەواو بوون

سۆلین حەمەدەمین

سۆلین حەمەدەمین

23-07-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
سۆلین حەمەدەمین
سۆلین حەمەدەمین23-07-2026

بابەتی پەیوەندیدار

لە هەرێمی کوردستان نرخی بەرمیلێک نەوتی سپی گەیشتە 325 هەزار دینار
ئابووری23-10-2026

لە هەرێمی کوردستان نرخی بەرمیلێک نەوتی سپی گەیشتە 325 هەزار دینار

لە 9 مانگدا فرۆشی بانکی ناوەندیی عێراق 39 ملیار دۆلار بووە، 35%ی لە پار کەمترە
ئابووری23-10-2026

لە 9 مانگدا فرۆشی بانکی ناوەندیی عێراق 39 ملیار دۆلار بووە، 35%ی لە پار کەمترە

تاوەکو کۆتایی ساڵ بەرهەمهێنانی گاز لە عەککازی ئەنبار دەگاتە 100 ملیۆن پێ سێجا
ئابووری23-10-2026

تاوەکو کۆتایی ساڵ بەرهەمهێنانی گاز لە عەککازی ئەنبار دەگاتە 100 ملیۆن پێ سێجا

رووداو - دیجیتاڵ

بەرەوپێشچوونی بەرچاو لە هەنگاوەکانی کاراکردنی سیستەمی ئەلیکترۆنیی گومرگی (ئەسیکۆدا) لە نێوان هەولێر و بەغدا هەیە. سەرۆکی تیمی دانوستاندنکاری هەرێمی کوردستان بۆ سیستەمەکە رایدەگەیێنێت، "نزیکەی 98%ـی کارەکان تەواو بوون" و تەنیا چاوەڕێی بڕیاری کۆتایی حکومەتی عێراق دەکرێت بۆ دەستپێکردنی سیستەمەکە.

پێنجشەممە، 23ـی تەممووزی 2026، سامی جەلال، راوێژکاری یاسایی وەزارەتی ناوخۆ و سەرۆکی تیمی دانوستاندنکاری سیستەمی ئەسیکۆدا بە رووداوی رایگەیاند: "بەرەوپێشچوونی باش هەیە لەنێوان هەردوو لادا بۆ کارپێکردنی سیستەمی ئەسیکۆدا و رێکارەکانی، هەموو ئەو رێکارانەی کە لە کۆبوونەوەکانی رابردوو لەسەری رێککەوتین نێردراوە بۆ ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق، تاوەکو سەرۆکوەزیران بڕیاری کۆتایی لێبدات."

لەبارەی ئاستی جێبەجێکردنی پڕۆژەکە، سەرۆکی تیمی دانوستاندنکار دەڵێت: "ئێستا نزیکەی 98%ـی کارەکانی سیستەمی ئەسیکۆدا تەواو بوون؛ رێکارەکان لە تەواو بوون نزیک بوونەتەوە، چاوەڕێی ئەوەین ئەنجوومەنی وەزاریی ئابووریی عێراق رەزامەندی لەسەر بدات".

سامی جەلال ئاماژەی بە لایەنە باشەکانی سیستەمەکە کرد و گوتی: "ئەو سیستەمە دەبێتە هۆی رێکخستنی پێناسەی گومرگی و کەمکردنەوەی رێکارە رۆتینییەکان لە بوارەکانی کشتوکاڵی، پیشەسازی، کۆنتڕۆڵی جۆری، تۆمارکردنی کۆمپانیاکان و وەبەرهێنان."

سیستەمی ئەسیکۆدا سیستەمێکی ئەلیکترۆنیی جیهانییە بۆ بەڕێوەبردنی گومرگ و ئاسانکاریی بازرگانی، کە ئامانج لێی رێکخستنەوەی داهات، رێگری لە گەندەڵی و خێراکردنی مامەڵە بازرگانییەکانە لە دەروازە سنوورییەکاندا.

دوای نزیکەی دوو ساڵ دانوستاندن، رۆژی 18-6-2026، شاندی هەرێمی کوردستان کە تایبەت بوو بە پرسی گومرگ، لەگەڵ دەستەی گشتیی گومرگی عێراق لێکتێگەیشتنێکی 16 خاڵییان واژۆ کرد، بۆ ئەوەی ئەو سیستمە لە هەرێمی کوردستانیش جێبەجێ بکرێت.

17ی ئاداری 2026 مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەڤانیدا لەبارەی سیستمی ئەسیکۆدا بە رووداوی گوت، "ئەوەی لەسەر هەرێمی کوردستان پێویستە ئێمە رەزامەندییمان دەربڕیوە و رازیش بووین بەوەی کە سیستمەکە لە هەرێمی کوردستان جێگیر بکرێ، بەڵام میکانیزمی جێبەجێکردنەکەی دەبێت بە رێگەی دامەزراوەکانی هەرێمی کوردستانەوە بێت، ئەمەش کاتی دەوێ."

رۆژی 20-6-2026، سامر قاسم، بەڕێوەبەری گشتیی گومرگەکانی عێراق بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند: "پێشبینی دەکەین لە سەرەتای مانگی 8ی داهاتووەوە، مەشقپێکردنی کارمەندەکان و رێکارە کردەییەکانی سیستمەکە لە دەروازەکانی هەرێمی کوردستان دەستپێبکات، ئەمەش هەنگاوێکی مێژووییە بۆ یەکخستنی کاروباری گومرگی و رێگری لە سەرپێچییەکان."

بابەتی پەیوەندیدار

لە هەرێمی کوردستان نرخی بەرمیلێک نەوتی سپی گەیشتە 325 هەزار دینار
ئابووری23-10-2026

لە هەرێمی کوردستان نرخی بەرمیلێک نەوتی سپی گەیشتە 325 هەزار دینار

لە 9 مانگدا فرۆشی بانکی ناوەندیی عێراق 39 ملیار دۆلار بووە، 35%ی لە پار کەمترە
ئابووری23-10-2026

لە 9 مانگدا فرۆشی بانکی ناوەندیی عێراق 39 ملیار دۆلار بووە، 35%ی لە پار کەمترە

تاوەکو کۆتایی ساڵ بەرهەمهێنانی گاز لە عەککازی ئەنبار دەگاتە 100 ملیۆن پێ سێجا
ئابووری23-10-2026

تاوەکو کۆتایی ساڵ بەرهەمهێنانی گاز لە عەککازی ئەنبار دەگاتە 100 ملیۆن پێ سێجا

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە