Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانسەرەکیهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

سەردانی وەزیری بارزگانیی تورکیا بۆ دەروازەی خابوور

سەردانی وەزیری بارزگانیی تورکیا بۆ دەروازەی خابوور

ئابووری

وەزیری بازرگانیی تورکیا: قەبارەی بازرگانیمان لەگەڵ عێراق زیاتر لە 14 ملیار دۆلارە

رەسەن رەمزی

رەسەن رەمزی

24-07-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
رەسەن رەمزی
رەسەن رەمزی24-07-2026

بابەتی پەیوەندیدار

لە هەرێمی کوردستان نرخی بەرمیلێک نەوتی سپی گەیشتە 325 هەزار دینار
ئابووری23-10-2026

لە هەرێمی کوردستان نرخی بەرمیلێک نەوتی سپی گەیشتە 325 هەزار دینار

لە 9 مانگدا فرۆشی بانکی ناوەندیی عێراق 39 ملیار دۆلار بووە، 35%ی لە پار کەمترە
ئابووری23-10-2026

لە 9 مانگدا فرۆشی بانکی ناوەندیی عێراق 39 ملیار دۆلار بووە، 35%ی لە پار کەمترە

تاوەکو کۆتایی ساڵ بەرهەمهێنانی گاز لە عەککازی ئەنبار دەگاتە 100 ملیۆن پێ سێجا
ئابووری23-10-2026

تاوەکو کۆتایی ساڵ بەرهەمهێنانی گاز لە عەککازی ئەنبار دەگاتە 100 ملیۆن پێ سێجا

رووداو-دیجیتاڵ

وەزیری بازرگانیی تورکیا سەردانی دەروازەی خابووری کرد و رایگەیاند، گۆڕانکاری لە بوارەکانی بازرگانی، گواستنەوەی وزە و لۆجیستیک لە ناوچەکەدا روویداوە، کە کاریگەری لەسەر خێراکردنی تێکەڵبوونی ئابووریی تورکیا لەگەڵ عێراق و وڵاتانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و کەنداو هەیە.

ئێوارەی رۆژی پێنجشەممە، 23ی تەممووزی 2026، عومەر بۆڵات، وەزیری بازرگانیی تورکیا سەردانی دەروازەی خابووری کرد.

وەزیری بازرگانیی تورکیا لە سەردانەکەیدا ئاماژەی بە گرنگی دەروازەی خابوور لەگەڵ هەرێمی کوردستان و عێراق کرد و رایگەیاند، قەبارەی بازرگانیی نێوان تورکیا و عێراق لە ساڵانی رابردوودا گەیشتووەتە 20 ملیار دۆلار و ئێستاش 14.5 ملیار دۆلارە.

بۆڵات تیشکی خستە سەر ئاڵۆزییەکانی کەنداو و داخستنی تەنگەی هورمز لە ئەنجامی جەنگ و گوتی: "لە بەرامبەر ئەم دۆخەدا، هێڵەکانی گواستنەوە و وزە لە رێگەی عێراق و سووریاوە بوونەتە گرنگترین رێڕەو."

وەزیری بازرگانیی تورکیا رایگەیاند، لە شەش مانگی سەرەتای ئەمساڵدا رۆژانە بە تێکرا 2000 ئۆتۆمبێل و  بارهەڵگر لەو دەروازەیە هاتوونەتە نێو تورکیا و 2000 ئۆتۆمبێل و بارهەڵگریش لە تورکیاوە چوونەتە دەرەوە. 

وەزیری بازرگانیی تورکیا ئاماژەی بەوەش کرد، لە چوارچێوەی پرۆسەی نوێکردنەوەی دەروازەکەدا، ژمارەی سەکۆکانی گومرگیان لە 24ـ سەکۆ بۆ 32 سەکۆ زیاد کردووە و بەمەش توانای جێبەجێکردنی مامەڵە گومرگییەکانیان بەشێوەیەکی بەرچاو زیادی کردووە".

وەزیری بازرگانیی تورکیا هەروەها ئاماژەی بە زیادبوونی هاتووچۆی بارهەڵگرەکان لە دەروازەی گومرگی نێوان خابوور-ئیبراهیم خەلیل کرد و گوتی لە 22 رۆژی سەرەتای مانگی تەممووزدا ئاماری رۆژانەی هاتن و چوونی بارهەڵگر بۆ 2500 بارهەڵگر بەرزبووەتەوە، کە ئەمەش ئاماژەیەکی روونە بۆ گەشەکردنی بازرگانیی نێوان هەردوولا.

وەزیری بارزگانیی تورکیا ئەوەشی خستەڕوو بە تەواوبوونی رێکارەکانی سیستەمی ئەسیکۆدا، چاوەڕێ دەکەن جموجۆڵی بازرگانی لەو دەروازەیە زیاتر و خێراتر بێت. 

دەروازەی سنووریی خابوور لە باکووری کوردستان دەکەوێتە بەرامبەر دەروازەی سنووری ئیبراهیم خەلیل لە هەرێمی کوردستان، کە بەسەرەکیترین دەروازەی ئاڵوگۆڕی بازرگانیی وشکانی نێوان تورکیا و هەرێمی کوردستان و عێراق دادەندرێت. 

ئەم دەروازەیە لە ساڵی 1973 دروستکراوە و لە ساڵی 2003ـوە پێشکەشکردنی خزمەتگوزاری بۆ هاتووچۆی بازرگانی و گەشتیاری کراوەتە 24 کاژێری.

بابەتی پەیوەندیدار

لە هەرێمی کوردستان نرخی بەرمیلێک نەوتی سپی گەیشتە 325 هەزار دینار
ئابووری23-10-2026

لە هەرێمی کوردستان نرخی بەرمیلێک نەوتی سپی گەیشتە 325 هەزار دینار

لە 9 مانگدا فرۆشی بانکی ناوەندیی عێراق 39 ملیار دۆلار بووە، 35%ی لە پار کەمترە
ئابووری23-10-2026

لە 9 مانگدا فرۆشی بانکی ناوەندیی عێراق 39 ملیار دۆلار بووە، 35%ی لە پار کەمترە

تاوەکو کۆتایی ساڵ بەرهەمهێنانی گاز لە عەککازی ئەنبار دەگاتە 100 ملیۆن پێ سێجا
ئابووری23-10-2026

تاوەکو کۆتایی ساڵ بەرهەمهێنانی گاز لە عەککازی ئەنبار دەگاتە 100 ملیۆن پێ سێجا

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە