Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانسەرەکیهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

دراوی عێراقی. وێنە: بڵند تاهیر - رووداو

دراوی عێراقی. وێنە: بڵند تاهیر - رووداو

ئابووری

جەمال کۆچەر: مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان دوای چلەی ئیمام حوسێن خەرج دەکرێ

نەهرۆ محەممەد

نەهرۆ محەممەد

29-07-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
نەهرۆ محەممەد
نەهرۆ محەممەد29-07-2026

بابەتی پەیوەندیدار

لە هەرێمی کوردستان نرخی بەرمیلێک نەوتی سپی گەیشتە 325 هەزار دینار
ئابووری23-10-2026

لە هەرێمی کوردستان نرخی بەرمیلێک نەوتی سپی گەیشتە 325 هەزار دینار

لە 9 مانگدا فرۆشی بانکی ناوەندیی عێراق 39 ملیار دۆلار بووە، 35%ی لە پار کەمترە
ئابووری23-10-2026

لە 9 مانگدا فرۆشی بانکی ناوەندیی عێراق 39 ملیار دۆلار بووە، 35%ی لە پار کەمترە

تاوەکو کۆتایی ساڵ بەرهەمهێنانی گاز لە عەککازی ئەنبار دەگاتە 100 ملیۆن پێ سێجا
ئابووری23-10-2026

تاوەکو کۆتایی ساڵ بەرهەمهێنانی گاز لە عەککازی ئەنبار دەگاتە 100 ملیۆن پێ سێجا


رووداو دیجیتاڵ

جەمال کۆچەر، ئەندامی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق دەڵێ، چاوەڕوان دەکرێ حکومەتی عێراق دوای رێوڕەسمی چلەی ئیمام حوسێن مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان بنێرێ. سەرچاوەیەکیش لە وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان دەڵێ، پێدەچێت بەغدا 120 ملیار دینار لە پارەی مووچە ببڕێت.
 

جەمال کۆچەر، ئەمڕۆ چوارشەممە 29ی تەممووزی 2026 بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، "دابەشکردنی مووچە لە عێراق دەستیپێکردووە. رۆژانی دووشەممە و سێشەممەی داهاتوو لە عێراق بەهۆی رێوڕەسمەکانی چلەی ئیمام حوسێنەوە دەوام نییە. چاوەڕێ دەکرێ دوای تەواوبوونی پرۆسەکە و بە دیاریکراو لە کۆتایی هەفتەی داهاتوودا وەزارەتی دارایی فیدراڵ بڕیاری خەرجکردنی مووچەی فەرمانبەران و مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان بدات."

ئەو ئەندامەی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق گوتی، "رەوا نییە تاکە دەروازەی سەرەکیی هەناردەکردنی نەوتی عێراق لە رێگەی هەرێمی کوردستانەوە بێت و مووچەش رەوانە نەکرێ."

جەمال کۆچەر ئاماژەی بەوەش کرد، لەم کاتەدا یەکێک لە کێشە سەرەکییەکانی عێراق کەمیی پارەی کاش کە وایکردووە، دابەشکردنی مووچەی ژێر دەسەڵاتی خۆی 10 رۆژ دوابکەوێ. 

لەبارەی هەمان بابەت، سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی و ئابووریی هەرێمی کوردستان بە رووداوی گوت، چاوەڕوان دەکەن ئەم مانگەش هاوشێوەی دوو مانگی رابردوو، حکومەتی عێراق بە شێوازی "لێبڕین" پارەی مووچە بنێرێ. 

ئەو سەرچاوەیە ئەمڕۆ چوارشەممە راگەیاند، "وەزیری دارایی نوێی عێراق لە کاتی دەستبەکاربوونییەوە بە ئێمەی نەگوتووە داهات بنێرین، بەڵکو خۆی مانگانە پارەی مووچە بە شێوازی لێبڕین دەنێرێ."

ئەو سەرچاوەیە گوتی، دوو مانگە رەوشەکە بەو جۆرەیە و ئەم مانگەش داوای ناردنی داهاتیان لێ نەکراوە، چونکە کارەکە بەو ئاراستەیە رۆیشتووە کە بەغدا بە لێبڕینەوە پارەی مووچە بنێرێ.

جەمال کۆچەر لەو بارەیەوە گوتی، "ئەگەر بەغدا بە شێوازی لێبڕین مووچە بنێرێ و 120 ملیارەکەش ببڕێ، باوەڕ ناکەم کێشە بۆ مووچەی هەرێمی کوردستان دروست بێت، چونکە دواجار هیچ جیاوازییەکی نییە."

ناردنی مووچەی هەرێمی کوردستان لە لایەن بەغداوە بەستراوەتەوە بە ناردنی لیستی مووچە، تەرازووی پێداچوونەوە، ئەمانە لەلایەن وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێمی کوردستانەوە رەوانە کراون؛ هەروەها نووسراوی وەزارەتی نەوت لەبارەی بەردەوامیی هەناردەکردن و رەوانەکردنی 120 ملیار دیناری داهاتی نانەوتی.

 

بابەتی پەیوەندیدار

لە هەرێمی کوردستان نرخی بەرمیلێک نەوتی سپی گەیشتە 325 هەزار دینار
ئابووری23-10-2026

لە هەرێمی کوردستان نرخی بەرمیلێک نەوتی سپی گەیشتە 325 هەزار دینار

لە 9 مانگدا فرۆشی بانکی ناوەندیی عێراق 39 ملیار دۆلار بووە، 35%ی لە پار کەمترە
ئابووری23-10-2026

لە 9 مانگدا فرۆشی بانکی ناوەندیی عێراق 39 ملیار دۆلار بووە، 35%ی لە پار کەمترە

تاوەکو کۆتایی ساڵ بەرهەمهێنانی گاز لە عەککازی ئەنبار دەگاتە 100 ملیۆن پێ سێجا
ئابووری23-10-2026

تاوەکو کۆتایی ساڵ بەرهەمهێنانی گاز لە عەککازی ئەنبار دەگاتە 100 ملیۆن پێ سێجا

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە