Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانسەرەکیهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Article hero image
ئابووری

ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزە: جەنگی رۆژهەڵاتی نێوەڕاست خواستی لەسەر ئۆتۆمبێلی کارەبایی بەرز کردووەتەوە

تەنیا ئەحمەد

تەنیا ئەحمەد

30-07-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
تەنیا ئەحمەد
تەنیا ئەحمەد30-07-2026

بابەتی پەیوەندیدار

لە هەرێمی کوردستان نرخی بەرمیلێک نەوتی سپی گەیشتە 325 هەزار دینار
ئابووری23-10-2026

لە هەرێمی کوردستان نرخی بەرمیلێک نەوتی سپی گەیشتە 325 هەزار دینار

لە 9 مانگدا فرۆشی بانکی ناوەندیی عێراق 39 ملیار دۆلار بووە، 35%ی لە پار کەمترە
ئابووری23-10-2026

لە 9 مانگدا فرۆشی بانکی ناوەندیی عێراق 39 ملیار دۆلار بووە، 35%ی لە پار کەمترە

تاوەکو کۆتایی ساڵ بەرهەمهێنانی گاز لە عەککازی ئەنبار دەگاتە 100 ملیۆن پێ سێجا
ئابووری23-10-2026

تاوەکو کۆتایی ساڵ بەرهەمهێنانی گاز لە عەککازی ئەنبار دەگاتە 100 ملیۆن پێ سێجا

رووداو دیجیتاڵ

ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزە (IEA) رایگەیاند، بەرزبوونەوەی نرخی سووتەمەنی بەهۆی جەنگی رۆژهەڵاتی نێوەڕاستەوە، بووەتە هۆی بەرزبوونەوەیەکی بەرچاوی فرۆشی ئۆتۆمبێلی کارەبایی لە چارەکی دووەمی ئەم ساڵدا.

لە راپۆرتێکی نوێی ئاژانسەکەدا هاتووە، فرۆشی ئۆتۆمبێلی کارەبایی (EV) لە چارەکی دووەمدا بەراورد بە سێ مانگی یەکەمی ئەم ساڵ 35٪ بەرزبووەتەوە و لە 50 وڵاتدا ژمارەی پێوانەیی تۆمارکردووە.

بەگوێرەی راپۆرتەکە، قەیرانی وزە کە بەهۆی جەنگەکەوە دروست بووە، نرخی نەوتی لە نزیکەی 60 دۆلارەوە بۆ نزیکەی 120 دۆلار بۆ هەر بەرمیلێک بەرزکردووەتەوە. ئەمەش دوای ئەوەی ئێران لە کاردانەوەی هێرشەکانی مانگی شوباتی ئەمریکا و ئیسرائیل، گەمارۆی خستە سەر تەنگەی هورمز، کە پێنجیەکی نەوتی جیهانی پێدا تێدەپەڕێت.

ئاژانسەکە ئاماژەی بەوە کردووە، بەهۆی ئەوەی ئۆتۆمبێل نیوەی بەکارهێنانی نەوتی جیهان پێکدەهێنێت، ئێستا خواست لەسەر ئۆتۆمبێلی کارەبایی وەک چارەسەرێک بۆ کەمکردنەوەی پشتبەستن بە سووتەمەنیی هاوردەکراو زیادیکردووە. 

لەم چوارچێوەیەشدا، چەند وڵاتێکی باشووری رۆژهەڵاتی ئاسیا کە بەتووندی پشت بە هاوردەکردنی نەوت دەبەستن، لێخۆشبوونی باجی کاتییان بۆ هاندانی کڕینی ئەو ئۆتۆمبێلانە راگەیاندووە.

ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزە پێشبینی دەکات، فرۆشی ئۆتۆمبێلی کارەبایی لەم ساڵدا 10٪ گەشە بکات و 29٪ـی کۆی گشتیی بازاڕی ئۆتۆمبێل پێکبهێنێت، ئەمەش لە کاتێکدایە پێشبینی دەکرێت بازاڕی گشتیی ئۆتۆمبێل لە ساڵی 2026ـدا پاشەکشە بکات.

لە بەشێکی دیکەی راپۆرتەکەدا هاتووە، کیشوەری ئەورووپا بە تۆمارکردنی گەشەی زیاتر لە 30٪ پێشەنگی بەرزبوونەوەی فرۆش بووە لە نیوەی یەکەمی ئەم ساڵدا، ئەمەش قەرەبووی ئەو دابەزینەی کردووەتەوە کە لە چارەکی یەکەمدا لە بازاڕە گەورەکانی وەک چین و ئەمریکا روویدابوو، کە هۆکارەکەی بۆ کەمکردنەوەی پاڵپشتییە داراییەکانی حکومەت و سستبوونی ئابووری دەگەڕایەوە.

بابەتی پەیوەندیدار

لە هەرێمی کوردستان نرخی بەرمیلێک نەوتی سپی گەیشتە 325 هەزار دینار
ئابووری23-10-2026

لە هەرێمی کوردستان نرخی بەرمیلێک نەوتی سپی گەیشتە 325 هەزار دینار

لە 9 مانگدا فرۆشی بانکی ناوەندیی عێراق 39 ملیار دۆلار بووە، 35%ی لە پار کەمترە
ئابووری23-10-2026

لە 9 مانگدا فرۆشی بانکی ناوەندیی عێراق 39 ملیار دۆلار بووە، 35%ی لە پار کەمترە

تاوەکو کۆتایی ساڵ بەرهەمهێنانی گاز لە عەککازی ئەنبار دەگاتە 100 ملیۆن پێ سێجا
ئابووری23-10-2026

تاوەکو کۆتایی ساڵ بەرهەمهێنانی گاز لە عەککازی ئەنبار دەگاتە 100 ملیۆن پێ سێجا

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە