Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانسەرەکیهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

دیمەنێکی بۆرسەی نیوریۆرک لە ئەمریکا. وێنە: بلوومبێرگ

دیمەنێکی بۆرسەی نیوریۆرک لە ئەمریکا. وێنە: بلوومبێرگ

ئابووری

بۆرسەکانی ئەمریکا بە بەرزبوونەوەی بەرچاو داخران

رووداو دیجیتاڵ

رووداو دیجیتاڵ

01-08-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
رووداو دیجیتاڵ
رووداو دیجیتاڵ01-08-2026

بابەتی پەیوەندیدار

لە هەرێمی کوردستان نرخی بەرمیلێک نەوتی سپی گەیشتە 325 هەزار دینار
ئابووری23-10-2026

لە هەرێمی کوردستان نرخی بەرمیلێک نەوتی سپی گەیشتە 325 هەزار دینار

لە 9 مانگدا فرۆشی بانکی ناوەندیی عێراق 39 ملیار دۆلار بووە، 35%ی لە پار کەمترە
ئابووری23-10-2026

لە 9 مانگدا فرۆشی بانکی ناوەندیی عێراق 39 ملیار دۆلار بووە، 35%ی لە پار کەمترە

تاوەکو کۆتایی ساڵ بەرهەمهێنانی گاز لە عەککازی ئەنبار دەگاتە 100 ملیۆن پێ سێجا
ئابووری23-10-2026

تاوەکو کۆتایی ساڵ بەرهەمهێنانی گاز لە عەککازی ئەنبار دەگاتە 100 ملیۆن پێ سێجا

رووداو دیجیتاڵ

پێنوێنی ناسداک" (Nasdaq) بە رێژەی 1% بەرزبووەوە. هەروەها پێنوێنی ئێس ئاند پی  (S&P 500) بە رێژەی 0.7% بەرزبووەوە و پێنوێنی داو جۆنس بە رێژەی 0.53% رووی لە هەڵکشان کرد.

لەم هەفتەیەدا، سوودی قەواڵەکانی گەنجینەی ئەمریکا بۆ ماوەی 30 ساڵ، بۆ بەرزترین ئاستی لە دوای ساڵی 2007ـەوە هەڵکشا و گەیشتە 5.25%. هەروەها سوودی قەواڵەکانی 10 ساڵەی گەنجینە ئاستی 4.7%ی تێپەڕاند، ئەمە بەرزترین ئاستە لە دوای کانوونی دووەمی 2025ـەوە تۆمار کرابێت.

ئەم گۆڕانکارییانە دوای ئەوە هاتن، وەبەرهێنەران متمانەیان بە توانای کێڤن وارش، سەرۆکی بانکی ناوەندی کەمبووەتەوە بۆ رێگریکردن لە هەڵاوسان، ئەمەش وایکرد سوودی قەواڵەکان بەرزببنەوە. هەرچەندە وارش ئاماژەی بە پابەندیی خۆی بۆ بەرەنگاربوونەوەی هەڵاوسان کردووە، بەڵام لەم هەفتەیەدا گوتی، "هیچ گۆچانێکی سیحریمان بەدەستەوە نییە."

تێری ساندڤێن، گەورە ستراتیژیستی بازاڕەکان لە کۆمپانیای (ئو ئێس بانکرۆپ) لەو بارەیەوە رایگەیاند، "لەگەڵ نزیکبوونەوەی سوودی قەواڵەکانی 10 ساڵە لە ئاستی 5%، رەنگە ئەمە ببێتە هۆی دروستبوونی دڵەڕاوکێ لە بازاڕ و گوشار بخاتە سەر نرخی پشکەکان."

ئەو ستراتیژیستە جەختی لەوە کردەوە، ئێستا بازاڕ وەک "شەمەندەفەرێکی خێرا وایە کە پڕە لە دڵەڕاوکێ و دەرفەتیش".

ساندڤێن هەروەها دەڵێت، "لە لایەکەوە، ژینگەی بازاڕ جێی سەرنجە؛ هەڵاوسان تاوەکو رادەیەک جێگیرە، سوودی بانکی لە چوارچێوەیەکی دیاریکراودایە و داهاتی کۆمپانیاکانیش بەهێزن. بەڵام لە لایەکی دیکەوە، ململانێکانی رۆژهەڵاتی نێوەڕاست بەردەوامن، ئەوەش نرخی نەوت بەرەو سەرەوە پاڵ دەنێت کە بێگومان دەبێتە هۆی زیادبوونی هەڵاوسان."

بابەتی پەیوەندیدار

لە هەرێمی کوردستان نرخی بەرمیلێک نەوتی سپی گەیشتە 325 هەزار دینار
ئابووری23-10-2026

لە هەرێمی کوردستان نرخی بەرمیلێک نەوتی سپی گەیشتە 325 هەزار دینار

لە 9 مانگدا فرۆشی بانکی ناوەندیی عێراق 39 ملیار دۆلار بووە، 35%ی لە پار کەمترە
ئابووری23-10-2026

لە 9 مانگدا فرۆشی بانکی ناوەندیی عێراق 39 ملیار دۆلار بووە، 35%ی لە پار کەمترە

تاوەکو کۆتایی ساڵ بەرهەمهێنانی گاز لە عەککازی ئەنبار دەگاتە 100 ملیۆن پێ سێجا
ئابووری23-10-2026

تاوەکو کۆتایی ساڵ بەرهەمهێنانی گاز لە عەککازی ئەنبار دەگاتە 100 ملیۆن پێ سێجا

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە