Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانسەرەکیهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Article hero image
ئابووری

بەرزبوونەوەی نرخی سووتەمەنی قازانجەکانی لوفتهانزا دادەبەزێنێت

تەنیا ئەحمەد

تەنیا ئەحمەد

04-08-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
تەنیا ئەحمەد
تەنیا ئەحمەد04-08-2026

بابەتی پەیوەندیدار

لە هەرێمی کوردستان نرخی بەرمیلێک نەوتی سپی گەیشتە 325 هەزار دینار
ئابووری23-10-2026

لە هەرێمی کوردستان نرخی بەرمیلێک نەوتی سپی گەیشتە 325 هەزار دینار

لە 9 مانگدا فرۆشی بانکی ناوەندیی عێراق 39 ملیار دۆلار بووە، 35%ی لە پار کەمترە
ئابووری23-10-2026

لە 9 مانگدا فرۆشی بانکی ناوەندیی عێراق 39 ملیار دۆلار بووە، 35%ی لە پار کەمترە

تاوەکو کۆتایی ساڵ بەرهەمهێنانی گاز لە عەککازی ئەنبار دەگاتە 100 ملیۆن پێ سێجا
ئابووری23-10-2026

تاوەکو کۆتایی ساڵ بەرهەمهێنانی گاز لە عەککازی ئەنبار دەگاتە 100 ملیۆن پێ سێجا

رووداو دیجیتاڵ

گرووپی فڕۆکەوانیی لوفتهانزای ئەڵمانی رایگەیاند، بەهۆی بەرزبوونەوەی تێچووی سووتەمەنیی فڕۆکەوە، قازانجەکانیان لە چارەکی دووەمی ئەم ساڵدا بەشێوەیەکی بەرچاو دابەزیوە.

رۆژی سێشەممە 04-08-2026 کۆمپانیاکە رایگەیاند، ئەگەر کاریگەرییە کاتییەکان هەژمار نەکرێن، قازانجی سەرەکییان نزیکەی 56٪ دابەزیوە بۆ 383 ملیۆن یۆرۆ (440 ملیۆن دۆلار)، ئەمەش لە کاتێکدایە، فرۆشی کۆمپانیاکە لە سێ مانگی کۆتایی مانگی حوزەیراندا 10٪ بەرزبووەتەوە و گەیشتووەتە 11.1 ملیار یۆرۆ.

گرووپەکە کە سەرپەرشتیی هێڵە ئاسمانییەکانی (سویس، بڕۆکسل، یۆرۆوینگز و لوفتهانزا) دەکات روونیکردەوە، بەرزبوونەوەی نرخی سووتەمەنی بووەتە هۆی زیادبوونی تێچووەکانیان بە بڕی نزیکەی 750 ملیۆن یۆرۆ.

تیل سترایخەرت، بەرپرسی دارایی لوفتهانزا رایگەیاند: "چارەکی دووەم بە بەرزیی ئاستی تێچووی سووتەمەنی و زیادبوونی ناسەقامگیریی جیۆسیاسی جیادەکرێتەوە." هەروەها گوتیشی: "دڵنیایین لەوەی جێبەجێکردنی بەردەوامی ستراتیژییەکەمان، رێکخستنی تێچوو، باشترکردنی تۆڕەکانمان و بەردەوامیی خواستی زۆر، بەشێکی بەرچاو لە زیادبوونی تێچووەکان قەرەبوو دەکەنەوە."

لوفتهانزا دوایین هێڵی ئاسمانییە کە بەهۆی بەرزبوونەوەی نرخی سووتەمەنییەوە زیانمەند دەبێت، ئەمەش لە کاتێکدایە، بەهۆی بەردەوامیی جەنگ لە رۆژهەڵاتی نێوەڕاست، دابینکردنی بەرهەمە پێترۆکیمیاییەکان لە تەنگەی هورمزەوە رووبەڕووی گرفت بووەتەوە.

رۆژی هەینیی رابردوو، کۆمپانیای (IAG)ـی خاوەنی هێڵی ئاسمانیی بەریتانی (British Airways) رایگەیاند، پوختەی قازانجیان زیاتر لە یەک لەسەر سێ دابەزیوە. هەروەها مانگی رابردوو هەریەک لە هێڵە ئاسمانییەکانی (ئێیەر فرانس-کەی ئێڵ ئێم، ئیزی جێت، ئەمریکان ئێیەرلاینز و رایانئێیەر) دابەزینی زۆری قازانجەکانیان بەهۆی جەنگەوە راگەیاند.

لە کۆتاییدا لوفتهانزا پێشبینییەکانی خۆی بۆ ئەم ساڵ هەموار کردەوە و رایگەیاند، پێشبینی دەکەن قازانجی سەرەکییان لە ساڵی 2026دا لە نێوان 1.7 بۆ 2.2 ملیار یۆرۆ بێت، لە کاتێکدا پێشتر پێشبینییان دەکرد قازانجەکەیان "زۆر زیاتر" بێت لە ئاماری پار کە 1.96 ملیار یۆرۆ بوو.

بابەتی پەیوەندیدار

لە هەرێمی کوردستان نرخی بەرمیلێک نەوتی سپی گەیشتە 325 هەزار دینار
ئابووری23-10-2026

لە هەرێمی کوردستان نرخی بەرمیلێک نەوتی سپی گەیشتە 325 هەزار دینار

لە 9 مانگدا فرۆشی بانکی ناوەندیی عێراق 39 ملیار دۆلار بووە، 35%ی لە پار کەمترە
ئابووری23-10-2026

لە 9 مانگدا فرۆشی بانکی ناوەندیی عێراق 39 ملیار دۆلار بووە، 35%ی لە پار کەمترە

تاوەکو کۆتایی ساڵ بەرهەمهێنانی گاز لە عەککازی ئەنبار دەگاتە 100 ملیۆن پێ سێجا
ئابووری23-10-2026

تاوەکو کۆتایی ساڵ بەرهەمهێنانی گاز لە عەککازی ئەنبار دەگاتە 100 ملیۆن پێ سێجا

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە