Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانسەرەکیهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

پیاز

پیاز

ئابووری

شارەزوور و پێنجوێن 50-70 هەزار تۆن پیاز بەرهەم دەهێنن

رووداو سۆرانی

رووداو سۆرانی

05-08-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
رووداو سۆرانی
رووداو سۆرانی05-08-2026

بابەتی پەیوەندیدار

لە هەرێمی کوردستان نرخی بەرمیلێک نەوتی سپی گەیشتە 325 هەزار دینار
ئابووری23-10-2026

لە هەرێمی کوردستان نرخی بەرمیلێک نەوتی سپی گەیشتە 325 هەزار دینار

لە 9 مانگدا فرۆشی بانکی ناوەندیی عێراق 39 ملیار دۆلار بووە، 35%ی لە پار کەمترە
ئابووری23-10-2026

لە 9 مانگدا فرۆشی بانکی ناوەندیی عێراق 39 ملیار دۆلار بووە، 35%ی لە پار کەمترە

تاوەکو کۆتایی ساڵ بەرهەمهێنانی گاز لە عەککازی ئەنبار دەگاتە 100 ملیۆن پێ سێجا
ئابووری23-10-2026

تاوەکو کۆتایی ساڵ بەرهەمهێنانی گاز لە عەککازی ئەنبار دەگاتە 100 ملیۆن پێ سێجا

رووداو دیجیتاڵ

 

ئامادەکردنی: 
بەناز فازڵ

وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو رایدەگەیێنێت، دەشتی شارەزوور و قەزای پێنجوێن لە پارێزگای سلێمانی بە گەورەترین بەرهەمهێنەری پیاز لە هەرێمی کوردستان دادەنرێن، چاوەڕوان دەکرێت لەم وەرزەدا بەرهەمی ئەو ناوچەیە بگاتە 50 بۆ 70 هەزار تۆن.

ئەمڕۆ چوارشەممە قارەمان قادر، گوتەبێژی وەزارەتی کشتوکاڵ بە رووداوی راگەیاند، دەشتی شارەزوور و پێنجوێن لە کۆتایی هاوین تاوەکو سەرەتای پاییز (مانگی ئاب تاوەکو تشرینی یەکەم) بەرهەمەکانیان دەخەنە بازاڕەوە، کە زۆرترین پیازی هەرێمی کوردستان لەو سنوورە بەرهەم دێت.

بەپێی زانیارییەکانی وەزارەتی کشتوکاڵ، نەخشەی بەرهەمهێنانی پیاز لە ناوچەکانی دیکەی هەرێم بەم شێوەیە:

- دەشتی هەولێر و مەخموور: لە نێوان 30,000 بۆ 45,000 تۆن (لە تەممووز و ئاب دا).
- کەلەکچی، شێخان و ئاکرێ: لە نێوان 20,000 بۆ 35,000 تۆن.
- ئیدارەی گەرمیان و خانەقین: لە نێوان 5,000 بۆ 10,000 تۆن (لە ئایار و حوزەیران دا).

قارەمان قادر گوتیشی، لەم وەرزەدا نزیکەی 4,500 تۆن پیازی بەرهەمهاتووی هەرێمی کوردستان هەناردەی تورکیا کراوە. ئەو ئاماژەی بەوەش کرد، باشیی کوالێتیی بەرهەمەکان و زیادبوونی پێویستیی بازاڕی ناوخۆ، رێگەی بۆ هەناردەکردنی بەشێک لە بەرهەمەکان خۆش کردووە.

بەپێی وەزارەتی کشتوکاڵ، جیاوازیی کاتی پێگەیشتنی بەرهەمەکان لە ناوچە جیاوازەکاندا، هۆکارێکی سەرەکییە بۆ ئەوەی بازاڕەکانی هەرێمی کوردستان لە هەموو وەرزەکاندا بێ پیاز نەبن.  

رۆژی 19ی تەممووز، موسلیح حەسەن، جێگری بەڕێوەبەری گشتیی بەڕێوەبەرایەتیی کشتوکاڵی دهۆک، بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند: "بۆ یەکەمجار پیاز لە رێگەی دەروازەی سنووریی ئیبراهیم خەلیلەوە هەناردەی تورکیا کرا، پێشتریش پیازی هەرێمی کوردستان بۆ وڵاتانی کەنداو هەناردە کراوە."

بۆچی تورکیا پیازی هەرێمی کوردستان هاوردە دەکات؟

دابەزینی بەرهەمهێنانی پیاز، بەهۆی بارانبارینی زۆری وەرزی بەهار، خستنەڕووی لە بازاڕدا کەمکردەوە و نرخەکەی لە ماوەی ساڵێکی رابردوودا نزیکەی 10 هێندە بەرزکردەوە.

لە بازاڕە میلـلییەکان و مارکێتەکانی ئامەدیشدا، نرخی کیلۆیەک پیاز کە 50 لیرەی تێپەڕاندووە، گوشاری خستووەتە سەر گیرفانی خەڵک.

بەهۆی ئەوەی پار نرخی یەک کیلۆگرام پیاز پێنج لیرە بوو و ئەم ساڵ بۆ 50 لیرە بەرزبووەتەوە، زۆر لە هاونیشتمانیان لە بری کیلۆ، ئێستا بە دانە دەیکڕن.

بەگوێرەی راپۆرتی وەزارەتی کشتوکاڵ و دارستانی تورکیا، ساڵانە لە تورکیا و باکووری کوردستاندا نزیکەی 2.6-2.7 ملیۆن تۆن پیاز بەرهەم دێت. 

پارێزگای ئەنقەرە ساڵانە 826 هەزار پیاز بەرهەم دەهێنێت و پێشەنگی پارێزگاکانی گرتووە.

دیلۆک و ئامەد لە بەرهەمهێنانی پیازدا پێشەنگی باکووری کوردستانن؛ ساڵانە دیلۆک نزیکەی 46 هەزار و ئامەد 35 هەزار تۆن پیاز بەرهەمدەهێنن.

بابەتی پەیوەندیدار

لە هەرێمی کوردستان نرخی بەرمیلێک نەوتی سپی گەیشتە 325 هەزار دینار
ئابووری23-10-2026

لە هەرێمی کوردستان نرخی بەرمیلێک نەوتی سپی گەیشتە 325 هەزار دینار

لە 9 مانگدا فرۆشی بانکی ناوەندیی عێراق 39 ملیار دۆلار بووە، 35%ی لە پار کەمترە
ئابووری23-10-2026

لە 9 مانگدا فرۆشی بانکی ناوەندیی عێراق 39 ملیار دۆلار بووە، 35%ی لە پار کەمترە

تاوەکو کۆتایی ساڵ بەرهەمهێنانی گاز لە عەککازی ئەنبار دەگاتە 100 ملیۆن پێ سێجا
ئابووری23-10-2026

تاوەکو کۆتایی ساڵ بەرهەمهێنانی گاز لە عەککازی ئەنبار دەگاتە 100 ملیۆن پێ سێجا

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە