Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانسەرەکیهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

بەنزینخانەیەک لە هەولێر. وێنە: بڵند تاهیر، رووداو

بەنزینخانەیەک لە هەولێر. وێنە: بڵند تاهیر، رووداو

ئابووری

لە هەرێمی کوردستان نرخی بەنزین زیاتر بەرز دەبێتەوە

سۆران حوسێن

سۆران حوسێن

07-08-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
سۆران حوسێن
سۆران حوسێن07-08-2026

بابەتی پەیوەندیدار

لە هەرێمی کوردستان نرخی بەرمیلێک نەوتی سپی گەیشتە 325 هەزار دینار
ئابووری23-10-2026

لە هەرێمی کوردستان نرخی بەرمیلێک نەوتی سپی گەیشتە 325 هەزار دینار

لە 9 مانگدا فرۆشی بانکی ناوەندیی عێراق 39 ملیار دۆلار بووە، 35%ی لە پار کەمترە
ئابووری23-10-2026

لە 9 مانگدا فرۆشی بانکی ناوەندیی عێراق 39 ملیار دۆلار بووە، 35%ی لە پار کەمترە

تاوەکو کۆتایی ساڵ بەرهەمهێنانی گاز لە عەککازی ئەنبار دەگاتە 100 ملیۆن پێ سێجا
ئابووری23-10-2026

تاوەکو کۆتایی ساڵ بەرهەمهێنانی گاز لە عەککازی ئەنبار دەگاتە 100 ملیۆن پێ سێجا

رووداو هەولێر

 

لە 5ـی ئابەوە نرخی بەنزین لە هەرێمی کوردستان زیاتر بەرزبووەتەوە. ئەمڕۆ لیترێک بەنزینی نۆرماڵ لە بەشێکی شارەکان 1500 دینارە. لیترێک بەنزینی سووپەرلە هەولێر و دهۆک 2000 دیناری تێپەڕاند و لە سلێمانی و هەڵەبجە کەمترە لەو نرخە.

بەگوێرەی بەدوادچوونی تۆڕی میدیایی رووداو، ئەمڕۆ هەینی 07ـی ئاب، نرخی لیترێک بەنزینی نۆرماڵ لە هەولێر لە نێوان 1375 دینار بۆ 1500 دینارە. هەروەها موحەسەن لە 1850 دینار بۆ 2000 دینارە و سوپەر لە دوو هەزار دینارەوە دەستپێدەکات.

لە سلێمانی نرخی لیترێک بەنزینی موحەسەن گەیشتووەتە 1750 دینار و سوپەر 1900 دینار، بەنزینی نۆرماڵ چەند رۆژێکە نرخەکەی جێگیرە و لیتری بە 1200 دینارە.

لە دهۆک ئەمڕۆ نرخی لیترێک بەنزینی نۆرماڵ لە بەشێکی بەنزینخانەکان گەیشتە 1550 دینار. موحەسەن لیتری 2250 دینارە و سوپەر 2500 دینارە.

بەنزینی 750 دیناری دابەش دەکرێت و بەڕێوەبەرایەتی نەوت و کانزاکانی هەولێر رایگەیاند، ئەوەی 11 رۆژ لەمەوبەر بە کارتی ئەلیکترۆنی 40 لیتر بەنزینی وەگرتووە، مافی نییە دووبارە نۆرە بگرێت بۆ وەرگرتنی 40 لیتری دیکە تاوەکو بە فەرمی ئاگادار دەکرێنەوە.

لە 6ی حوزەیران نرخی یەک لیتر بەنزینی نۆرماڵ لە هەولێر بۆ هەزار و 175 دینار بەرزبووەوە و رۆژێک دواتر لە سلێمانیش نرخ بەرزبووەوە و گەیشتە هەزار و 50 دینار، لەدوای ئەو رێککەوتەوە بەنزین رۆژ بە رۆژ نرخی بەرزتر دەبێتەوە، پێش 6ـی حوزەیران، لە هەرێمی کوردستان نرخی لیترێک بەنزینئی نۆرماڵ لە نێوان 850 بۆ 900 دینار بوو.

بۆ دابەزینی نرخی بەنزین، 20ـی تەمموز وەزارەتی سامانە سرووشتییەکانی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، نابێت نرخی بەنزینی نۆرماڵی بازرگانی لیتری بە 850 دینار زیاتر بفرۆشرێ. رۆژێک دواتریش نرخی بەنزینی موحەسەنی بە هەزار دینار و سوپەری بە 1200 دینار دیاریکرد، بەڵام جێبەجێ نەکرا و دوای چەند رۆژێک لە کەمیی بەنزین، 28ـی تەمموز بازاڕ ئازادکرا، ئێستا لە تابلۆی نرخی بەنزینخانەکان چەندین نرخی جیاواز دەبینی.


بابەتی پەیوەندیدار

لە هەرێمی کوردستان نرخی بەرمیلێک نەوتی سپی گەیشتە 325 هەزار دینار
ئابووری23-10-2026

لە هەرێمی کوردستان نرخی بەرمیلێک نەوتی سپی گەیشتە 325 هەزار دینار

لە 9 مانگدا فرۆشی بانکی ناوەندیی عێراق 39 ملیار دۆلار بووە، 35%ی لە پار کەمترە
ئابووری23-10-2026

لە 9 مانگدا فرۆشی بانکی ناوەندیی عێراق 39 ملیار دۆلار بووە، 35%ی لە پار کەمترە

تاوەکو کۆتایی ساڵ بەرهەمهێنانی گاز لە عەککازی ئەنبار دەگاتە 100 ملیۆن پێ سێجا
ئابووری23-10-2026

تاوەکو کۆتایی ساڵ بەرهەمهێنانی گاز لە عەککازی ئەنبار دەگاتە 100 ملیۆن پێ سێجا

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە