Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانسەرەکیهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

دراوی عێراقی. وێنە: بڵند تاهیر - رووداو

دراوی عێراقی. وێنە: بڵند تاهیر - رووداو

ئابووری

گوتەبێژی فراکسیۆنی پارتی لە زاری وەزیری دارایی عێراقەوە: رەنگە هەفتەی داهاتوو مووچە خەرج بکرێ

مالیک محەممەد

مالیک محەممەد

10-08-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
مالیک محەممەد
مالیک محەممەد10-08-2026

بابەتی پەیوەندیدار

لە هەرێمی کوردستان نرخی بەرمیلێک نەوتی سپی گەیشتە 325 هەزار دینار
ئابووری23-10-2026

لە هەرێمی کوردستان نرخی بەرمیلێک نەوتی سپی گەیشتە 325 هەزار دینار

لە 9 مانگدا فرۆشی بانکی ناوەندیی عێراق 39 ملیار دۆلار بووە، 35%ی لە پار کەمترە
ئابووری23-10-2026

لە 9 مانگدا فرۆشی بانکی ناوەندیی عێراق 39 ملیار دۆلار بووە، 35%ی لە پار کەمترە

تاوەکو کۆتایی ساڵ بەرهەمهێنانی گاز لە عەککازی ئەنبار دەگاتە 100 ملیۆن پێ سێجا
ئابووری23-10-2026

تاوەکو کۆتایی ساڵ بەرهەمهێنانی گاز لە عەککازی ئەنبار دەگاتە 100 ملیۆن پێ سێجا

رووداو دیجیتاڵ

سەرۆکوەزیرانی عێراق، لەگەڵ سەرۆک و ئەندامانی لیژنەی دارایی پەرلەمان کۆبووەوە. زەیدی رایگەیاند، حکومەتەکەی کار بۆ بونیادنانی "عێراقێکی ئابووریی نوێ" دەکات. گوتەبێژی فراکسیۆنی پارتی دەڵێت، وەزیری دارایی گوتوویەتی رەنگە هەفتەی داهاتوو مووچەی هەرێمی کوردستان خەرج بکرێ.

بەپێی راگەیێندراوێکی نووسینگەی سەرۆکوەزیرانی عێراق، رۆژی دووشەممە، 10ی ئابی 2026، عەلی زەیدی میوانداریی لیژنەی دارایی پەرلەمانی کردووە بە مەبەستی تاوتوێکردنی سیاسەتە ئابوورییەکان و هاوئاهەنگی نێوان دەسەڵاتی جێبەجێکردن و یاسادانان. سەرۆکوەزیرانی عێراق ئاماژەی بەوە کرد، حکومەتەکەی "میراتێکی قورس" لە کێشە و ئاڵنگاریی بۆ بەجێماوە، بەڵام بە دیدگەیەکی روونەوە کار بۆ چارەسەرکردنیان دەکات.

زەیدی رایگەیاند، "بۆ یەکەمجار دەستمان کردووە بە ئامادەکردنی (بودجەی بەرنامە و ئەنجام)، کە نەخشەڕێگەی داهاتووی ئابووریی عێراقە و خەرجییەکانی حکومەت بە ئامانج و ئەنجامەکانەوە دەبەستێتەوە."

دانەر عەبدولغەفار، گوتەبێژی فراکسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی عێراق بە رووداوی راگەیاند، لە بارەی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستانەوە پرسیاریان لە وەزیری دارایی کردووە.  دانەر عەبدولغەفار گوتی: "مووچەی مانگی تەممووز لەم رۆژانەدا خەرج دەکرێت، هەرچەندە وەزیری دارایی عێراق گوتی رەنگە بکەوێتە هەفتەی داهاتوو."

گوتەبێژی فراکسیۆنی پارتی دەڵێت، کێشەی کەمیی نەختینە بۆ ئەم مانگە و مانگی داهاتووش چارەسەرکراوە.

رێبوار کەریم، سەرۆکی فراکسیۆنی هەڵوێست لە پەرلەمانی عێراق بە رووداوی گوت، "داوامان کرد چارەسەری کێشەی سووتەمەنی بکرێت، لە رێگەی ئەوەی هەموو نەوتی هەرێمی کوردستان لە رێگەی سۆمۆوە بفرۆشرێت و لەبەرامبەردا حکومەتی عێراق نەوت، بەنزین و گاز بەنرخی هاوشێوەی پارێزگاکانی عیراق بداتە خەڵکی هەرێمی کوردستان." بە گوتەی رێبوار کەریم، عەلی زەیدی بڕیاریداوە "بەزووترین کات" رێگەچارەی گونجاو بۆ ئەو بابەتە بۆ بدۆزێتەوە.

سەبارەت بە مووچەش، سەرۆکی فراکسیۆنی هەڵوێست دەڵێت، "داوامان کرد کاتی مووچەی هەرێمی کوردستان لەگەڵ عیراقدا بێت، سەرجەم ماف و شایستەکانیان وەک مووچەخۆرانی عیراقی لێبکرێت. سەرۆکوەزیران دڵنیایی دا کە لەگەڵ مووچەی فەرمانبەرانی عیراق مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستانیش دەدرێت. بە رەچاوکردنی بوونی نەختینە وەک هەموو وەزارەت و دامەزراوەکانی دیکەی عیراق."

لە کۆبوونەوەکەدا سەرۆکوەزیرانی عێراق داوای لە پەرلەمانتاران کرد رۆڵی چاودێریی خۆیان بگێڕن لە پاڵپشتیکردنی هەوڵەکانی حکومەت بۆ بنبڕکردنی گەندەڵی و گوتی، "هیچ هێڵێکی سوورمان نییە لە راوەدوونانی گەندەڵکاراندا."

بەپێی راگەیێندراوەکە، سەرۆکی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق پشتگیریی تەواوی خۆی بۆ هەنگاوەکانی حکومەت دەربڕیوە. ئەندامانی لیژنەکە چەند پێشنیازێکیان خستووەتەڕوو بۆ دەرکردنی ئەو یاسایانەی کە کەرتی ئابووریی نانەوتی بەهێزتر دەکەن.

 

بابەتی پەیوەندیدار

لە هەرێمی کوردستان نرخی بەرمیلێک نەوتی سپی گەیشتە 325 هەزار دینار
ئابووری23-10-2026

لە هەرێمی کوردستان نرخی بەرمیلێک نەوتی سپی گەیشتە 325 هەزار دینار

لە 9 مانگدا فرۆشی بانکی ناوەندیی عێراق 39 ملیار دۆلار بووە، 35%ی لە پار کەمترە
ئابووری23-10-2026

لە 9 مانگدا فرۆشی بانکی ناوەندیی عێراق 39 ملیار دۆلار بووە، 35%ی لە پار کەمترە

تاوەکو کۆتایی ساڵ بەرهەمهێنانی گاز لە عەککازی ئەنبار دەگاتە 100 ملیۆن پێ سێجا
ئابووری23-10-2026

تاوەکو کۆتایی ساڵ بەرهەمهێنانی گاز لە عەککازی ئەنبار دەگاتە 100 ملیۆن پێ سێجا

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە