Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانسەرەکیهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

دیناری عێراقی؛ وێنە: بڵند تاهیر - رووداو

دیناری عێراقی؛ وێنە: بڵند تاهیر - رووداو

ئابووری

کورتهێنانی بودجەی عێراق لە نیوەی یەکەمی 2026دا گەیشتە سەروو 21 تریلیۆن دینار

رووداو دیجیتاڵ

رووداو دیجیتاڵ

18-08-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
رووداو دیجیتاڵ
رووداو دیجیتاڵ18-08-2026

بابەتی پەیوەندیدار

لە هەرێمی کوردستان نرخی بەرمیلێک نەوتی سپی گەیشتە 325 هەزار دینار
ئابووری23-10-2026

لە هەرێمی کوردستان نرخی بەرمیلێک نەوتی سپی گەیشتە 325 هەزار دینار

لە 9 مانگدا فرۆشی بانکی ناوەندیی عێراق 39 ملیار دۆلار بووە، 35%ی لە پار کەمترە
ئابووری23-10-2026

لە 9 مانگدا فرۆشی بانکی ناوەندیی عێراق 39 ملیار دۆلار بووە، 35%ی لە پار کەمترە

تاوەکو کۆتایی ساڵ بەرهەمهێنانی گاز لە عەککازی ئەنبار دەگاتە 100 ملیۆن پێ سێجا
ئابووری23-10-2026

تاوەکو کۆتایی ساڵ بەرهەمهێنانی گاز لە عەککازی ئەنبار دەگاتە 100 ملیۆن پێ سێجا

رووداو دیجیتاڵ 

وەزارەتی دارایی عێراق راپۆرتی مانگانەی داهات و خەرجییەکانی بۆ نیوەی یەکەمی ساڵی 2026 بڵاوکردەوە، بەپێی راپۆرتەکە کۆی گشتی خەرجییەکان گەیشتووەتە 57.18 تریلیۆن دینار، لە بەرامبەردا کۆی داهاتەکان تەنیا 35.14 تریلیۆن دینار بووە، ئەمەش جیاوازییەکی گەورە و کورتهێنانی دارایی بە بڕی زیاتر لە 21 تریلیۆن دینار لە ماوەی شەش مانگدا دەردەخات.


پشکی سەرەکی خەرجییەکان بۆ مووچە تەرخانکراوە

لە راپۆرتەکەدا هاتووە رێژەی خەرجییەکانی بەکارخستن و مووچە زۆرترین پشکی خەرجییەکانی پێکهێناوە، لە کۆی 57.18 تریلیۆن دیناری خەرجکراو، بڕی 54.67 تریلیۆن دینار بۆ بەکارخستن و تەنیا 2.5 تریلیۆن دینار بۆ وەبەرهێنان بووە، زۆرترین بەشی وەبەرهێنانیش بۆ وەزارەتی نەوت بووە.

ئامارەکانی خەرجی مووچە و شایستەکان بەم شێوەیەی خوارەوە دابەش بوون:

- مووچەی فەرمانبەرانی عێراق و هەرێمی کوردستان: 30.76 تریلیۆن دینار
- خەرجی چاودێریی کۆمەڵایەتی و خانەنشینی: 13.85 تریلیۆن دینار. 
- کۆی هاوکاری و پاداشتەکان: 4.15 تریلیۆن دینار.

بەم شێوەیە، کۆی گشتی خەرجیی مووچە گەیشتووەتە 48.76 تریلیۆن دینار کە دەکاتە 85٪ـی کۆی گشتی خەرجییەکانی دەوڵەت.

دابەزینی داهاتی نەوتی و زیادبوونی داهاتی نانەوتی

لە لایەکی دیکەوە لە رووی داهاتە گشتییەکانەوە، کۆی داهات لەو ماوەیەدا 35.94 تریلیۆن دینار بووە ( 28.5 تریلیۆن دیناری داهاتی نەوتی و 7.4 تریلیۆن دیناری داهاتی نانەوتی بووە)، بەپێی ئەو ئامارە داهاتی نانەوتی 20٪ بەرزبووەتەوە و داهاتی نەوتی 80٪ دابەزیوە.

بەراورد بە نیوەی یەکەمی ساڵی 2025 کە تێیدا کۆی داهاتەکان 62 تریلیۆن دینار بوو (57 تریلیۆن دینار نەوت و 4.9 تریلیۆن دینار نانەوتی)، داهاتی گشتیی عێراق بەهۆی دابەزینی داهاتی نەوتەوە بەڕێژەیەکی بەرچاو کەمیکردووە.

پشکی هەرێمی کوردستان لە خەرجی و داهاتدا

سەبارەت بە هەرێمی کوردستان، کۆی خەرجییەکانی بۆ هەرێمی کوردستان لە نیوەی یەکەمی 2026دا بە تەواوی بۆ بەکارخستن بووە و گەیشتووەتە 6.28 تریلیۆن دینار، بەراورد بە 5.16 تریلیۆن دیناری نیوەی یەکەمی ساڵی رابردوو زیادیکردووە.

هاوکات لە رووی بەشدارییەوە، داهاتی نانەوتی هەرێمی کوردستان لە ناو داهاتە کۆکراوەکانی حکومەتی عێراق لە 319 ملیار دیناری نیوەی یەکەمی 2025ـەوە، بەرزبووەتەوە بۆ 383 ملیار دینار لە نیوەی یەکەمی 2026دا.

 

 

بابەتی پەیوەندیدار

لە هەرێمی کوردستان نرخی بەرمیلێک نەوتی سپی گەیشتە 325 هەزار دینار
ئابووری23-10-2026

لە هەرێمی کوردستان نرخی بەرمیلێک نەوتی سپی گەیشتە 325 هەزار دینار

لە 9 مانگدا فرۆشی بانکی ناوەندیی عێراق 39 ملیار دۆلار بووە، 35%ی لە پار کەمترە
ئابووری23-10-2026

لە 9 مانگدا فرۆشی بانکی ناوەندیی عێراق 39 ملیار دۆلار بووە، 35%ی لە پار کەمترە

تاوەکو کۆتایی ساڵ بەرهەمهێنانی گاز لە عەککازی ئەنبار دەگاتە 100 ملیۆن پێ سێجا
ئابووری23-10-2026

تاوەکو کۆتایی ساڵ بەرهەمهێنانی گاز لە عەککازی ئەنبار دەگاتە 100 ملیۆن پێ سێجا

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە