Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانسەرەکیهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

کێڵگەیەکی نەوت لە عێراق. وێنە: ئەرشیڤ

کێڵگەیەکی نەوت لە عێراق. وێنە: ئەرشیڤ

ئابووری

وەزارەتی نەوتی عێراق: رۆژانە نزیکەی دوو ملیۆن بەرمیل نەوت لە باشوورەوە هەناردە دەکرێ

مالیک محەممەد

مالیک محەممەد

19-08-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
مالیک محەممەد
مالیک محەممەد19-08-2026

بابەتی پەیوەندیدار

لە هەرێمی کوردستان نرخی بەرمیلێک نەوتی سپی گەیشتە 325 هەزار دینار
ئابووری23-10-2026

لە هەرێمی کوردستان نرخی بەرمیلێک نەوتی سپی گەیشتە 325 هەزار دینار

لە 9 مانگدا فرۆشی بانکی ناوەندیی عێراق 39 ملیار دۆلار بووە، 35%ی لە پار کەمترە
ئابووری23-10-2026

لە 9 مانگدا فرۆشی بانکی ناوەندیی عێراق 39 ملیار دۆلار بووە، 35%ی لە پار کەمترە

تاوەکو کۆتایی ساڵ بەرهەمهێنانی گاز لە عەککازی ئەنبار دەگاتە 100 ملیۆن پێ سێجا
ئابووری23-10-2026

تاوەکو کۆتایی ساڵ بەرهەمهێنانی گاز لە عەککازی ئەنبار دەگاتە 100 ملیۆن پێ سێجا

رووداو دیجیتاڵ

وەزارەتی نەوتی عێراق نوێترین ئاماری هەناردەکردنی نەوتی خاو ئاشکرا دەکات و رایدەگەیێنێت، هەناردەی باشوور جێگیرە، بەڵام هەناردەکردن لە رێگەی بۆریی باکوورەوە گۆڕانکاریی بەسەردا دێت.

رۆژی چوارشەممە 19ی ئابی 2026 سەلیم رووکابی، گوتەبێژی وەزارەتی نەوتی عێراق بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، تێکڕای هەناردەی رۆژانەی نەوتی عێراق لە رێگەی بەندەرەکانی باشوورەوە گەیشتووەتە نزیکەی دوو ملیۆن بەرمیل.

سەبارەت بە هەناردەی نەوت لە رێگەی بۆریی هەرێمی کوردستانەوە بۆ بەندەری جەیهان، سەلیم روکابی ئاماژەی بەوە کرد، "بڕی هەناردەکە هێشتا جێگیر نییە و لە 150 هەزار بەرمیلەوە دەستپێدەکات و رۆژی واش هەیە گۆڕانی بەسەردا دێ."

رووداو زانیویەتی، عێراق هەفتانە یەک بۆ دوو ملیۆن بەرمیل نەوت لە رێگەی کەشتیی خۆیەوە لە هورمزەوە هەناردە دەکات و بڕەکەی دیکە بە کۆمپانیاکانی کەنداو دەفرۆشێت.

گوتەبێژی وەزارەتی نەوت روونیکردەوە کە نەوتەکە لە بەندەرەکان رادەستی کڕیار دەکرێ؛ گوتیشی: "کۆمپانیا و لایەنە کڕیارەکان خۆیان بەرپرسیارێتی گواستنەوەی نەوتەکە و تێپەڕبوونیان بە تەنگەی هورمز لە ئەستۆ دەگرن."

رۆژی 1ـی ئابی 2026، عێراق و تورکیا رێککەوتنێکی یەک ساڵەیان بۆ هەناردەی نەوتی عێراق لە رێگەی بەندەری جەیهانەوە واژۆکرد، ئەوەش دوای ئەوە هات کە رێککەوتنی پێشووی گواستنەوەی نەوت لە 26ـی تەممووزی ئەم ساڵ کۆتاییهاتبوو.

گوتەبێژی وەزارەتی نەوتی عێراق دەڵێت، ئەوەی هەیە بڕیارێکی هەمیشەیی نییە، بەڵکو "رێککەوتنێکی کاتییە" بۆ تێپەڕاندنی نەوتی خاوی عێراق بە نێو خاکی تورکیادا لە رێگەی بۆرییەکەوە.

بە گوتەی روکابی، ئەو رێککەوتنە ئامانجی ئەوەیە توانای هەناردەکردن بگەیێنێتە 750 هەزار بەرمیل لە رۆژێکدا، بەڵام پڕۆسەکە بە یەکجار نابێت و نەکراوەتە مەرجێکی سەرەکی لە رێککەوتنەکە، بەڵکو بە شێوەیەکی پلەبەندی بڕی نەوتەکە زیاد دەکرێ تاوەکو دەگاتە ئەو ئاستەی دیاریکراوە.

بەر لە دەستپێکی جەنگی ئێران لەگەڵ ئیسرائیل و ئەمریکا لە 28ی شوباتی 226 عێراق رۆژانە زیاتر لە سێ ملیۆن بەرمیل نەوتی هەناردە دەکرد، ئێستا بەهۆی دۆخی کەنداو و تەنگی هورمز هەناردەکەی لەو رێگەیەوە کەم بووەتەوە.

بابەتی پەیوەندیدار

لە هەرێمی کوردستان نرخی بەرمیلێک نەوتی سپی گەیشتە 325 هەزار دینار
ئابووری23-10-2026

لە هەرێمی کوردستان نرخی بەرمیلێک نەوتی سپی گەیشتە 325 هەزار دینار

لە 9 مانگدا فرۆشی بانکی ناوەندیی عێراق 39 ملیار دۆلار بووە، 35%ی لە پار کەمترە
ئابووری23-10-2026

لە 9 مانگدا فرۆشی بانکی ناوەندیی عێراق 39 ملیار دۆلار بووە، 35%ی لە پار کەمترە

تاوەکو کۆتایی ساڵ بەرهەمهێنانی گاز لە عەککازی ئەنبار دەگاتە 100 ملیۆن پێ سێجا
ئابووری23-10-2026

تاوەکو کۆتایی ساڵ بەرهەمهێنانی گاز لە عەککازی ئەنبار دەگاتە 100 ملیۆن پێ سێجا

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە