Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانسەرەکیهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

سایلۆیەکی گەنم لە هەرێمی کوردستان. وێنە: رووداو

سایلۆیەکی گەنم لە هەرێمی کوردستان. وێنە: رووداو

ئابووری

بەغدا 350 ملیار دیناری بۆ جووتیاران خەرج کرد؛ نزیکەی 59 ملیار دیناری بۆ کوردستانە

سۆلین حەمەدەمین

سۆلین حەمەدەمین

19-08-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
سۆلین حەمەدەمین
سۆلین حەمەدەمین19-08-2026

بابەتی پەیوەندیدار

لە هەرێمی کوردستان نرخی بەرمیلێک نەوتی سپی گەیشتە 325 هەزار دینار
ئابووری23-10-2026

لە هەرێمی کوردستان نرخی بەرمیلێک نەوتی سپی گەیشتە 325 هەزار دینار

لە 9 مانگدا فرۆشی بانکی ناوەندیی عێراق 39 ملیار دۆلار بووە، 35%ی لە پار کەمترە
ئابووری23-10-2026

لە 9 مانگدا فرۆشی بانکی ناوەندیی عێراق 39 ملیار دۆلار بووە، 35%ی لە پار کەمترە

تاوەکو کۆتایی ساڵ بەرهەمهێنانی گاز لە عەککازی ئەنبار دەگاتە 100 ملیۆن پێ سێجا
ئابووری23-10-2026

تاوەکو کۆتایی ساڵ بەرهەمهێنانی گاز لە عەککازی ئەنبار دەگاتە 100 ملیۆن پێ سێجا

رووداو  دیجیتاڵ

وەزارەتی بازرگانیی عێراق  بڕیاری دا بە خەرجکردنی 350 ملیار دینار وەک شایستەی دارایی جووتیاران بۆ ساڵی 2025، کە نزیکەی 59 ملیار دیناری، شایستەی جووتیارانی کوردستانە.

رۆژی چوارشەممە، 18ـی ئابی 2026، سەروەر کەمال، بریکاری وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند: "لەو 350 ملیار دینارەی کە بڕیاری خەرجکردنی دراوە، 58 ملیار و 633 ملیۆن و 889 هەزار دینار بەر هەرێمی کوردستان کەوتووە."

سەبارەت بە دابەشبوونی ئەو بڕە پارەیە بەسەر پارێزگاکانی هەرێمی کوردستاندا، بریکاری وەزارەتی بازرگانی گوتی: بەم شێوەیەیە:
هەولێر: 19 ملیار و 726 ملیۆن و 203 هەزار دینار.
سلێمانی: 21 ملیار و 908 ملیۆن دینار.
دهۆک: 16 ملیار و 999 ملیۆن و 686 هەزار دینار.

سەروەر کەمال گوتی، ئەمە وەجبەی حەوتەمی شایستە داراییەکانە کە خەرج دەکرێت. گوتیشی: "پێشتر بڕی 141 ملیار و 754 ملیۆن دینارمان لای بەغدا بوو، بە خەرجکردنی ئەم 58 ملیار و 633 ملیۆن دینارە، تەنیا 83 ملیار و 120 ملیۆن دیناری دیکە وەک شایستەی دارایی جووتیارانی هەرێمی کوردستان لای حکومەتی عێراق دەمێنێتەوە کە لە وەجبەکانی داهاتوودا خەرج دەکرێن."

ئەم ساڵ 12ـی حوزەیران دەرگەی سایلۆکانی هەرێمی کوردستان کرایەوە و تاوەکو 18ـی تەممووز نزیکەی 400 هەزار تۆن گەنمی جووتیارانی هەرێمی کوردستانیان وەرگرت. لەگەڵ پارەی ماوەی ساڵی پێشوو، بەگشتیی نزیکەی 400 ملیار دینار پارەی گەنمی جووتیارانی هەرێمی کوردستان لای حکومەتی عێراقە.

ساڵی 2024 حکومەتی عێراق 700 هەزار تۆن گەنمی جووتیارانی هەرێمی کوردستانی وەرگرت، ساڵی 2025 کەمیکردەوە بۆ 400 هەزار تۆن بە نرخی 800 هەزار دینار بۆ تۆنێک.

بابەتی پەیوەندیدار

لە هەرێمی کوردستان نرخی بەرمیلێک نەوتی سپی گەیشتە 325 هەزار دینار
ئابووری23-10-2026

لە هەرێمی کوردستان نرخی بەرمیلێک نەوتی سپی گەیشتە 325 هەزار دینار

لە 9 مانگدا فرۆشی بانکی ناوەندیی عێراق 39 ملیار دۆلار بووە، 35%ی لە پار کەمترە
ئابووری23-10-2026

لە 9 مانگدا فرۆشی بانکی ناوەندیی عێراق 39 ملیار دۆلار بووە، 35%ی لە پار کەمترە

تاوەکو کۆتایی ساڵ بەرهەمهێنانی گاز لە عەککازی ئەنبار دەگاتە 100 ملیۆن پێ سێجا
ئابووری23-10-2026

تاوەکو کۆتایی ساڵ بەرهەمهێنانی گاز لە عەککازی ئەنبار دەگاتە 100 ملیۆن پێ سێجا

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە