Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانسەرەکیهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

ئابووری

بەغدا؛ زیاتر لە 6 ملیار دۆلاری ئێران لە بانکی TBIی عێراق بەهۆی سزاکانی ئەمریکاوە بلۆک کراوە

زیاد ئیسماعیل

زیاد ئیسماعیل

21-08-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
زیاد ئیسماعیل
زیاد ئیسماعیل21-08-2026

بابەتی پەیوەندیدار

لە هەرێمی کوردستان نرخی بەرمیلێک نەوتی سپی گەیشتە 325 هەزار دینار
ئابووری23-10-2026

لە هەرێمی کوردستان نرخی بەرمیلێک نەوتی سپی گەیشتە 325 هەزار دینار

لە 9 مانگدا فرۆشی بانکی ناوەندیی عێراق 39 ملیار دۆلار بووە، 35%ی لە پار کەمترە
ئابووری23-10-2026

لە 9 مانگدا فرۆشی بانکی ناوەندیی عێراق 39 ملیار دۆلار بووە، 35%ی لە پار کەمترە

تاوەکو کۆتایی ساڵ بەرهەمهێنانی گاز لە عەککازی ئەنبار دەگاتە 100 ملیۆن پێ سێجا
ئابووری23-10-2026

تاوەکو کۆتایی ساڵ بەرهەمهێنانی گاز لە عەککازی ئەنبار دەگاتە 100 ملیۆن پێ سێجا


رووداو دیجتاڵ

زیاتر لە 6 ملیار دۆلاری پارەی گازی ئێران لە بانکی بازرگانیی عێراق (TBI) خەوێندراوە؛ نە ئێرانی گەمارۆدراو دەستی پێی دەگات و نە عێراقی قەرزدار دەتوانێت بۆ مەبەستی دیکە بەکاری بهێنێت.





ئێران بە فەرمی داوای گەڕاندنەوەی قەرزی گازی نێردراو بۆ عێراق دەکاتەوە. ئەحمەد تورکی، گوتەبێژی وەزارەتی کارەبای عێراق لەبارەی ئەم داواکارییە بە رووداوی راگەیاند: "بەدڵنیاییەوە بە فەرمی داوای ئەو قەرزەیان کردووەتەوە کە لەسەر وەزارەتە. پێمان گوتن پارەکە لە بانکی TBI گلدراوەتەوە، بەهۆی ئەو سزایانەی ئێران بەدەستیانەوە دەناڵێنێت."

لە بەرامبەر گوشارە بەردەوامەکانی تاران بۆ گەڕاندنەوەی شایستە داراییەکانی، بەغدا هەوڵ دەدات بەبێ کەوتنە ناو سزاکانی واشنتن، لە رێگەی هەناردەکردنی دەرمان، خۆراک و حەواڵەکردنی ناڕاستەوخۆی پارە بۆ وڵاتانی سێیەم، قەرزەکەی بداتەوە.

محەممەد حەنون، گوتەبێژی وەزارەتی بازرگانیی عێراق دەربارەی بژاردەکانی بەردەم بەغدا بە رووداوی گوت: "لایەنەکانی کەرتی ئابووری و بانکی کۆمەڵێک بژاردەیان لەپێشە؛ رێککەوتن لەگەڵ لایەنی ئێرانی و لایەنی نێودەوڵەتی دەکرێت لەبارەی چۆنیەتیی ناردنی پارەی گازەکە بۆ ئێران. ئێمە کۆمەڵێک رێوشوێنمان گرتووەتەبەر بە ئامانجی ئەوەی عێراق نەکەوێتە سزاکانی ئەمریکا و وڵاتانی دیکەوە."

سەرەڕای کەڵەکەبوونی ئەو قەرزە زۆرە، ئێران هێشتا رۆژانە نزیکەی 20 ملیۆن متر سێجا گاز هەناردەی عێراق دەکات، ئەمەش وا دەکات قەرزی زیاتر لەسەر حکومەتی عێراق بنیشێت.

عێراق لە نێوان گوشارەکانی تاران بۆ وەرگرتنەوەی شایستەکانی و هێڵە سوورەکانی واشنتن لەسەر پەتی باریک یاری دەکات، چونکە هەر هەڵەیەک لەم کێشمەکێشەدا، مەترسیی ئەوەی هەیە بەشێکی زۆری وڵاتەکە بەتەواوەتی بباتە ناو تاریکی و بێکارەباییەوە.







بابەتی پەیوەندیدار

لە هەرێمی کوردستان نرخی بەرمیلێک نەوتی سپی گەیشتە 325 هەزار دینار
ئابووری23-10-2026

لە هەرێمی کوردستان نرخی بەرمیلێک نەوتی سپی گەیشتە 325 هەزار دینار

لە 9 مانگدا فرۆشی بانکی ناوەندیی عێراق 39 ملیار دۆلار بووە، 35%ی لە پار کەمترە
ئابووری23-10-2026

لە 9 مانگدا فرۆشی بانکی ناوەندیی عێراق 39 ملیار دۆلار بووە، 35%ی لە پار کەمترە

تاوەکو کۆتایی ساڵ بەرهەمهێنانی گاز لە عەککازی ئەنبار دەگاتە 100 ملیۆن پێ سێجا
ئابووری23-10-2026

تاوەکو کۆتایی ساڵ بەرهەمهێنانی گاز لە عەککازی ئەنبار دەگاتە 100 ملیۆن پێ سێجا

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە