Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانسەرەکیهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

پارەی دیناری عێراقی جۆری 10 هەزار دیناری. وێنە: بڵند تاهیر - رووداو

پارەی دیناری عێراقی جۆری 10 هەزار دیناری. وێنە: بڵند تاهیر - رووداو

ئابووری

نوێنەرێکی مامۆستایانی گرێبەست: بڕیارە ئەم هەفتەیە مووچە وەربگرین

سۆران حوسێن

سۆران حوسێن

22-08-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
سۆران حوسێن
سۆران حوسێن22-08-2026

بابەتی پەیوەندیدار

لە هەرێمی کوردستان نرخی بەرمیلێک نەوتی سپی گەیشتە 325 هەزار دینار
ئابووری23-10-2026

لە هەرێمی کوردستان نرخی بەرمیلێک نەوتی سپی گەیشتە 325 هەزار دینار

لە 9 مانگدا فرۆشی بانکی ناوەندیی عێراق 39 ملیار دۆلار بووە، 35%ی لە پار کەمترە
ئابووری23-10-2026

لە 9 مانگدا فرۆشی بانکی ناوەندیی عێراق 39 ملیار دۆلار بووە، 35%ی لە پار کەمترە

تاوەکو کۆتایی ساڵ بەرهەمهێنانی گاز لە عەککازی ئەنبار دەگاتە 100 ملیۆن پێ سێجا
ئابووری23-10-2026

تاوەکو کۆتایی ساڵ بەرهەمهێنانی گاز لە عەککازی ئەنبار دەگاتە 100 ملیۆن پێ سێجا

رووداو دیجیتاڵ

نوێنەرێکی مامۆستایانی گرێبەست دەڵێ، بەگوێرەی ئەوەی لە وەزارەتی دارایی ئاگادارکراونەتەوە، بڕیارە لەم هەفتەیەدا مووچەیان بۆ خەرج بکرێ.

هیوا سەمەد، نوێنەری گرێبەستەکانی خوێندنی باڵا، ئەمڕۆ شەممە 22ـی حوزەیران بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت: "بەدواداچوونمان بۆ مووچەی مانگی حەوت کردووە. حکومەت دەڵێ رێکارەکان خێرا کراون، بڕێک پارە لە داهاتی نێوخۆ کۆکراوەتەوە و هەندێکێش ماوە".

ئەو نوێنەرەی گرێبەستەکان گوتی، بەگوێرەی ئەو بەڵێنانەی پێیان دراوە، کۆتایی ئەم هەفتەیە مووچەی مانگی حەوت وەردەگرن؛ ئاماژەی بەوەشکرد، "بەڵێن دراوە ئەم مانگە وەکو مانگی پێشوو مووچەکە دوانەکەوێ".

بەگوێرەی ئاماری وەزارەتی دارایی، لە هەرێمی کوردستان زیاتر لە 86 هەزار گرێبەست هەن و مووچەیان لە داهاتی نێوخۆ دابین دەکرێت و مانگانە پێویستیان بە زیاتر لە 42 ملیار و 620 ملیۆن دینارە.

17ـی ئاب، سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی و ئابووریی هەرێمی کوردستان بە رووداوی گوت، لە یەکشەممە 23ی ئاب یان رۆژانی دواتری هەمان هەفتە مووچەی گرێبەستەکانی هەرێمی کوردستان دابەش دەکرێ.

رۆژی 17ـی ئابی 2026 مووچەی مانگی تەممووز لەلایەن بەغداوە خەرجکرا و رۆژی 18ـی ئابی 2026 دابەشکردنی مووچە لە هەرێمی کوردستان دەستیپێکرد و 20 ئاب دابەشکردن کۆتاییهات.

بابەتی پەیوەندیدار

لە هەرێمی کوردستان نرخی بەرمیلێک نەوتی سپی گەیشتە 325 هەزار دینار
ئابووری23-10-2026

لە هەرێمی کوردستان نرخی بەرمیلێک نەوتی سپی گەیشتە 325 هەزار دینار

لە 9 مانگدا فرۆشی بانکی ناوەندیی عێراق 39 ملیار دۆلار بووە، 35%ی لە پار کەمترە
ئابووری23-10-2026

لە 9 مانگدا فرۆشی بانکی ناوەندیی عێراق 39 ملیار دۆلار بووە، 35%ی لە پار کەمترە

تاوەکو کۆتایی ساڵ بەرهەمهێنانی گاز لە عەککازی ئەنبار دەگاتە 100 ملیۆن پێ سێجا
ئابووری23-10-2026

تاوەکو کۆتایی ساڵ بەرهەمهێنانی گاز لە عەککازی ئەنبار دەگاتە 100 ملیۆن پێ سێجا

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە