Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانسەرەکیهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

کۆبوونەوەى لیژنەى دارایی پەرلەمانى عێراق و پارێزگارى بانکى ناوەندى عێراق

کۆبوونەوەى لیژنەى دارایی پەرلەمانى عێراق و پارێزگارى بانکى ناوەندى عێراق

ئابووری

لیژنەی دارایی پەرلەمان و بانکی ناوەندیی عێراق لابردنی سفرەکانی دینار تاوتوێ دەکەن

هەستیار قادر

هەستیار قادر

23-08-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
هەستیار قادر
هەستیار قادر23-08-2026

بابەتی پەیوەندیدار

لە هەرێمی کوردستان نرخی بەرمیلێک نەوتی سپی گەیشتە 325 هەزار دینار
ئابووری23-10-2026

لە هەرێمی کوردستان نرخی بەرمیلێک نەوتی سپی گەیشتە 325 هەزار دینار

لە 9 مانگدا فرۆشی بانکی ناوەندیی عێراق 39 ملیار دۆلار بووە، 35%ی لە پار کەمترە
ئابووری23-10-2026

لە 9 مانگدا فرۆشی بانکی ناوەندیی عێراق 39 ملیار دۆلار بووە، 35%ی لە پار کەمترە

تاوەکو کۆتایی ساڵ بەرهەمهێنانی گاز لە عەککازی ئەنبار دەگاتە 100 ملیۆن پێ سێجا
ئابووری23-10-2026

تاوەکو کۆتایی ساڵ بەرهەمهێنانی گاز لە عەککازی ئەنبار دەگاتە 100 ملیۆن پێ سێجا

 

 

رووداو دیجیتاڵ 


لە کۆبوونەوەیەکی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق و نەزار ناسر، پارێزگاری بانکی ناوەندی، تاوتوێی لابردنی سفری دیناری عێراق و گۆڕینی دراو کراوە. ئەندامێکی لیژنەکە رایگەیاند، پارێزگاری بانکی ناوەندی پێی راگەیاندوون لابردنی سفری دراو پێویستی بە یاسا هەیە.


کۆبوونەوەکە رۆژی یەکشەممە 23ی ئابی 2026 لە لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق کراوە.

جەمال کۆچەر، ئەندامانی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق کە یەکێک بوو لە بەشداربووانی کۆبوونەوەکە بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، پارێزگاری بانکی ناوەندی باسی لە بیرۆکەی لابردنی سفرەکانی دیناری عێراق کرد، بەوەی خواستی بانکەکە نییە، بەڵکو خواستی سەرۆکوەزیرانە، بەڵام تاوەکو ئێستا بە فەرمی هیچیان لەبارەیەوە پێ نەگەیشتووە. هەروەها گوتی لابردنی سفرى دینار پێویستی بەوەیە لە پەرلەمان یاسایەکی بۆ دەربچێت.

بیرۆکەی لابردنی سفری دیناری عێراق بۆ چارەسەری کێشەی هەڵاوسان و کەمبوونەوەی بەهای دیناری عێراقە.

جەمال کۆچەر رایگەیاند لەو کۆبوونەوەیەدا پارێزگاری بانکی ناوەندی باسی لە گۆڕینی دراوی عێراقی کردووە بە دراوێکی دیکە؛ بۆ چاپکردنی پێشتر پشتیان بە فەرەنسا و ئەڵمانیا بەستووە و ئەمجارە پشت بە بەریتانیا و ئوسترالیاش دەبەستن، ئەوە جگە لەوەی بیریان لە چاپکردنی جۆری دراوی بچووکی وەک 50 دیناری و 100 دیناری کردووەتەوە.

ئامارەکانی بانکی ناوەندی دەریدەخەن، تاوەکو مانگی ئایاری ئەم ساڵ پارەی چاپکراوی عێراق گەیشتووەتە 113.5 تریلیۆن دینار، بەڵام 106 تریلیۆن و 812 ملیار دیناری لە دەرەوەی بانکەکانە.

ئەندامەکەی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق رایگەیاند، پارێزگاری بانکی ناوەندی گوتویەتی، گۆڕینی دراوی عێراقی بۆ ئەوەیە بزانن بە وردی چەند پارەی چاپکراویان هەیە.


بابەتی پەیوەندیدار

لە هەرێمی کوردستان نرخی بەرمیلێک نەوتی سپی گەیشتە 325 هەزار دینار
ئابووری23-10-2026

لە هەرێمی کوردستان نرخی بەرمیلێک نەوتی سپی گەیشتە 325 هەزار دینار

لە 9 مانگدا فرۆشی بانکی ناوەندیی عێراق 39 ملیار دۆلار بووە، 35%ی لە پار کەمترە
ئابووری23-10-2026

لە 9 مانگدا فرۆشی بانکی ناوەندیی عێراق 39 ملیار دۆلار بووە، 35%ی لە پار کەمترە

تاوەکو کۆتایی ساڵ بەرهەمهێنانی گاز لە عەککازی ئەنبار دەگاتە 100 ملیۆن پێ سێجا
ئابووری23-10-2026

تاوەکو کۆتایی ساڵ بەرهەمهێنانی گاز لە عەککازی ئەنبار دەگاتە 100 ملیۆن پێ سێجا

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە