Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانسەرەکیهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

دوو کارمەند لە کێڵگەیەکی نەوتی عێراق سەرقاڵی کارکردنن. وێنە: ئەرشیڤ

دوو کارمەند لە کێڵگەیەکی نەوتی عێراق سەرقاڵی کارکردنن. وێنە: ئەرشیڤ

ئابووری

نەوتی عێراق بۆ رووداو: بەرهەمهێنانى رۆژانەی نەوت گەیشتووەتە زیاتر لە سێ ملیۆن بەرمیل

هەستیار قادر

هەستیار قادر

24-08-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
هەستیار قادر
هەستیار قادر24-08-2026

بابەتی پەیوەندیدار

لە هەرێمی کوردستان نرخی بەرمیلێک نەوتی سپی گەیشتە 325 هەزار دینار
ئابووری23-10-2026

لە هەرێمی کوردستان نرخی بەرمیلێک نەوتی سپی گەیشتە 325 هەزار دینار

لە 9 مانگدا فرۆشی بانکی ناوەندیی عێراق 39 ملیار دۆلار بووە، 35%ی لە پار کەمترە
ئابووری23-10-2026

لە 9 مانگدا فرۆشی بانکی ناوەندیی عێراق 39 ملیار دۆلار بووە، 35%ی لە پار کەمترە

تاوەکو کۆتایی ساڵ بەرهەمهێنانی گاز لە عەککازی ئەنبار دەگاتە 100 ملیۆن پێ سێجا
ئابووری23-10-2026

تاوەکو کۆتایی ساڵ بەرهەمهێنانی گاز لە عەککازی ئەنبار دەگاتە 100 ملیۆن پێ سێجا

رووداو دیجیتاڵ

وەزارەتی نەوتی عێراق دەڵێ، بەرهەمهێنانی رۆژانەی نەوت گەیشتووەتە زیاتر لە سێ ملیۆن بەرمیل نەوت و هەناردەی رۆژانەش لە رێگەی بەندەرەکانی باشوورەوە گەیشتووەتە دوو بۆ دوو ملیۆن و 200 هەزار بەرمیل.

سەلیم روکابی، گوتەبێژی وەزارەتی نەوتی عێراق ئەمڕۆ دووشەممە 24-08-2026 بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، "بەرهەمهێنانی رۆژانەی نەوت لە عێراق گەیشتووەتە زیاتر لە سێ ملیۆن بەرمیل."

بەهۆی دەستپێکردنی جەنگ لەنێوان ئیسرائیل و ئەمریکا لەگەڵ ئێران لە 28ی شوباتەوە، بەرهەمهێنانی نەوتی عێراق بۆ کەمتر لە نیوە دابەزی کە پێشتر رۆژانە زیاتر لە 4.5 ملیۆن بەرمیل بوو،ئەوەش کاریگەری لەسەر هەناردەکردن کرد.

سەلیم روکابی رایگەیاند، "تێکڕای هەناردەی نەوت لە رێگەی بەندەرەکانی باشوورەوە نزیکەی دوو ملیۆن بۆ دوو ملیۆن و 200 هەزار بەرمیلە؛ هەروەها هەناردەی رۆژانەى نەوت لە رێگەی بەندەری جەیهانی تورکیاوە لەنێوان 150 بۆ 180 هەزار بەرمیلە."

بەگوێرەی لێدوانی پێشتری بەرپرسانی وەزارەتی نەوتی عێراق، هەناردەی نەوت لە مانگی تەممووزدا نزیکەی 49 ملیۆن بەرمیل نەوت بووە، کە رۆژانە دەیکردە نزیکەی 1.6 ملیۆن بەرمیل.

بابەتی پەیوەندیدار

لە هەرێمی کوردستان نرخی بەرمیلێک نەوتی سپی گەیشتە 325 هەزار دینار
ئابووری23-10-2026

لە هەرێمی کوردستان نرخی بەرمیلێک نەوتی سپی گەیشتە 325 هەزار دینار

لە 9 مانگدا فرۆشی بانکی ناوەندیی عێراق 39 ملیار دۆلار بووە، 35%ی لە پار کەمترە
ئابووری23-10-2026

لە 9 مانگدا فرۆشی بانکی ناوەندیی عێراق 39 ملیار دۆلار بووە، 35%ی لە پار کەمترە

تاوەکو کۆتایی ساڵ بەرهەمهێنانی گاز لە عەککازی ئەنبار دەگاتە 100 ملیۆن پێ سێجا
ئابووری23-10-2026

تاوەکو کۆتایی ساڵ بەرهەمهێنانی گاز لە عەککازی ئەنبار دەگاتە 100 ملیۆن پێ سێجا

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە