Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانسەرەکیهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

لیژنەى دارایی پەرلەمانى عێراق

لیژنەى دارایی پەرلەمانى عێراق

ئابووری

لیژنەیەک لە سێ پێکهاتەی عێراق تایبەت بە یاساى بودجە پێکدەهێندرێ

هەستیار قادر

هەستیار قادر

24-08-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
هەستیار قادر
هەستیار قادر24-08-2026

بابەتی پەیوەندیدار

لە هەرێمی کوردستان نرخی بەرمیلێک نەوتی سپی گەیشتە 325 هەزار دینار
ئابووری23-10-2026

لە هەرێمی کوردستان نرخی بەرمیلێک نەوتی سپی گەیشتە 325 هەزار دینار

لە 9 مانگدا فرۆشی بانکی ناوەندیی عێراق 39 ملیار دۆلار بووە، 35%ی لە پار کەمترە
ئابووری23-10-2026

لە 9 مانگدا فرۆشی بانکی ناوەندیی عێراق 39 ملیار دۆلار بووە، 35%ی لە پار کەمترە

تاوەکو کۆتایی ساڵ بەرهەمهێنانی گاز لە عەککازی ئەنبار دەگاتە 100 ملیۆن پێ سێجا
ئابووری23-10-2026

تاوەکو کۆتایی ساڵ بەرهەمهێنانی گاز لە عەککازی ئەنبار دەگاتە 100 ملیۆن پێ سێجا

رووداو دیجیتاڵ


لیژنەیەک لە سێ پەرلەمانتاری کورد، سوننە و شیعە پێکدەهێندرێ بۆ ئەوەی لەگەڵ وەزارەتی دارایی فیدراڵ بەدواداچوون بۆ پڕۆژەیاسای بودجەی گشتیی 2027 و زانینی وردەکارییەکەی بکەن. بە گوتەی ئەندامێکی لیژنەکە: "وەزارەتەکان سەرقاڵی ناردنی زانیاریین."

جەمال کۆچەر، ئەندامی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق کە ئەندامی ئەو لیژنە سێ کەسیەیە، ئەمڕۆ دووشەممە بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند: "لیژنەیەکی سێ کەسی لە لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق پێکهێندراوە بۆ ئاگاداربوون لە وردەکارییەکانی ئامادەکردنی بودجە. پێکهێنانی ئەو لیژنەیە لەسەر داوای فالح ساری، وەزیری دارایی بووە، تاوەکو لە شێوازی نوێی بودجەکەش ئاگادار بین کە بە شێوەی بەرنامە و ئەنجامە".

سێ ئەندامی کورد و سوننە و شیعە لەنێو ئەو لیژنەیەن، کە پێکهاتوون لە جەمال کۆچەر وەک نوێنەری کورد کە ئەندامی فراکسیۆنی یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستانە، ئەحمەد جابری لە فراکسیۆنی تەقەدووم وەک نوێنەری سوننە و ناسر یاسر تورکی لە هاوپەیمانیی  ئاوەدانکردنەوە و گەشەپێدان وەک نوێنەری شیعە. 

لیژنەکە رۆژی 20ی ئاب یەکەم کۆبوونەوەی لەگەڵ وەزیری دارایی فیدراڵ لەبارەی بودجە ئەنجامداوە.

سەبارەت بە ئامادەکاریی پڕۆژەیاسای بودجەی گشتی 2027، جەمال کۆچەر رایگەیاند: "وەزارەتەکان سەرقاڵی ناردنی زانیارییەکانن بۆ وەزارەتی دارایی، کە ئەوەش ژمارەی فەرمانبەران، خەرجییەکانیان و وردەکاریی دیکە دەگرێتەوە، دواتر ئەو زانیارییانە کۆدەکرێنەوە و پڕۆژەیاسای بودجەی 2027ی لێ دەردەچێ".

بۆ یەکەمجار لە عێراق، شێوازى بودجەی بەرنامە و ئەنجام پەیڕەو دەکرێ کە خەرجییەکان بەگوێرەی سێکتەر جیا دەکاتەوە نەوەک وەزارەتەکان. هەر سێکتەرێک خەرجی بۆ تەرخان دەکرێ و وابەستەی ئەنجامەکانی دەکرێ، کە دەبێت لە ماوەیەکی دیاریکراودا جێبەجێ بکرێ.

ئەو شێوازە نوێیەی بودجە کە بڕیارە لە کۆتایی مانگی تشرینی دووەمی ئەم ساڵ رەوانەی پەرلەمان بکرێ، وەک قۆناخی یەکەم لە دوو وەزارەت و دوو پارێزگای عێراق جێبەجێ دەکرێ.

بابەتی پەیوەندیدار

لە هەرێمی کوردستان نرخی بەرمیلێک نەوتی سپی گەیشتە 325 هەزار دینار
ئابووری23-10-2026

لە هەرێمی کوردستان نرخی بەرمیلێک نەوتی سپی گەیشتە 325 هەزار دینار

لە 9 مانگدا فرۆشی بانکی ناوەندیی عێراق 39 ملیار دۆلار بووە، 35%ی لە پار کەمترە
ئابووری23-10-2026

لە 9 مانگدا فرۆشی بانکی ناوەندیی عێراق 39 ملیار دۆلار بووە، 35%ی لە پار کەمترە

تاوەکو کۆتایی ساڵ بەرهەمهێنانی گاز لە عەککازی ئەنبار دەگاتە 100 ملیۆن پێ سێجا
ئابووری23-10-2026

تاوەکو کۆتایی ساڵ بەرهەمهێنانی گاز لە عەککازی ئەنبار دەگاتە 100 ملیۆن پێ سێجا

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە