Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانسەرەکیهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

کارمەندێک لە کێڵگەیەکی نەوتی عێراق سەرقاڵی کارکردنە. وێنە: Reuters

کارمەندێک لە کێڵگەیەکی نەوتی عێراق سەرقاڵی کارکردنە. وێنە: Reuters

ئابووری

عێراق لە 8 مانگدا زیاتر لە 418 ملیۆن بەرمیل نەوتى فرۆشتووە

هەستیار قادر

هەستیار قادر

25-08-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
هەستیار قادر
هەستیار قادر25-08-2026

بابەتی پەیوەندیدار

لە هەرێمی کوردستان نرخی بەرمیلێک نەوتی سپی گەیشتە 325 هەزار دینار
ئابووری23-10-2026

لە هەرێمی کوردستان نرخی بەرمیلێک نەوتی سپی گەیشتە 325 هەزار دینار

لە 9 مانگدا فرۆشی بانکی ناوەندیی عێراق 39 ملیار دۆلار بووە، 35%ی لە پار کەمترە
ئابووری23-10-2026

لە 9 مانگدا فرۆشی بانکی ناوەندیی عێراق 39 ملیار دۆلار بووە، 35%ی لە پار کەمترە

تاوەکو کۆتایی ساڵ بەرهەمهێنانی گاز لە عەککازی ئەنبار دەگاتە 100 ملیۆن پێ سێجا
ئابووری23-10-2026

تاوەکو کۆتایی ساڵ بەرهەمهێنانی گاز لە عەککازی ئەنبار دەگاتە 100 ملیۆن پێ سێجا

رووداو دیجیتاڵ

لە ماوەی ئەم ساڵدا کۆمپانیای سۆمۆ 418 ملیۆن بەرمیل نەوتی هەناردە کردووە، کە 6.2 ملیۆن بەرمیل نەوتى لە 22 رۆژی مانگی ئابدا بووە، بەشێک لەو نەوتە نەوتی هەرێمی کوردستان بووە، بەهای نەوتە هەناردەکراوەکەش 28 ملیار دۆلار بووە.

بەگوێرەی راپۆرتێک کە کۆمپانیای بەبازاڕکردنی نەوتی عێراق (سۆمۆ) ئاراستەی لیژنەی نەوت و گازی پەرلەمانی عێراقی کردووە، لە سەرەتای ئەم ساڵەوە تاوەکو 22ى ئاب، تێکڕای نەوتی هەرێمی کوردستان و کێڵگەکانی کەرکووک کە لە رێگەی بەندەری جەیهانی تورکیاوە هەناردە کراون، گەیشتووەتە 41 ملیۆن بەرمیل.

بەپێی راپۆرتەکە، زۆرترین بڕی هەناردەی نەوتی هەرێمی کوردستان و کێڵگەکانی کەرکووک لە مانگی کانوونی دووەمدا بووە، کە 6.2 ملیۆن بەرمیل بووە، کەمترینیشی لە مانگی ئاداردا بووە، کە 3.1 ملیۆن بەرمیل بووە.

بەگوێرەی ئامارەکە، تاوەکو 22ی ئاب تێکڕای ئەو نەوتەی هەرێمى کوردستان لەو رێگەیەوە هەناردە کراوە گەیشتووەتە 20.1 ملیۆن بەرمیل نەوت، بە تێکڕای رۆژانەی 86 هەزار بەرمیل.

ئامارەکان دەریانخستووە لە 22 رۆژی مانگی ئابدا، 6.2 ملیۆن بەرمیل نەوتی عێراق و هەرێمی کوردستان هەناردە کراوە و داهاتەکەشی بە 2.4 ملیار دۆلار دیاری کراوە.

لە هەشت مانگی رابردوودا (لە کانوونی دووەم تاوەکو 22ی ئاب)، تێکڕای هەناردەی نەوتی عێراق لە بەندەری جەیهان، بەندەرەکانی باشوور و ئوردن و نەوتى گەیارە، گەیشتووەتە 418.7 ملیۆن بەرمیل نەوت و داهاتەکەشی 28 ملیار دۆلار بووە.
 
بەگوێرەی ئامارەکە، نرخی نەوتی فرۆشراوی عێراق لە مانگی ئابدا لەنێوان 56 بۆ 62 دۆلاردا بووە.

پێشتر لە 24ی ئابدا سەلیم رووکابی، گوتەبێژی وەزارەتی نەوتی عێراق بە رووداوی راگەیاندبوو، "بەرهەمهێنانی رۆژانەی نەوت گەیشتووەتە نزیکەی سێ ملیۆن بەرمیل و هەناردەش زیاتر لە دوو ملیۆن و 400 هەزار بەرمیلە."

بابەتی پەیوەندیدار

لە هەرێمی کوردستان نرخی بەرمیلێک نەوتی سپی گەیشتە 325 هەزار دینار
ئابووری23-10-2026

لە هەرێمی کوردستان نرخی بەرمیلێک نەوتی سپی گەیشتە 325 هەزار دینار

لە 9 مانگدا فرۆشی بانکی ناوەندیی عێراق 39 ملیار دۆلار بووە، 35%ی لە پار کەمترە
ئابووری23-10-2026

لە 9 مانگدا فرۆشی بانکی ناوەندیی عێراق 39 ملیار دۆلار بووە، 35%ی لە پار کەمترە

تاوەکو کۆتایی ساڵ بەرهەمهێنانی گاز لە عەککازی ئەنبار دەگاتە 100 ملیۆن پێ سێجا
ئابووری23-10-2026

تاوەکو کۆتایی ساڵ بەرهەمهێنانی گاز لە عەککازی ئەنبار دەگاتە 100 ملیۆن پێ سێجا

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە