Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانسەرەکیهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

دیناری عێراقی. وێنە: بڵند تاهیر- رووداو

دیناری عێراقی. وێنە: بڵند تاهیر- رووداو

ئابووری

وەزیری دارایی عێراق دڵنیایی دەداتە فەرمانبەران: مووچە دابینە و نابێتە 45 رۆژ

نەهرۆ محەممەد

نەهرۆ محەممەد

26-08-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
نەهرۆ محەممەد
نەهرۆ محەممەد26-08-2026

بابەتی پەیوەندیدار

لە هەرێمی کوردستان نرخی بەرمیلێک نەوتی سپی گەیشتە 325 هەزار دینار
ئابووری23-10-2026

لە هەرێمی کوردستان نرخی بەرمیلێک نەوتی سپی گەیشتە 325 هەزار دینار

لە 9 مانگدا فرۆشی بانکی ناوەندیی عێراق 39 ملیار دۆلار بووە، 35%ی لە پار کەمترە
ئابووری23-10-2026

لە 9 مانگدا فرۆشی بانکی ناوەندیی عێراق 39 ملیار دۆلار بووە، 35%ی لە پار کەمترە

تاوەکو کۆتایی ساڵ بەرهەمهێنانی گاز لە عەککازی ئەنبار دەگاتە 100 ملیۆن پێ سێجا
ئابووری23-10-2026

تاوەکو کۆتایی ساڵ بەرهەمهێنانی گاز لە عەککازی ئەنبار دەگاتە 100 ملیۆن پێ سێجا

 رووداو دیجیتاڵ


وەزیری دارایی عێراق دڵنیایی دەداتە فەرمانبەران و دەڵێ، مووچە بە تەواوی دابینکراوە و هیچ پلانێک نییە بۆ ئەوەی دابەشکردنی مووچە بکرێتە 45 رۆژ جارێک. ئاماژە بەوەش دەکات، کار دەکەن بۆ بەرزکردنەوەی مووچەی پلە نزمەکان.


فالح ساری، وەزیری دارایی عێراق لە دیدارێکدا لەگەڵ ژمارەیەک پسپۆڕ و شارەزای ئابووری گوتی، "پارەی مووچەی فەرمانبەران گەیشتووەتە 7 تریلیۆن و 700 ملیار دینار."

وەزیری دارایی عێراق دەنگۆی گۆڕینی کاتی دابەشکردنی مووچەی رەتکردەوە و گوتی، "مووچەی فەرمانبەران بە تەواوی دابینکراوە و هیچ نیازێک نییە بۆ دابەشکردنی مووچە لە 45 رۆژ جارێکدا، بەڵکو ئێستا کار لەسەر باشترکردنی بژێوی و بەرزکردنەوەی مووچەی پلە نزمەکانیش دەکەین."

ئەو قسانە لە کاتێکدان، هێشتا دابەشکردنی مووچەی ئەم مانگە لە عێراق دەستی پێ نەکردووە؛ چەند مانگێک لەمەوبەر لە 18ی مانگەوە رێکاری خەرجکردنی دەستی پێدەکرد. 

لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا فالح ساری ئاماژەی بە بەرزبوونەوەی تێچوو و پرسی هەڵاوسان کرد و رایگەیاند، تێبینیی هەڵاوسانێکی گەورەیان لە تێچووەکاندا کردووە، ئێستا کار دەکەن بۆ چارەسەرکردنی ئەم کێشەیە لە رێگەی کۆنترۆڵکردنی خەرجی و بەرزکردنەوەی کارایی بەکارهێنانی سەرچاوە داراییەکان.

وەزیری دارایی عێراق باسی لەوەش کرد، بودجەی بەرنامەکان لە قۆناخی ئێستادا هەریەک لە وەزارەتەکانی دارایی و کارەبا، لەگەڵ پارێزگاکانی سەلاحەدین و دیوانییە دەگرێتەوە، ئەمەش وەک هەنگاوێک بۆ شەفافیەت و دیاریکردنی وردی خەرجییەکان.

سەبارەت بە سیستمی باج، وەزیری دارایی عێراق ئەوەی خستەڕوو، ئەوان 3800 کەس و کۆمپانیای گەورەیان وەک "گەورە باجدەر" دەستنیشان کردووە، بەڵام تەنیا 1300یان پابەندن بە دانی باج. بۆ ئەم مەبەستە، وەزارەت پلانی هەیە لە رێگەی "ژمارەی باجی" و فراوانکردنی بازنەی باجەوە هاوئاهەنگییەکی کاراتر لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەکان دروست بکات.

لە کاتێکدا عێراق هەوڵ دەدات رێگەکانی هەناردەکردنی نەوتەکەی فرەجۆر بکات، فالح ساری تیشکی خستەسەر پڕۆژەیەکی ستراتیژیی ناوچەیی. وەزیری دارایی رایگەیاند: "هێڵێکی بۆریی سعودی - کوێتی هەیە کە بە دەریای سووردا تێدەپەڕێ و توانای گواستنەوەی دوو ملیۆن بەرمیل نەوتی هەیە لە رۆژێکدا. ئەگەری ئەوە هەیە عێراقیش بەشداری لەو هێڵەدا بکات."

ئەم هەنگاوە ئەگەر بێتە دی، هاوئاهەنگییەکی نوێ لەنێوان وڵاتانی ناوچەکە دروست دەکات و دەبێتە رێگەیەکی جێگرەوە بۆ هەناردەکردنی نەوتی عێراق لە باری دروستبوونی هەر تەنگژەیەک لە کەنداو، ئەمەش گرنگییەکی ستراتیژیی گەورەی بۆ ئاسایشی وزەی عێراق دەبێت.

بابەتی پەیوەندیدار

لە هەرێمی کوردستان نرخی بەرمیلێک نەوتی سپی گەیشتە 325 هەزار دینار
ئابووری23-10-2026

لە هەرێمی کوردستان نرخی بەرمیلێک نەوتی سپی گەیشتە 325 هەزار دینار

لە 9 مانگدا فرۆشی بانکی ناوەندیی عێراق 39 ملیار دۆلار بووە، 35%ی لە پار کەمترە
ئابووری23-10-2026

لە 9 مانگدا فرۆشی بانکی ناوەندیی عێراق 39 ملیار دۆلار بووە، 35%ی لە پار کەمترە

تاوەکو کۆتایی ساڵ بەرهەمهێنانی گاز لە عەککازی ئەنبار دەگاتە 100 ملیۆن پێ سێجا
ئابووری23-10-2026

تاوەکو کۆتایی ساڵ بەرهەمهێنانی گاز لە عەککازی ئەنبار دەگاتە 100 ملیۆن پێ سێجا

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە