Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانسەرەکیهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

بەنزینخانەیەک لە هەولێر. وێنە: بڵند تاهیر- رووداو

بەنزینخانەیەک لە هەولێر. وێنە: بڵند تاهیر- رووداو

ئابووری

لیژنەیەکی پەرلەمانی عێراق لەبارەی بەنزینی هەرێمی کوردستان لەگەڵ وەزارەتی نەوت کۆدەبێتەوە

نەهرۆ محەممەد

نەهرۆ محەممەد

26-08-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
نەهرۆ محەممەد
نەهرۆ محەممەد26-08-2026

بابەتی پەیوەندیدار

لە هەرێمی کوردستان نرخی بەرمیلێک نەوتی سپی گەیشتە 325 هەزار دینار
ئابووری23-10-2026

لە هەرێمی کوردستان نرخی بەرمیلێک نەوتی سپی گەیشتە 325 هەزار دینار

لە 9 مانگدا فرۆشی بانکی ناوەندیی عێراق 39 ملیار دۆلار بووە، 35%ی لە پار کەمترە
ئابووری23-10-2026

لە 9 مانگدا فرۆشی بانکی ناوەندیی عێراق 39 ملیار دۆلار بووە، 35%ی لە پار کەمترە

تاوەکو کۆتایی ساڵ بەرهەمهێنانی گاز لە عەککازی ئەنبار دەگاتە 100 ملیۆن پێ سێجا
ئابووری23-10-2026

تاوەکو کۆتایی ساڵ بەرهەمهێنانی گاز لە عەککازی ئەنبار دەگاتە 100 ملیۆن پێ سێجا

  رووداو دیجیتاڵ

 

بڕیارە ئەمڕۆ لیژنەی بەدواداچوونی پەرلەمانی عێراق تایبەت بە تەرخانکردنی 50 هەزار بەرمیل نەوت بۆ هەرێمی کوردستان بە مەبەستی دابەشکردنی بە نرخی پاڵپشتیکراو، لەگەڵ وەزارەتی نەوت و سبەی لەگەڵ وەزارەتی سامانە سرووشتییەکان کۆببێتەوە. ئەندامێکی لیژنەکە دەڵێ، دواتر لیژنەکە راپۆرتی خۆی بۆ سەرۆکایەتیی پەرلەمانی عێراق بەرزدەکاتەوە.

سیپان شێروانی، ئەندامی لیژنەکە بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، ئەمڕۆ چوارشەممە 26-08-2026 کاژێر 12:00 لیژنەکەی لەگەڵ وەزارەتی نەوت کۆدەبێتەوە و سبەی پێنجشەممەش لەگەڵ وەزارەتی سامانە سرووشتییەکانی هەرێمی کوردستان کۆدەبێتەوە.

سیپان شێروانی گوتیشی، گوێ لە بۆچوونی هەردوولا دەگرن تاوەکو چارەسەرێکی گونجاو بدۆزنەوە.

رۆژی 27-07-2026 لیژنەی نەوت، گاز و سەرچاوە سرووشتییەکانی پەرلەمانی عێراق بڕیاری پێکهێنانی لیژنەیەکی کاتیی دا بۆ بەدواداچوونی تەرخانکردنی رۆژانە 50 هەزار بەرمیل نەوتی خاو لەلایەن حکومەتی فیدراڵییەوە بۆ هەرێمی کوردستان. ئامانج لەم هەنگاوەش دابینکردنی بەرهەمە نەوتییەکانە بۆ خەڵکی هەرێمی کوردستان بە نرخێکی پاڵپشتیکراو.

بە گوتەی سیپان شێروانی، "بڕیارە ئێوارەی سبەی پێنجشەممە لیژنەکە راپۆرتی خۆی بنووسێت و بۆ سەرۆکایەتیی پەرلەمانی عێراقی بەرزبکاتەوە."

لیژنەکە بە سەرۆکایەتیی پەرلەمانتار عامر عەبدولجەبار و ئەندامێتیی 7 پەرلەمانتاری دیکە پێکهێندراوە، کە بریتین لە جاسم عەتوان، سیپان شێروانی، عەلی شەداد، غالب محەممەد، کاوە عەبدولقادر، گوڵسەن محەممەد و محەممەد عەربود.

لە نووسراوەکەدا کە واژۆی هەرێم کەمال ئاغا، سەرۆکی کاتیی لیژنەی نەوت و گازی لەسەر بوو بۆ پێکهێنانی لیژنەکە، جەخت کراوەتەوە کە دەبێت لیژنەکە "بە زووترین کات کارەکانی تەواو بکات و راپۆرتی خۆی پێشکێش بکات، بۆ ئەوەی رێکاری پێویست بگیرێتەبەر."

ئێوارەی رۆژی 24-08-2026، هەردوو فراکسیۆنی هەڵوێست و یەکگرتوو لەگەڵ هەیبەت حەلبووسی، سەرۆکی پەرلەمانی عێراق کۆبوونەوە و پرسی بەنزین لە هەرێمی کوردستان یەکێک لەو پرسانە بوو کە تاوتوێ کرا.

هیوا مەلا ئادەم، پەرلەمانتار لە لیستی رەوتی هەڵوێست کە لە کۆبوونەوەکەدا بەشدار بوو، ئەمڕۆ چوارشەممە 26ی ئابی 2026 بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، دەبێ وەزارەتی سامانە سرووشتییەکان یەکێک لەم دوو بژاردەیە هەڵبژێرێ. یەکەم، بەرهەمی ئەو 50 هەزار بەرمیل نەوتە وەک بەشەکانی دیکەی عێراقی لێ بکرێ و بەنزین بە نرخی 450 دینار بدرێتە هاونیشتمانییان. دووەم، ئەو 50 هەزار بەرمیلە رادەستی حکومەتی فیدراڵ بکرێ و لە بەرامبەردا بەغدا سووتەمەنی بە نرخی پاڵپشتیکراو بۆ هەرێمی کوردستان دابین بکات، بە جۆرێک لیتری بەنزینی نۆرماڵ 450 دینار، لیتری گازوایل 400 دینار و لیتری نەوتی سپی 150 دینار.


بابەتی پەیوەندیدار

لە هەرێمی کوردستان نرخی بەرمیلێک نەوتی سپی گەیشتە 325 هەزار دینار
ئابووری23-10-2026

لە هەرێمی کوردستان نرخی بەرمیلێک نەوتی سپی گەیشتە 325 هەزار دینار

لە 9 مانگدا فرۆشی بانکی ناوەندیی عێراق 39 ملیار دۆلار بووە، 35%ی لە پار کەمترە
ئابووری23-10-2026

لە 9 مانگدا فرۆشی بانکی ناوەندیی عێراق 39 ملیار دۆلار بووە، 35%ی لە پار کەمترە

تاوەکو کۆتایی ساڵ بەرهەمهێنانی گاز لە عەککازی ئەنبار دەگاتە 100 ملیۆن پێ سێجا
ئابووری23-10-2026

تاوەکو کۆتایی ساڵ بەرهەمهێنانی گاز لە عەککازی ئەنبار دەگاتە 100 ملیۆن پێ سێجا

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە