Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانسەرەکیهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

بەنزینخانەیەک لە هەرێمی کوردستان، وێنە: بڵند تاهیر - رووداو

بەنزینخانەیەک لە هەرێمی کوردستان، وێنە: بڵند تاهیر - رووداو

ئابووری

پێشنیازى بەنزینى 450 دینارى؛ 50 هەزار بەرمیل رادەستى بەغدا بکرێ یان 140 هەزار بەرمیل بدرێتە هەرێمى کوردستان

هەستیار قادر

هەستیار قادر

27-08-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
هەستیار قادر
هەستیار قادر27-08-2026

بابەتی پەیوەندیدار

لە هەرێمی کوردستان نرخی بەرمیلێک نەوتی سپی گەیشتە 325 هەزار دینار
ئابووری23-10-2026

لە هەرێمی کوردستان نرخی بەرمیلێک نەوتی سپی گەیشتە 325 هەزار دینار

لە 9 مانگدا فرۆشی بانکی ناوەندیی عێراق 39 ملیار دۆلار بووە، 35%ی لە پار کەمترە
ئابووری23-10-2026

لە 9 مانگدا فرۆشی بانکی ناوەندیی عێراق 39 ملیار دۆلار بووە، 35%ی لە پار کەمترە

تاوەکو کۆتایی ساڵ بەرهەمهێنانی گاز لە عەککازی ئەنبار دەگاتە 100 ملیۆن پێ سێجا
ئابووری23-10-2026

تاوەکو کۆتایی ساڵ بەرهەمهێنانی گاز لە عەککازی ئەنبار دەگاتە 100 ملیۆن پێ سێجا

رووداو دیجیتاڵ 

شاندی وەزارەتى سامانە سرووشتییەکانى حکومەتى هەرێمى کوردستان لە بەغدا، دوو پێشنیاز دەخاتە بەردەم لیژنەیەکی تایبەت بە پرسی بەنزین و بەرهەمە نەوتییەکان. پێشنیازەکان ئەوەن رۆژانە 50 هەزار بەرمیل رادەستى بەغدا بکەن و پشکی پێویستى هەرێمى کوردستان لە بەنزین بدرێ کە شەش بۆ حەوت ملیۆن لیترە، یان بەغدا 140 هەزار بەرمیل نەوت بداتە پاڵاوگەکانى هەرێمى کوردستان.


ئەو شاندە ئەمڕۆ پێنجشەممە 27ى ئابی 2026 لەگەڵ لیژنەیەکی وردبینی کۆبووەوە کە لە لیژنەى نەوت و گازى پەرلەمانى عێراق بۆ پرسی بەنزین و بەرهەمە نەوتییەکان لە هەرێمى کوردستان پێکهێنراوە.

سەلوان ئاکرەیی، ئەندامى پەرلەمانى عێراق لە پشکی پارێزگاى دهۆک کە بەشدار بووە لە کۆبوونەوەکە، بە تۆڕى میدیایی رووداوى راگەیاند: "نوێنەرانى وەزارەتى سامانە سرووشتییەکان دوو پێشنیازیان کرد. پێشنیازەکان ئەوە بوون کە رۆژانە 50 هەزار بەرمیل نەوت رادەستى بەغدا بکەن و پشکی بەنزینى هەرێمى کوردستان تەرخان بکرێ کە رۆژانە شەش بۆ حەوت ملیۆن لیترە، یان رۆژانە بەغدا 140 هەزار بەرمیل نەوت رادەستى هەرێمى کوردستان بکات کە هاوتاى رێژەى دانیشتووانەکەیەتى بۆ ئەوەى لە پاڵاوگەکان بپاڵێورێ و ئەوەسش هەمان مامەڵەى لەگەڵ بکرێ کە لە پارێزگاکانی ژێر دەسەڵاتى حکومەتى فیدراڵی پەیڕەو دەکرێ وەک نرخى پاڵپشتیکراو".

حکومەتی عێراق رۆژانە یەک ملیۆن بۆ یەک ملیۆن و دوو سەت هەزار بەرمیل نەوتى پێویستە بۆ پاڵاوتن و بەرهەمە نەوتییەکان. 

سەلوان ئاکرەیی گوتی، ئەو دوو پێشنیازە بۆ ئەوەیە لیتری بەنزین لە هەرێمی کوردستان بە 450 دینار بۆ هاونیشتمانییان دابین بکرێ و شاندەکەی وەزارەتى سامانە سرووشتییەکان جەختیان کردووەتەوە کە بەو مەرجە مافی دامەزراوە دەستوورییەکانى هەرێمى کوردستان دەپارێزرێ.

ئەو دوو پێشنیازە لە کاتێکدایە، ئەو لیژنەیە 26ى ئاب لەگەڵ نوێنەرانى وەزارەتى نەوتى عێراق لەبارەى هەمان پرس کۆبووەوە.

ئەحمەد موفتی، بریکارى وەزارەتى سامانە سرووشتییەکان بە شکۆ عومەر، پەیامنێرى رووداو لە بەغداى گوت: "کۆبوونەوەى دیکەش دەکرێ و لەگەڵ حکومەتى عێراقی بەردەوامین بۆ ئەوەى بەنزین بۆ هاووڵاتیان دابین بکەین بە نرخى 450 دینار، بە هەر جۆرێک بێت ئێمە ئامادەین وەک وەزارەتى سامانە سرووشتییەکان".

زیاتر لە دوو مانگە نرخى بەنزین لە هەرێمى کوردستان بەرزبووەتەوە. حکومەتى هەرێمى کوردستان ئاماژە بەوە دەکات کە ئەو 50 هەزار بەرمیل نەوتەی دیاریکراوە کە رۆژانە بپاڵێورێ بۆ بەرهەمە نەوتییەکان کەمە و بەشى پێویستى ناوخۆیی ناکات.

سەلوان ئاکرەیی گوتی، پێشنیازەکانى وەزارەتى سامانە سرووشتییەکان لەلایەن لیژنەى وردبینییەوە بەرز دەکرێتەوە بۆ ئەنجوومەنى وەزیرانى عێراق بۆ ئەوەى ئەو پرسە یەکلایی بکرێتەوە.

بابەتی پەیوەندیدار

لە هەرێمی کوردستان نرخی بەرمیلێک نەوتی سپی گەیشتە 325 هەزار دینار
ئابووری23-10-2026

لە هەرێمی کوردستان نرخی بەرمیلێک نەوتی سپی گەیشتە 325 هەزار دینار

لە 9 مانگدا فرۆشی بانکی ناوەندیی عێراق 39 ملیار دۆلار بووە، 35%ی لە پار کەمترە
ئابووری23-10-2026

لە 9 مانگدا فرۆشی بانکی ناوەندیی عێراق 39 ملیار دۆلار بووە، 35%ی لە پار کەمترە

تاوەکو کۆتایی ساڵ بەرهەمهێنانی گاز لە عەککازی ئەنبار دەگاتە 100 ملیۆن پێ سێجا
ئابووری23-10-2026

تاوەکو کۆتایی ساڵ بەرهەمهێنانی گاز لە عەککازی ئەنبار دەگاتە 100 ملیۆن پێ سێجا

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە