Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانسەرەکیهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

کەسێک پارە لە یەکێکی دیکە وەردەگرێت. وێنە؛ بڵندا تاهیر - رووداو

کەسێک پارە لە یەکێکی دیکە وەردەگرێت. وێنە؛ بڵندا تاهیر - رووداو

ئابووری

لە هەولێر و سلێمانی پارەی گەنم دابەش دەکرێت

سۆران حوسێن

سۆران حوسێن

28-08-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
سۆران حوسێن
سۆران حوسێن28-08-2026

بابەتی پەیوەندیدار

لە هەرێمی کوردستان نرخی بەرمیلێک نەوتی سپی گەیشتە 325 هەزار دینار
ئابووری23-10-2026

لە هەرێمی کوردستان نرخی بەرمیلێک نەوتی سپی گەیشتە 325 هەزار دینار

لە 9 مانگدا فرۆشی بانکی ناوەندیی عێراق 39 ملیار دۆلار بووە، 35%ی لە پار کەمترە
ئابووری23-10-2026

لە 9 مانگدا فرۆشی بانکی ناوەندیی عێراق 39 ملیار دۆلار بووە، 35%ی لە پار کەمترە

تاوەکو کۆتایی ساڵ بەرهەمهێنانی گاز لە عەککازی ئەنبار دەگاتە 100 ملیۆن پێ سێجا
ئابووری23-10-2026

تاوەکو کۆتایی ساڵ بەرهەمهێنانی گاز لە عەککازی ئەنبار دەگاتە 100 ملیۆن پێ سێجا

رووداو دیجیتاڵ

بەڕێوەبەرایەتیی بازرگانیی دانەوێڵەی هەولێر رایگەیاند، رۆژی یەکشەممە ئەو پارەیە بەسەر جووتیاراندا دابەش دەکەن، کە وەکو پارەی پشکی گەنمی پار بۆ جووتیارانی هەرێمی کوردستان نێردراوە. بەڕێوەبەری هەمان بەڕێوەبەرایەتی لە سلێمانی دەڵێت، هەفتەی داهاتوو ئەوانیش پارەکە دابەش دەکەن.

بەڕێوەبەرایەتیی بازرگانیی دانەوێڵەی هەولێر بەرەبەیانی ئەمڕۆ هەینی، 28ی ئاب لە راگەیێندراوێکدا رایگەیاند: "جووتیارانی سنووری پارێزگای هەولێر ئاگادار دەکەینەوە، یەکشەممە 30-08-2026 دابەشکردنی چەکی پارەی جووتیارانی ساڵی 2025 دەستپێدەکات؛ بەپێی ژمارەی زنجیرەکەتان پارەکان لە بانکی TBI وەردەگیرێن".

میران بەختیار، بەڕێوەبەری سایلۆی هەولێر، ئەمڕۆ هەینی بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، ئەو پارەیەی دابەش دەکرێت بۆ ئەو جووتیارانەیە کە پار گەنمیان رادەستیان کردووە.

18ی ئابی 2026 وەزارەتی بازرگانیی عێراق 350 ملیار دینار وەکو پارەی گەنمی 2025 خەرجکرد، کە 58 ملیار و 633 ملیۆن و 889 هەزار دیناری بۆ جووتیارانی هەرێمی کوردستان بوو.

حکومەتی عێراق زیاتر لە 90 ملیار دیناری پارەی گەنمی ساڵی 2025ی جووتیارانی هەرێمی کوردستانی لایە.

ئەو پارەیەی یەکشەممە دابەش دەکرێت بۆ ئەو جووتیارانەیە تاوەکو 6ی تەممووزی 2025 گەنمیان رادەستی سایلۆ کردووە و ژمارەیان 814 جووتیارە.

لە راگەیێندراوەکەی بەڕێوەبەرایەتیی بازرگانیی دانەوێڵەی هەولێردا داوا لەو جووتیارانە کراوە، کە بریکارەکانیان بۆ وەرگرتنی پارە دەچن؛ دەبێت بریکارنامەکەیان لە ساڵی 2026 دەرچووبێت و لەوە کۆنتر نەبێت؛ هەروەها ئەگەر خاوەن گەنم کۆچی دوایی کردبێت، دەبێت دابەشنامەی شەرعی یان یاسایی لەگەڵ بریکارنامەی سەرجەم وارسەکاندا ببەن.

لەو بڕە پارەیەی بۆ گەنمی جووتیارانی هەرێمی کوردستان تەرخانکراوە؛ 21 ملیار و 908 ملیۆن دیناری بۆ جووتیارانی پارێزگای سلێمانییە (کە پشکی هەڵەبجەشی تێدایە)، 19 ملیار و 726 ملیۆن و 203 هەزار دینار بۆ جووتیارانی پارێزگای هەولێر و 16 ملیار و 999 ملیۆن و 686 هەزار دیناریشی بۆ جووتیارانی پارێزگای دهۆکە.

نەسرین ئەحمەد، بەڕێوەبەری بازرگانیی دانەوێڵەی سلێمانی، ئەمڕۆ هەینی بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت: "رێکارەکانی وەرگرتنی پارەکە جیاوازە؛ ئێمە دەبێت لە بانکی هەرێمەوە چەکەکە بنێرینەوە بانکی رافیدەن، لەوێ پەسند بکرێ و پارە بۆ بانکی هەرێم بنێردرێت ئینجا دەتوانین پارەکە وەربگرین".

لەبارەی کاتی دابەشکردنی پارەکە، بەڕێوەبەری بازرگانیی دانەوێڵەی سلێمانی گوتی: "لە نێوەڕاست بۆ کۆتایی هەفتەی داهاتوو رێکارەکان تەواو دەبن و  پارەکە دابەش دەکەین".

بەگوێرەی بەدواداچوونی رووداو، پشکی پارەی نێردراو خراوەتە سەر هەژماری بەڕێوەبەرایەتیی بازرگانیی دانەوێڵە لە دهۆک، بەڵام تاوەکو ئەمڕۆ بە فەرمی دابەشکردنیان رانەگەیاندووە.

ئەم ساڵ 12ی حوزەیران دەرگەی سایلۆکانی هەرێمی کوردستان کرایەوە و تاوەکو 18ی تەممووز نزیکەی 400 هەزار تۆن گەنمی جووتیاران وەرگیرا، بەڵام تاوەکو ئەمڕۆ هیچ بڕە پارەیەک بۆ گەنمی ئەم ساڵ خەرج نەکراوە.

حکومەتی عێراق نزیکەی 400 هەزار تۆن گەنمی هەرێمی کوردستانی وەرگرت، کە 292 هەزار تۆنی بە گەنمی نێو پلانی چاندن دادەنرێت و تۆنێکی بە 700 هەزار دینارە (کە دەکاتە نزیکەی 200 ملیار دینار)؛ هەروەها نزیکەی 108 هەزار تۆنیش لە دەرەوەی پلان وەرگیراوە کە تۆنێکی بە 500 هەزار دینارە و بەهاکەی نزیکەی 54 ملیار دینارە.

بابەتی پەیوەندیدار

لە هەرێمی کوردستان نرخی بەرمیلێک نەوتی سپی گەیشتە 325 هەزار دینار
ئابووری23-10-2026

لە هەرێمی کوردستان نرخی بەرمیلێک نەوتی سپی گەیشتە 325 هەزار دینار

لە 9 مانگدا فرۆشی بانکی ناوەندیی عێراق 39 ملیار دۆلار بووە، 35%ی لە پار کەمترە
ئابووری23-10-2026

لە 9 مانگدا فرۆشی بانکی ناوەندیی عێراق 39 ملیار دۆلار بووە، 35%ی لە پار کەمترە

تاوەکو کۆتایی ساڵ بەرهەمهێنانی گاز لە عەککازی ئەنبار دەگاتە 100 ملیۆن پێ سێجا
ئابووری23-10-2026

تاوەکو کۆتایی ساڵ بەرهەمهێنانی گاز لە عەککازی ئەنبار دەگاتە 100 ملیۆن پێ سێجا

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە