Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانسەرەکیهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

دۆلار و تمەن

دۆلار و تمەن

ئابووری

نرخی یەک دۆلار 206 هەزار تمەنی تێپەڕاند

رووداو دیجیتاڵ

رووداو دیجیتاڵ

30-08-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
رووداو دیجیتاڵ
رووداو دیجیتاڵ30-08-2026

بابەتی پەیوەندیدار

لە هەرێمی کوردستان نرخی بەرمیلێک نەوتی سپی گەیشتە 325 هەزار دینار
ئابووری23-10-2026

لە هەرێمی کوردستان نرخی بەرمیلێک نەوتی سپی گەیشتە 325 هەزار دینار

لە 9 مانگدا فرۆشی بانکی ناوەندیی عێراق 39 ملیار دۆلار بووە، 35%ی لە پار کەمترە
ئابووری23-10-2026

لە 9 مانگدا فرۆشی بانکی ناوەندیی عێراق 39 ملیار دۆلار بووە، 35%ی لە پار کەمترە

تاوەکو کۆتایی ساڵ بەرهەمهێنانی گاز لە عەککازی ئەنبار دەگاتە 100 ملیۆن پێ سێجا
ئابووری23-10-2026

تاوەکو کۆتایی ساڵ بەرهەمهێنانی گاز لە عەککازی ئەنبار دەگاتە 100 ملیۆن پێ سێجا

رووداو دیجیتاڵ

نرخی دۆلار بەرامبەر بە تمەن، رۆژی یەکشەممە بەراورد بە رۆژی شەممە 3,000 تمەن یان (1.47%) بەرزبوونەوەی بەخۆیەوە بینی و گەیشتە 206,900 تمەن.


لە ماوەی 24 کاژێری رابردوودا، دۆلاری ئەمریکی لە بەرزترین ئاستی دا بە 206,900 تمەن و لە نزمترین ئاستی دا بە 203,400 تمەن مامەڵەی پێوە کراوە. بەراورد بە هەفتەی رابردوو، نرخی دۆلار نزیکەی 3.19% بەرزبووەتەوە. لە ماوەی شەش مانگی رابردووشدا دۆلار بە گشتی 24.34% زیادبوونی بەخۆیەوە بینیوە.

سزای نوێ و مەترسییەکان لە نێو بازاڕی دراودا

پسپۆڕانی ئابووری پێیان وایە یەکێک لە گرنگترین فاکتەرە کاریگەرەکان لە بازاڕی دراو، بەردەوامبوونی گوشارە ئابووری و سزاکانە دژ بە ئێران. لە رۆژانی رابردوودا، ئەمریکا خولێکی نوێی سزای بەسەر تۆڕی دارایی و بازرگانی پەیوەندیدار بە نەوتی ئێران دا سەپاند. بەشێک لەو هەنگاوانە، کەناڵە داراییەکان و ئەو نێوەندگیرانەی کردووەتە ئامانج کە بۆ گواستنەوەی پارە و بازرگانی دەرەکی ئێران گرنگن.

بارودۆخی بازرگانی دەریایی و هاتوچۆی کەشتییەکان لە ناوچەکەدا هێشتا بە ناڕوونی ماوەتەوە. دانوستاندنەکان سەبارەت بە بەڕێوەبردنی هاتووچۆ لە تەنگەی هورمز بەردەوامن، بەڵام هێشتا هیچ ئاماژەیەک بۆ چارەسەرکردنی تەواوەتی قەیرانەکە و گەڕانەوەی بارودۆخەکە بۆ دۆخی ئاسایی بەدی ناکرێت. ئەم کێشانە دەتوانێت نیگەرانی مامەڵەکاران سەبارەت بە رەوتی بازرگانی و هاتنی دراوی بیانی بۆ نێو بازاڕی ئیران بە بەرزی بهێڵێتەوە.

پێشبینی نرخی دۆلار

پسپۆڕانی ئابووری پێیان وایە مەودای 200 هەزار تمەن هێشتا وەک یەکێک لە گرنگترین پاڵپشتییە کورتخایەنەکانی دۆلار ئەژمار دەکرێت. گەڕانەوەی نرخ لەم مەودایە و جوڵەی بەرەو ئاستەکانی 206 هەزار تمەن دەریدەخات ئەم ئاستە لە ئێستا پاڵپشتییەکی دەروونی گرنگە بۆ بازاڕ. ئەوان دەڵێن ئەگەر هەواڵی توندبوونەوەی سزاکان و بەربەستە ئابوورییەکان لە بازاڕدا بمێننەوە و هیچ ئاماژەیەکی سیاسی ئەرێنی بڵاو نەکرێتەوە، نرخی دۆلار دەتوانێت لە مامەڵەکانی داهاتوودا  ئاستی 206 هەزار تمەن بەرەو سەرەوە تاقی بکاتەوە.

جێگیربوون لە سەرووی ئەم ئاستەش دەتوانێت رێڕەوی جوڵەی دۆلار بەرەو ئاستەکانی 207 تاوەکو 210 هەزار تمەن بکاتەوە.

بەڵام لە سیناریۆی پێچەوانەدا، ئەگەر لە رۆژانی داهاتوودا هەواڵێکی روون و جێی متمانە سەبارەت بە کەمکردنەوەی گرژییە سیاسییەکان، بەرەوپێشچوونی دانوستاندنە ناوچەییەکان یان کرانەوەی رێڕۆ بازرگانییەکان بڵاو بکرێتەوە، بەشێک لە خواست بۆ کڕینی دۆلار دەتوانێت لە بازاڕ کەم ببێتەوە. لەو کاتەدا، ئاستەکانی 202 تا 200 هەزار تمەن یەکەم ناوچەی پاشەکشەی نرخی دۆلار دەبێت و لەدەستدانی ئاستی 200 هەزار تمەن دەتوانێت نرخەکە بەرەو 197 تا 199 هەزار تمەن ئاراستە بکات.

بابەتی پەیوەندیدار

لە هەرێمی کوردستان نرخی بەرمیلێک نەوتی سپی گەیشتە 325 هەزار دینار
ئابووری23-10-2026

لە هەرێمی کوردستان نرخی بەرمیلێک نەوتی سپی گەیشتە 325 هەزار دینار

لە 9 مانگدا فرۆشی بانکی ناوەندیی عێراق 39 ملیار دۆلار بووە، 35%ی لە پار کەمترە
ئابووری23-10-2026

لە 9 مانگدا فرۆشی بانکی ناوەندیی عێراق 39 ملیار دۆلار بووە، 35%ی لە پار کەمترە

تاوەکو کۆتایی ساڵ بەرهەمهێنانی گاز لە عەککازی ئەنبار دەگاتە 100 ملیۆن پێ سێجا
ئابووری23-10-2026

تاوەکو کۆتایی ساڵ بەرهەمهێنانی گاز لە عەککازی ئەنبار دەگاتە 100 ملیۆن پێ سێجا

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە