Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانسەرەکیهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

ئابووری

هێرشە درۆنییەکانی ئۆکراینا زیانی زیاتر لە 700 هەزار دۆلاریان بە بازرگانانی کورد لە رووسیا گەیاندووە

کامیز شەدادی

کامیز شەدادی

30-08-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
کامیز شەدادی
کامیز شەدادی 30-08-2026

بابەتی پەیوەندیدار

لە هەرێمی کوردستان نرخی بەرمیلێک نەوتی سپی گەیشتە 325 هەزار دینار
ئابووری23-10-2026

لە هەرێمی کوردستان نرخی بەرمیلێک نەوتی سپی گەیشتە 325 هەزار دینار

لە 9 مانگدا فرۆشی بانکی ناوەندیی عێراق 39 ملیار دۆلار بووە، 35%ی لە پار کەمترە
ئابووری23-10-2026

لە 9 مانگدا فرۆشی بانکی ناوەندیی عێراق 39 ملیار دۆلار بووە، 35%ی لە پار کەمترە

تاوەکو کۆتایی ساڵ بەرهەمهێنانی گاز لە عەککازی ئەنبار دەگاتە 100 ملیۆن پێ سێجا
ئابووری23-10-2026

تاوەکو کۆتایی ساڵ بەرهەمهێنانی گاز لە عەککازی ئەنبار دەگاتە 100 ملیۆن پێ سێجا

رووداو دیجیتاڵ

هێرشە بەردەوامەکانی درۆنەکان بۆ سەر ژێرخانی لۆجستیکیی کۆمپانیای وایڵدبێریز لە رووسیا، زیانی گەورەی داراییی بە کارگێڕان و بازرگانانی کورد گەیاندووە؛ بە جۆرێک بەشێک لە کۆگا و کارگەکان بەرەو داخران دەچن.

لە شارۆچکەیەکی پیشەسازیی مۆسکۆ، کۆگای بازرگانانی کوردی باکووری کوردستان کە پێش دوو مانگ نزیکەی 20 کەسی تێدا کاریان دەکرد، ئێستا تەنیا سێ کارمەندی تێدا ماوەتەوە. کالا و بەرهەمی ئەوان لەگەڵ بەرهەمی کڕیارەکانیان لە کۆگاکانی کۆمپانیای وایڵدبێریز سووتاون و کۆمپانیاکەش ئامادە نییە زیانەکانیان بۆ قەرەبوو بکاتەوە، ئەمەش وایکردووە کڕیارەکانیان لەدەست بدەن.

ئومێد سەرهەدی، خاوەنی کۆمپانیای 'چار' لەبارەی زیانەکانیانەوە بە رووداوی راگەیاند: "کۆگاکانی ئەوان سووتا، هەم کەلوپەلی ئێمە و هەم کەلوپەلی کڕیارانمان سووتان. ئەوانەی بە کۆ کاریان لەگەڵ دەکردین و بەرهەمەکانیان لێ دەکڕین و دەیانفرۆشتەوە، زیانی گەورەیان بەرکەوت. کەلوپەلی ئێمە بە بەهای 50 تاوەکو 55 هەزار دۆلار سووتا، بەڵام کڕیارانمان بەشێکیان 100 هەزار و هەندێکیان 150 تاوەکو 200 هەزار دۆلار زیانیان پێگەیشت. پار ساڵ نزیکەی ملیۆنێک دۆلار ئاڵوگۆڕی بازرگانیمان هەبوو، بەڵام ئەمساڵ کە بەرەو کۆتایی دەچێت، رەنگە نەتوانین تەنانەت بگەینە 300 هەزار دۆلاریش."

بەپێی ئامارەکانی کۆتایی مانگی ئاب، لە ئەنجامی هێرشی درۆنەکان بۆ سەر ژێرخانی لۆجستیکیی کۆمپانیای وایڵدبێریز، نزیکەی 22%ی توانای لۆجستیکیی کۆمپانیاکە – کە یەکسانە بە ملیۆنێک و 200 هەزار مەتر دووجا – وێران بووە.

یەلێنا مالینۆڤا، ژمێریاری کۆمپانیای 'چار' لەبارەی چۆلکردنی بازاڕەکە بە رووداوی گوت: "بەداخەوە زۆرێک لە بازرگانان ئێستا کارەکانیان دادەخەن. زۆر کەس کە دەیانناسم لە رووسیا چوونە دەرەوە؛ بۆ نموونە بازرگانانی ئازەربایجان و تاجیکستان کارەکانیان جێهێشت. بۆیە کەس نازانێت لە داهاتوودا دۆخەکە بە کوێ دەگات."

کۆمپانیای 'چار' زیاتر لە پێنج ساڵە خزمەتگوزارییە لۆجستیکییەکانی وایڵدبێریز بەکاردەهێنێت و لە هەموو کۆگاکانی ئەو کۆمپانیایە بەرهەمیان هەبووە.

سەرهەد بازیدی، هاوبەشی کۆمپانیای 'چار' لەبارەی قەرەبووکردنەوەی زیانەکانیانەوە بە رووداوی راگەیاند: "کۆگاکانی وایڵدبێریز سووتان و لە هەموو کۆگایەکدا کەلوپەلی ئێمەی تێدا بوو. تەنیا لە کەلوپەلی کەسیی خۆم نزیکەی 25 تاوەکو 30 هەزار دۆلار سووتا. دەتوانم بڵێم وایڵدبێریز تەنیا 200 یان 300 دۆلار هاوکاریی بۆ ناردین و وەک تەمزینات دایپۆشین، خۆزگە ئەوەشی نەناردبایە."

بەپێی خەمڵاندنی شارەزایان، قەبارەی گشتیی زیانەکانی وایڵدبێریز و مشترییەکانی لە ئەنجامی هێرشی دڕۆنەکاندا 800 ملیار ڕووبڵی تێپەڕاندووە؛ هەروەها کۆی قەرزی کۆمپانیاکە لە بانکەکاندا گەیشتووەتە 1.3 تریلیۆن ڕووبڵ.

سەرڕای ئەم زیانە گەورانەش، تاتیانا کیم، دامەزرێنەری کۆمپانیای وایڵدبێریز، لە مانگی ئابدا بۆ پێنجەم جار لەسەر یەک لە پلەی یەکەمی ڕیزبەندی گۆڤاری فۆربس (Forbes) وەک دەوڵەمەندترین ژنی ڕووسیا دەستنیشان کرایەوە.

بابەتی پەیوەندیدار

لە هەرێمی کوردستان نرخی بەرمیلێک نەوتی سپی گەیشتە 325 هەزار دینار
ئابووری23-10-2026

لە هەرێمی کوردستان نرخی بەرمیلێک نەوتی سپی گەیشتە 325 هەزار دینار

لە 9 مانگدا فرۆشی بانکی ناوەندیی عێراق 39 ملیار دۆلار بووە، 35%ی لە پار کەمترە
ئابووری23-10-2026

لە 9 مانگدا فرۆشی بانکی ناوەندیی عێراق 39 ملیار دۆلار بووە، 35%ی لە پار کەمترە

تاوەکو کۆتایی ساڵ بەرهەمهێنانی گاز لە عەککازی ئەنبار دەگاتە 100 ملیۆن پێ سێجا
ئابووری23-10-2026

تاوەکو کۆتایی ساڵ بەرهەمهێنانی گاز لە عەککازی ئەنبار دەگاتە 100 ملیۆن پێ سێجا

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە