Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانسەرەکیهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

ئۆنسەی زێڕ

ئۆنسەی زێڕ

ئابووری

نرخی زێر دابەزی بۆ کەمتر لە 4300 دۆلار

رووداو دیجیتاڵ

رووداو دیجیتاڵ

02-09-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
رووداو دیجیتاڵ
رووداو دیجیتاڵ02-09-2026

بابەتی پەیوەندیدار

لە هەرێمی کوردستان نرخی بەرمیلێک نەوتی سپی گەیشتە 325 هەزار دینار
ئابووری23-10-2026

لە هەرێمی کوردستان نرخی بەرمیلێک نەوتی سپی گەیشتە 325 هەزار دینار

لە 9 مانگدا فرۆشی بانکی ناوەندیی عێراق 39 ملیار دۆلار بووە، 35%ی لە پار کەمترە
ئابووری23-10-2026

لە 9 مانگدا فرۆشی بانکی ناوەندیی عێراق 39 ملیار دۆلار بووە، 35%ی لە پار کەمترە

تاوەکو کۆتایی ساڵ بەرهەمهێنانی گاز لە عەککازی ئەنبار دەگاتە 100 ملیۆن پێ سێجا
ئابووری23-10-2026

تاوەکو کۆتایی ساڵ بەرهەمهێنانی گاز لە عەککازی ئەنبار دەگاتە 100 ملیۆن پێ سێجا

رووداو دیجیتاڵ

ئەمرۆ چوارشەممە نرخی زێڕ بۆ نزمترین ئاستی لە ماوەی زیاتر لە سێ هەفتەی رابردوودا دابەزی. ئەوەش دوای ئەوەی پەرەسەندنی گرژییەکانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست کە بووە هۆی بەرزبوونەوەی نرخی نەوت و زیادبوونی ترس لە هەڵاوسان و بەرزکردنەوەی سوودی بانکی.


نرخی زێڕ لە دوای کردنەوەی بازاڕەکانی ئاسیا ئەمرۆ بە رێژەی 0.6% دابەزی و گەیشتە 4290  دۆلار بۆ هەر ئۆنسەیەک. ئەوەش نزمترین ئاستە لە دوای 7ی ئابەوە تۆمارکرابێت. بەو پێیەش نرخی زێڕ بۆ چوارەمین رۆژی یەک لە دوای یەکە دادەبەزێت.

نرخی زێر لە گرێبەستەکانی داهاتوودا بۆ مانگی کانوونی یەکەم، بە رێژەی 1% دابەزی و گەیشتە 4,350 دۆلار.

بەهۆی بەهێزیی بەهای دۆلار، کڕینی کانزا گرانبەهاکان بۆ ئەو وەبەرهێنەرانەی دراوەکانی دیکە بەکاردەهێنن گرانتر بووە.

رۆژی سێشەممە، ئەمریکا زنجیرەیەک هێرشی ئاسمانیی کردە سەر ئێران و تاران وەڵامی دایەوە، ئەوەش بە جیدیترین پەرەسەندنی گرژییەکان لە چەند هەفتەی رابردوودا دادەنرێت. ئەم دۆخە بووە هۆی ئەوەی نرخی نەوت بۆ سێیەم رۆژ لەسەریەک بەرزبێتەوە و سوودی سەر قەواڵە داراییەکانی گەنجینەی ئەمریکاش زیاد بکات.

باس کۆیمان، بەڕێوەبەری جێبەجێکار لە کۆمپانیای ( دی ئێچ ئێف کاپیتاڵ) لەو بارەیەوە رایگەیاند، "بەرزبوونەوەی نرخی نەوت دوای گرژییەکانی نێوان ئەمریکا و ئێران، ترسی هەڵاوسانی زیاتر کردووە. گرانبوونی نەوتی خاو دەبێتە هۆی تووندترکردنی سیاسەتی نەختی و بەرزبوونەوەی سوودی بانکی، ئەوەش هەلی بەرزبوونەوەی نرخی زێڕ سنووردار دەکات."

بەگوێرەی پێنوێنی  (CME FedWatch)، بازرگانان بە رێژەی 67% پێشبینی دەکەن لە کۆبوونەوەی ئەم مانگەی بانکی ناوەندی ئەمریکا، سوودی بانکی بەرزبکرێتەوە.
مایکل بار، یەکێک لە پارێزگارەکانی بانکی ناوەندیی ئەمریکا رایگەیاند، ئەگەر هەڵاوسان بە خێرایی دانەبەزێت، کاتی ئەوەیە بانکەکە سوودی بانکی بەرزبکاتەوە. هەفتەی رابردووش کێڤن وارش، سەرۆکی بانکی ناوەندی ئاماژەی بە ئەگەری بەرزکردنەوەی سوودی بانکی کردبوو.

بڕیارە ئەمڕۆ چوارشەممە راپۆرتی هەلی کار، (ADP) ، کە پەیوەستە بە کەرتی تایبەت بڵاوبکرێتەوە و رۆژی هەینیش ئامارە گرنگەکانی دیکەی بازاڕی کار، ( NFP) ، لەلایەن حکومەتی ئەمریکاە بڵاودەکرێتەوە.

هەروەها باس کۆیمان  دەڵێت، "ئەگەر ئامارەکان لاواز بن، رەنگە گوشارەکان لەسەر زێڕ کەم ببنەوە، بەڵام ئامارە بەهێزەکان یان لێدوانە توندەکانی بەرپرسانی بانکی ناوەندی رەنگە بەردەوامی دابەزینی نرخی زێڕی بەدواوە بێت."

بابەتی پەیوەندیدار

لە هەرێمی کوردستان نرخی بەرمیلێک نەوتی سپی گەیشتە 325 هەزار دینار
ئابووری23-10-2026

لە هەرێمی کوردستان نرخی بەرمیلێک نەوتی سپی گەیشتە 325 هەزار دینار

لە 9 مانگدا فرۆشی بانکی ناوەندیی عێراق 39 ملیار دۆلار بووە، 35%ی لە پار کەمترە
ئابووری23-10-2026

لە 9 مانگدا فرۆشی بانکی ناوەندیی عێراق 39 ملیار دۆلار بووە، 35%ی لە پار کەمترە

تاوەکو کۆتایی ساڵ بەرهەمهێنانی گاز لە عەککازی ئەنبار دەگاتە 100 ملیۆن پێ سێجا
ئابووری23-10-2026

تاوەکو کۆتایی ساڵ بەرهەمهێنانی گاز لە عەککازی ئەنبار دەگاتە 100 ملیۆن پێ سێجا

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە