Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانسەرەکیهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

کێڵگەی نەوتی زوبێر لە بەسرە. (وێنە: رۆیتەرز)

کێڵگەی نەوتی زوبێر لە بەسرە. (وێنە: رۆیتەرز)

ئابووری

راپۆرتێک: بەهۆی داشکاندن لە نرخەکان و رەزامەندیی ئێرانەوە هەناردەی نەوتی عێراق بەرزبووەوە

بژار زوبێر

بژار زوبێر

03-09-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
بژار زوبێر، لە ساڵی 2020ـەوە وەکو هەواڵساز، وەرگێڕ و پرۆدیوسەر لە بەشی نێودەوڵەتیی تۆڕی میدیایی رووداو کار دەکات. پێش ئەوە، وەک فریلانسەر لەگەڵ نیویۆرک تایمز، جەزیرە، گۆڤاری وایرد و چەندین ئاژانسی دیکەدا کاری کردووە. لە راپۆرتەکانیدا زیاتر کار لەسەر دۆخی رۆژهەڵاتی نێوەڕاست، سیاسەتی دەرەوەی ئەمریکا و بابەتە تەکنەلۆجی و زانستییەکان دەکات.
بژار زوبێر
بژار زوبێر03-09-2026

بابەتی پەیوەندیدار

لە هەرێمی کوردستان نرخی بەرمیلێک نەوتی سپی گەیشتە 325 هەزار دینار
ئابووری23-10-2026

لە هەرێمی کوردستان نرخی بەرمیلێک نەوتی سپی گەیشتە 325 هەزار دینار

لە 9 مانگدا فرۆشی بانکی ناوەندیی عێراق 39 ملیار دۆلار بووە، 35%ی لە پار کەمترە
ئابووری23-10-2026

لە 9 مانگدا فرۆشی بانکی ناوەندیی عێراق 39 ملیار دۆلار بووە، 35%ی لە پار کەمترە

تاوەکو کۆتایی ساڵ بەرهەمهێنانی گاز لە عەککازی ئەنبار دەگاتە 100 ملیۆن پێ سێجا
ئابووری23-10-2026

تاوەکو کۆتایی ساڵ بەرهەمهێنانی گاز لە عەککازی ئەنبار دەگاتە 100 ملیۆن پێ سێجا

رووداو دیجیتاڵ 

وەک ئاژانسی هەواڵی رۆیتەرز لە راپۆرتێکیدا باسی دەکات، سەرچاوەکانی بازاڕی وزە و داتاکانی چاودێریی کەشتییەکان دەریدەخەن، ئاستی هەناردەکردنی نەوتی عێراق لە مانگی ئابدا بەرزبووەتەوە و پێشبینی دەکرێت بۆ مانگی ئەیلوول بەرزتریش ببێتەوە. هۆکاری سەرەکیی ئەمەش دەگەڕێتەوە بۆ ئەو داشکاندنە گەورەیەی عێراق لە نرخی نەوتەکەیدا کردوویەتی، هاوکات لەگەڵ رەزامەندیی ئێران بۆ رێگەدان بە دەربازبوونی کەشتییە نەوتهەڵگرەکانی بە تەنگەی هورمزدا.

بەهۆی دەستپێکردنی جەنگی ئەمریکا و ئێران لە 28ی شوباتەوە، هاتووچۆی کەشتییەکان لە تەنگەی هورمز بە شێوەیەکی بەرچاو وەستا، ئەمەش گورزێکی گەورەی لە هەناردەی عێراق دا کە دووەم گەورەترین بەرهەمهێنەری رێکخراوی ئۆپێکە. بەڵام ئێستا بەرزبوونەوەی ئاستی هەناردەی ئەو وڵاتە، بووەتە هۆی باشتربوونی دابینکردنی نەوتی خاوی قورس بۆ وڵاتانی هاوردەکاری وەک چین و هیندستان.

رۆیتەرز ئاماژە بەوە دەکات، دوو بەرپرسی کەرتی وزەی عێراق رۆژی چوارشەممە رایانگەیاندووە، هەناردەی نەوتی وڵاتەکەیان لە مانگی تەممووزدا نزیکەی 1.35 ملیۆن بەرمیل بووە لە رۆژێکدا، بەڵام لە مانگی ئابدا ئەو رێژەیە بۆ نزیکەی 2.34 ملیۆن بەرمیل لە رۆژێکدا بەرزبووەتەوە.

لە هەمان کاتدا، بەپێی داتای کۆمپانیاکانی چاودێریی هاتووچۆی کەشتییەکان، ڤۆرتێکسا و کەیپلەر، هەناردەی نەوتی عێراق لە مانگی ئابدا لە نێوان 2.17 ملیۆن بۆ 2.3 ملیۆن بەرمیل بووە لە رۆژێکدا. هەرچەندە ئەمە بەراورد بە مانگی پێشتر بەرزبوونەوەیە، بەڵام هێشتا نەگەیشتووەتەوە ئاستی پێش دەستپێکردنی جەنگ، کە لە مانگی شوباتدا سەرووی 3.7 ملیۆن بەرمیل بوو لە رۆژێکدا.

جۆن گۆهـ، شرۆڤەکاری باڵا لە کۆمپانیای سپارتا کۆمۆدیتیز بە رۆیتەرزی گوتووە: "عێراق داشکاندنی گەورەی لە نەوتە قورسەکەیدا کردووە، ئەمەش هانی کڕیارانی داوە بۆ ئەوەی بەدوای رێگەی گواستنەوەی دەریاییدا بگەڕێن بۆ دەرهێنان و کڕینی نەوتەکە."

لە لایەکی دیکەوە، هەفتەی رابردوو ئاژانسی فەرمیی ئێران (ئیرنا) بڵاویکردەوە، تاران مۆڵەتی بە چەند کەشتییەکی نەوتهەڵگری عێراق داوە بە تەنگەی هورمزدا تێپەڕن. بە گوتەی جۆن گۆهـ، هەرچەندە روون نییە ئایا ئەو مۆڵەتە بۆ هەموو بارهەڵگرەکانی عێراقە یان نا، بەڵام تاوەکو ئێستا عێراق تاکە وڵاتی بەرهەمهێنەری کەنداوە کە بە فەرمی مۆڵەتی تێپەڕبوونی لەلایەن ئێرانەوە پێدرابێت.

ئاژانسی رۆیتەرز دەڵێت، کۆمپانیای بەبازاڕکردنی نەوتی عێراق (سۆمۆ) بۆ بارکردنی نەوت لە تێرمیناڵی بەسرە لە مانگی ئابدا، بۆ هەر بەرمیلێک 25 بۆ 30 دۆلار داشکاندنی کردووە. ئەمەش وایکردووە ژمارەیەک کڕیاری گەورە روو لە نەوتەکەی بکەن، لەوانە کۆمپانیاکانی پترۆچاینا و ژێنهوای چینی، تۆتاڵ ئێنێرجی، ڤیتۆڵ، ترافیکۆرا و چەندین کۆمپانیای دیکە.

سەرچاوەیەکی بازرگانی بە ئاژانسەکەی گوتووە، بازرگانان دەتوانن بۆ هەر بەرمیلێک نەوتی عێراق نزیکەی 10 دۆلار قازانج بکەن، ئەوەش دوای دەرکردنی تێچووی گواستنەوە و دڵنیایی کە بۆ هەر بەرمیلێک بە نزیکەی 17 دۆلار دەخەمڵێندرێت.

بەپێی زانیاریی سەرچاوەکان، کۆمپانیای پترۆچاینا تەنیا لە مانگەکانی تەممووز و ئابدا، شەش ملیۆن بەرمیل نەوتی لە تێرمیناڵی بەسرە بارکردووە و کەشتیی زەبەلاحیشی بەکرێ گرتووە بۆ گواستنەوەی نەوتەکە بۆ پاڵاوگەکانی خۆی لە چین. بەگشتی پاڵاوگە چینییەکان بۆ مانگی ئەیلوول لانیکەم 16 ملیۆن بەرمیل نەوتی بەسرەیان کڕیوە.

خواست لەسەر نەوتی عێراق لە هیندستانیش بەرزبووەتەوە؛ بەپێی داتاکانی کەیپلەر، کۆمپانیای (رەڵایەنس ئیندەستریز)ی هیندی لە مانگی ئابدا چوار ملیۆن بەرمیل نەوتی بەسرەی پێگەیشتووە. لە هەمان کاتدا، بەرپرسێکی کۆمپانیای (بهارات پترۆلیۆم)ـی ئەو وڵاتە ئاماژە بەوە دەکات کە بەمزووانە یەکەمین باری نەوتی عێراق بۆ ئەمساڵی داراییان پێدەگات.

داشکاندنی سۆمۆ (هەر بەرمیلێک) 25$- 30$ لە تێرمیناڵی بەسرە
قازانجی پوختی بازرگانان ~10$ پاش دەرکردنی 17$ی تێچووەکان
کڕینی چین بۆ ئەیلوول 16 ملیۆن بەرمیل نەوتی بەسرە
 
شوبات (پێش جەنگ لە 28ی شوبات) 3.70 ملیۆن
 
تەممووز (کەمیی تێپەڕبوون) 1.35 ملیۆن
 
ئاب (داتای فەرمی / هەڵکشان) 2.34 ملیۆن
 
* شیکاریی کەیپلەر و ڤۆرتێکسا رێژەی ئاب لە نێوان 2.17 بۆ 2.30 ملیۆن بەرمیل دەخەمڵێنن.
 
کۆمپانیا / لایەن وڵات بڕی کڕین (بەرمیل) ماوەی دارایی
پترۆچاینا (PetroChina) چین 🇨🇳 6,000,000 تەممووز - ئاب
رەڵایەنس ئیندەستریز (Reliance) هیندستان 🇮🇳 4,000,000 مانگی ئاب
پاڵاوگە گشتییەکانی چین چین 🇨🇳 16,000,000+ پێشبینیی مانگی ئەیلوول
کۆمپانیا نێودەوڵەتییەکان (تۆتاڵ، ڤیتۆڵ، ترافیکۆرا...) جیهانی 🌐 بڕی جیاواز بەردەوام لە ئابدا

بابەتی پەیوەندیدار

لە هەرێمی کوردستان نرخی بەرمیلێک نەوتی سپی گەیشتە 325 هەزار دینار
ئابووری23-10-2026

لە هەرێمی کوردستان نرخی بەرمیلێک نەوتی سپی گەیشتە 325 هەزار دینار

لە 9 مانگدا فرۆشی بانکی ناوەندیی عێراق 39 ملیار دۆلار بووە، 35%ی لە پار کەمترە
ئابووری23-10-2026

لە 9 مانگدا فرۆشی بانکی ناوەندیی عێراق 39 ملیار دۆلار بووە، 35%ی لە پار کەمترە

تاوەکو کۆتایی ساڵ بەرهەمهێنانی گاز لە عەککازی ئەنبار دەگاتە 100 ملیۆن پێ سێجا
ئابووری23-10-2026

تاوەکو کۆتایی ساڵ بەرهەمهێنانی گاز لە عەککازی ئەنبار دەگاتە 100 ملیۆن پێ سێجا

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە