Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانسەرەکیهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

باڵەخانەی بانکی ناوەندیی عێراق

باڵەخانەی بانکی ناوەندیی عێراق

ئابووری

بانکی ناوەندیی عێراق: پارەی هاووڵاتییان لە هەموو بانکە مۆڵەتپێدراوەکان پارێزراوە

گەشاو خالید

گەشاو خالید

05-09-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
گەشاو خالید
گەشاو خالید05-09-2026

بابەتی پەیوەندیدار

لە هەرێمی کوردستان نرخی بەرمیلێک نەوتی سپی گەیشتە 325 هەزار دینار
ئابووری23-10-2026

لە هەرێمی کوردستان نرخی بەرمیلێک نەوتی سپی گەیشتە 325 هەزار دینار

لە 9 مانگدا فرۆشی بانکی ناوەندیی عێراق 39 ملیار دۆلار بووە، 35%ی لە پار کەمترە
ئابووری23-10-2026

لە 9 مانگدا فرۆشی بانکی ناوەندیی عێراق 39 ملیار دۆلار بووە، 35%ی لە پار کەمترە

تاوەکو کۆتایی ساڵ بەرهەمهێنانی گاز لە عەککازی ئەنبار دەگاتە 100 ملیۆن پێ سێجا
ئابووری23-10-2026

تاوەکو کۆتایی ساڵ بەرهەمهێنانی گاز لە عەککازی ئەنبار دەگاتە 100 ملیۆن پێ سێجا

رووداو دیجیتاڵ

بانکی ناوەندیی عێراق دڵنیایی دەداتە هاووڵاتییان کە پارەکەیان لە بانکە مۆڵەتپێدراوەکان پارێزراوە و دەڵێ، ناردنی لیژنەی چاودێری بۆ هەر بانکێک بە واتای مایەپووچبوونی ئەو بانکە نایەت.

رۆژی شەممە، 5ـی ئەیلوولی 2026، بانکی ناوەندیی عێراق لە راگەیێندراوێکدا وەڵامی ئەو دەنگۆیانەی دایەوە کە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا بڵاوبوونەتەوە و باس لە مایەپووچبوونی هەندێک بانک دەکەن.

بانکەکە روونیکردەوە، سەردانی لیژنەی سەرپەرشتیاری بۆ هەندێک بانک تەنیا رێکارێکی چاودێریی یاساییە بۆ پاراستنی سەلامەتیی بانکەکان و مافی ئەو کەسانەی پارەیان لەوێیە.

بانکی ناوەندیی عێراق باس لەوە دەکات،  باشترین ستانداردە نێودەوڵەتییەکان لە کەرتی بانکیی عێراقدا جێبەجێ دەکەن و گوتی: "هەموو بانکە مۆڵەتپێدراوەکان ئەندامن لە (کۆمپانیای گەرەنتیی سپاردەکان) کە ئەرکی قەرەبووکردنەوەی هاووڵاتییانە لە کاتی هەر ئەگەرێکی پەککەوتنی بانکەکاندا."

بانکیی ناوەندیی عێراق دەڵێ:" سیستمی بانکیی عێراق خاوەنی نەختینەیەکی باشە و دەتوانێت بە کارایی مامەڵە لەگەڵ هەموو گوشارەکاندا بکات". 

بەپێی ئامارەکانی بانکیی ناوەندی عێراق، سەرمایەی نەختینەی بانکەکان بەرامبەر پابەندییە کورتخایەنەکانیان زیاتر لە 60%ـە، ئەمەش نیشانەی هێزی دارایی بانکەکانە.

بانکی ناوەندیی عێراق دڵنیایی دەدات کە هاووڵاتییان دەتوانن لە هەر کاتێکدا بیانەوێ، بەبێ دواکەوتن دەستیان بە پارەکانیان بگات و بانکەکەش بە وردی چاودێریی هەموو رێکارەکان دەکات بۆ پاراستنی مافی کڕیاران.

بابەتی پەیوەندیدار

لە هەرێمی کوردستان نرخی بەرمیلێک نەوتی سپی گەیشتە 325 هەزار دینار
ئابووری23-10-2026

لە هەرێمی کوردستان نرخی بەرمیلێک نەوتی سپی گەیشتە 325 هەزار دینار

لە 9 مانگدا فرۆشی بانکی ناوەندیی عێراق 39 ملیار دۆلار بووە، 35%ی لە پار کەمترە
ئابووری23-10-2026

لە 9 مانگدا فرۆشی بانکی ناوەندیی عێراق 39 ملیار دۆلار بووە، 35%ی لە پار کەمترە

تاوەکو کۆتایی ساڵ بەرهەمهێنانی گاز لە عەککازی ئەنبار دەگاتە 100 ملیۆن پێ سێجا
ئابووری23-10-2026

تاوەکو کۆتایی ساڵ بەرهەمهێنانی گاز لە عەککازی ئەنبار دەگاتە 100 ملیۆن پێ سێجا

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە