Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانسەرەکیهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

هێلکە. وێنە: بڵند تاهیر - رووداو

هێلکە. وێنە: بڵند تاهیر - رووداو

ئابووری

وەزارەتی کشتوکاڵی عێراق: چوار ملیار هێلکە کورتهێنانمان هەیە

مالیک محەممەد

مالیک محەممەد

06-09-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
مالیک محەممەد
مالیک محەممەد06-09-2026

بابەتی پەیوەندیدار

لە هەرێمی کوردستان نرخی بەرمیلێک نەوتی سپی گەیشتە 325 هەزار دینار
ئابووری23-10-2026

لە هەرێمی کوردستان نرخی بەرمیلێک نەوتی سپی گەیشتە 325 هەزار دینار

لە 9 مانگدا فرۆشی بانکی ناوەندیی عێراق 39 ملیار دۆلار بووە، 35%ی لە پار کەمترە
ئابووری23-10-2026

لە 9 مانگدا فرۆشی بانکی ناوەندیی عێراق 39 ملیار دۆلار بووە، 35%ی لە پار کەمترە

تاوەکو کۆتایی ساڵ بەرهەمهێنانی گاز لە عەککازی ئەنبار دەگاتە 100 ملیۆن پێ سێجا
ئابووری23-10-2026

تاوەکو کۆتایی ساڵ بەرهەمهێنانی گاز لە عەککازی ئەنبار دەگاتە 100 ملیۆن پێ سێجا

رووداو دیجیتاڵ

وەزارەتی کشتوکاڵی عێراق پلان بۆ دابەزاندنی نرخی گۆشتی سوور، گۆشتی مریشک و هێلکە لە بازاڕە ناوخۆییەکاندا رادەگەیێنێت، ئەوەش لە رێگەی پشتگیریکردنی کێڵگە پەلەوەرییەکان و کەمکردنەوەی تێچووی بەرهەمهێنان.


رۆژی یەکشەممە، 6ی ئەیلوولی 2026، قوسەی حەتاب، گوتەبێژی وەزارەتی کشتوکاڵی عێراق بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، لە دوایین کۆبوونەوەی وەزارەتەکەیاندا بڕیاردراوە دەست بکرێت بە جێبەجێکردنی کۆمەڵێک رێکاری چڕ بۆ چارەسەرکردنی بەرزبوونەوەی نرخی هێلکە و بەرهەمە پەلەوەرییەکان.

ئاماژەی بەوەش کرد، پلانەکە دابینکردنی ئاسانکاریی دارایی و کارگێڕی بۆ خاوەن پڕۆژە و کێڵگە پەلەوەرییەکانی کەرتی تایبەت لەخۆدەگرێ.

گوتەبێژی وەزارەتی کشتوکاڵی عێراق دەڵێت: "ساڵانە پێویستمان بە 9 ملیار هێلکەیە، بەڵام ئێستا تەنیا 5 ملیار هێلکە بەرهەم دەهێنرێن، ئەمەش نیشانەی کورتهێنانێکی گەورەیە لە بازاڕدا."

بە گوتەی ئەو بەرپرسە، پێویستیی ساڵانەی عێراق بۆ گۆشتی مریشک و گۆشتی سوور زیاتر لە 900 هەزار تۆنە، بەڵام لە ساڵی 2026دا تەنیا 400 هەزار تۆن بەرهەم هێنراوە.

قوسەی حەتاب روونیکردەوە، هێلکە و مریشک لە پارێزگاکانی هەرێمی کوردستانەوە بەبێ کێشە دەگاتە پارێزگاکانی خواروو و نێوەڕاستی عێراق و هەوڵیش دەدەن بە تەواوکردنی رێکارەکانیان، کورتهێنانەکان بەتەواوی پڕ بکەنەوە.

گوتەبێژی وەزارەتی کشتوکاڵ دەشڵێت، بڕیاردراوە رێکارە رۆتینییەکان بۆ نوێکردنەوەی مۆڵەتی کێڵگەکان کەم بکەنەوە و تەنیا بە "بەڵێننامە" کارەکانیان بۆ رایی بکرێ، تاوەکو پڕۆسەی بەرهەمهێنان نەوەستێت؛ هەروەها هەوڵ دەدرێت نرخی ئالیک و پێداویستییە سەرەتاییەکان بۆ جووتیاران کەم بکرێتەوە تاوەکو نرخ لە بازاڕدا بۆ هاووڵاتیان دابەزێ.


بابەتی پەیوەندیدار

لە هەرێمی کوردستان نرخی بەرمیلێک نەوتی سپی گەیشتە 325 هەزار دینار
ئابووری23-10-2026

لە هەرێمی کوردستان نرخی بەرمیلێک نەوتی سپی گەیشتە 325 هەزار دینار

لە 9 مانگدا فرۆشی بانکی ناوەندیی عێراق 39 ملیار دۆلار بووە، 35%ی لە پار کەمترە
ئابووری23-10-2026

لە 9 مانگدا فرۆشی بانکی ناوەندیی عێراق 39 ملیار دۆلار بووە، 35%ی لە پار کەمترە

تاوەکو کۆتایی ساڵ بەرهەمهێنانی گاز لە عەککازی ئەنبار دەگاتە 100 ملیۆن پێ سێجا
ئابووری23-10-2026

تاوەکو کۆتایی ساڵ بەرهەمهێنانی گاز لە عەککازی ئەنبار دەگاتە 100 ملیۆن پێ سێجا

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە