Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانسەرەکیهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

لۆگۆی ئینڤێست کوردستان

لۆگۆی ئینڤێست کوردستان

ئابووری

ئینڤێست کوردستان بەشداری لە کۆنگرەی دوبەی دەکات و بەربژێرە بۆ وەرگرتنی خەڵاتێکی جیهانی

نیاز مستەفا

نیاز مستەفا

06-09-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
نیاز مستەفا هەواڵسازە لە تۆڕی میدیایی رووداو. ئەو لە بەشی نێودەوڵەتی کار دەکات و تیشک دەخاتە سەر کاروباری نێودەوڵەتی و ئەو رووداوە جیهانییانەی کە جێگەی بایەخی خەڵکن لە کوردستان، عێراق، ناوچەکە و هەموو جیهان. خاوەنی سێ ساڵ ئەزموونە لەم بوارەدا. نیاز مستەفا بڕوانامەی بەکالۆریۆسی لە ئەندازیاریی وزە لە زانکۆی ئەمریکی لە عێراق - سلێمانی (AUIS) و بڕوانامەی ماستەری لە سیاسەت و پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکان لە زانکۆی کوردستان- هەولێر (UKH) هەیە.
نیاز مستەفا
نیاز مستەفا06-09-2026

بابەتی پەیوەندیدار

لە هەرێمی کوردستان نرخی بەرمیلێک نەوتی سپی گەیشتە 325 هەزار دینار
ئابووری23-10-2026

لە هەرێمی کوردستان نرخی بەرمیلێک نەوتی سپی گەیشتە 325 هەزار دینار

لە 9 مانگدا فرۆشی بانکی ناوەندیی عێراق 39 ملیار دۆلار بووە، 35%ی لە پار کەمترە
ئابووری23-10-2026

لە 9 مانگدا فرۆشی بانکی ناوەندیی عێراق 39 ملیار دۆلار بووە، 35%ی لە پار کەمترە

تاوەکو کۆتایی ساڵ بەرهەمهێنانی گاز لە عەککازی ئەنبار دەگاتە 100 ملیۆن پێ سێجا
ئابووری23-10-2026

تاوەکو کۆتایی ساڵ بەرهەمهێنانی گاز لە عەککازی ئەنبار دەگاتە 100 ملیۆن پێ سێجا

رووداو دیجیتاڵ

گوتەبێژی دەستەی وەبەرهێنانی هەرێمی کوردستان بە رووداوی راگەیاند، دەستەی وەبەرهێنان لە رێگەی (ئینڤێست کوردستان) کە یەکەی وەبەرهێنانی راستەوخۆی بیانییە، بەشداری لە کۆنگرەی نێودەوڵەتیی AIM 2026 دەکات. ئەم کۆنگرەیە لە 7 بۆ 9ی ئەیلوولی 2026 لە سەنتەری بازرگانیی جیهانیی دوبەی (DWTC) لە ئیمارات بەڕێوە دەچێت.

بەرگەشت ئاکرەیی، ئەمڕۆ یەکشەممە گوتی، ئەم ساڵ کۆنگرەکە بە درووشمی (داڕشتنەوەی خۆشگوزەرانیی جیهانی: دەستنیشانکردنی رێڕەوی نوێی وەبەرهێنان بەرەو داهاتوویەکی بەردەوام و گشتگیر) بەڕێوە دەچێت، کە تێیدا رابەرانی حکومەت، وەبەرهێنەران و سەرکردەکانی بازرگانی لە سەرانسەری جیهان کۆدەکاتەوە.

ئینڤێست کوردستان بەربژێرە بۆ وەرگرتنی خەڵات

بەرگەشت ئاکرەیی دەڵێ، بۆ (ئینڤێست کوردستان)، بەشداریی ئەم ساڵ بایەخێکی تایبەتی هەیە، چونکە ئەم دەزگایە بەربژێر کراوە بۆ خەڵاتەکانی وەبەرهێنانی AIM 2026  و گوتیشی: "ئەم بەربژێرکردنە ئاماژەیە بۆ دانپێدانانی نێودەوڵەتی بە هەوڵەکانی ئینڤێست کوردستان لە ئاراستەکردن و بەرەوپێشبردنی وەبەرهێنان و بەستنەوەی هەرێمی کوردستان بە کۆمەڵگەی وەبەرهێنانی جیهانییەوە."

لە کۆنگرەی AIM 2026دا، شەش کۆمپانیای دیاری هەرێمی کوردستان یاوەریی شاندی ئینڤێست کوردستان دەکەن.

گوتەبێژی دەستەی وەبەرهێنان گوتی، ئامادەبوونی ئەم کۆمپانیایانە تیشک دەخاتە سەر هێز و فرەجۆریی کەرتی تایبەت لە کوردستان و دەرفەتێک دەبێت بۆ ناساندنی پڕۆژە ناوخۆییەکان بە وەبەرهێنەرانی بیانی. "ئەمە گرنگیی هاوئاهەنگیــی نێوان کەرتی گشتی و تایبەت دەسەلمێنێت."

د. محەممەد شوکری، سەرۆکی دەستەی وەبەرهێنان، سەبارەت بەم بەشدارییە گوتی: "کاندیدکردنمان بۆ خەڵاتەکانی وەبەرهێنانی AIM، رەنگدانەوەی ئەو پێشکەوتنەیە کە هەرێمی کوردستان لە دروستکردنی ژینگەیەکی لەبار و سەرنجڕاکێش بۆ وەبەرهێنانی بیانی بەدەستی هێناوە. ئێمە شانازی دەکەین کە پیشانی دەدەین کوردستان کراوەیە بۆ بازرگانی و ئامادەیە بۆ هاوبەشیی جیهانی."

بابەتی پەیوەندیدار

لە هەرێمی کوردستان نرخی بەرمیلێک نەوتی سپی گەیشتە 325 هەزار دینار
ئابووری23-10-2026

لە هەرێمی کوردستان نرخی بەرمیلێک نەوتی سپی گەیشتە 325 هەزار دینار

لە 9 مانگدا فرۆشی بانکی ناوەندیی عێراق 39 ملیار دۆلار بووە، 35%ی لە پار کەمترە
ئابووری23-10-2026

لە 9 مانگدا فرۆشی بانکی ناوەندیی عێراق 39 ملیار دۆلار بووە، 35%ی لە پار کەمترە

تاوەکو کۆتایی ساڵ بەرهەمهێنانی گاز لە عەککازی ئەنبار دەگاتە 100 ملیۆن پێ سێجا
ئابووری23-10-2026

تاوەکو کۆتایی ساڵ بەرهەمهێنانی گاز لە عەککازی ئەنبار دەگاتە 100 ملیۆن پێ سێجا

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە