Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانسەرەکیهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

وێنە : بڵند تاهیر- رووداو

وێنە : بڵند تاهیر- رووداو

ئابووری

سامانە سرووشتییەکان داوای 140 هەزار بەرمیل نەوت لە بەغدا دەکات

نەهرۆ محەممەد

نەهرۆ محەممەد

07-09-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
نەهرۆ محەممەد
نەهرۆ محەممەد07-09-2026

بابەتی پەیوەندیدار

لە هەرێمی کوردستان نرخی بەرمیلێک نەوتی سپی گەیشتە 325 هەزار دینار
ئابووری23-10-2026

لە هەرێمی کوردستان نرخی بەرمیلێک نەوتی سپی گەیشتە 325 هەزار دینار

لە 9 مانگدا فرۆشی بانکی ناوەندیی عێراق 39 ملیار دۆلار بووە، 35%ی لە پار کەمترە
ئابووری23-10-2026

لە 9 مانگدا فرۆشی بانکی ناوەندیی عێراق 39 ملیار دۆلار بووە، 35%ی لە پار کەمترە

تاوەکو کۆتایی ساڵ بەرهەمهێنانی گاز لە عەککازی ئەنبار دەگاتە 100 ملیۆن پێ سێجا
ئابووری23-10-2026

تاوەکو کۆتایی ساڵ بەرهەمهێنانی گاز لە عەککازی ئەنبار دەگاتە 100 ملیۆن پێ سێجا

رووداو دیجیتاڵ

وەزارەتی سامانە سرووشتییەکانی هەرێمی کوردستان لە نووسراوێکی فەرمیدا کە ئاراستەی لیژنەی بەدواداچوون بۆ 50 هەزار بەرمیل نەوتی پشکی هەرێمی کوردستانی کردووە لە پەرلەمانی عێراق، وردەکاریی پێداویستییەکان و رێگەکانی چارەسەرکردنی قەیرانی سووتەمەنیی خستەڕوو. سامانە سرووشتییەکان 2 پێشنیازی داوەتە بەغدا.


بەگوێرەی نووسراوەکە کە 2ی ئەم مانگە کراوە، وەزارەتی سامانە سرووشتییەکان رایگەیاندووە، بۆ تێپەڕاندنی قەیرانەکە و دابینکردنی سووتەمەنی بۆ دانیشتوانی هەرێمی کوردستان هاوشێوەی پارێزگاکانی عێراق، پێویستیان بە هاوئاهەنگییەکی زیاترە لەگەڵ بەغدا. 

سامانە سرووشتییەکان دەڵێ، هەرێمی کوردستان رۆژانە پێویستی بە 115,000 بەرمیل نەوتی خاوە بۆ پڕکردنەوەی پێداویستیی ناوخۆ، بەڵام ئەوەی ئێستا بۆی تەرخان کراوە تەنیا 50,000 بەرمیلە و ئەمەش بەشی پێداویستییەکان ناکات.

وەزارەتەکە ئاماژەی بەوە کردووە، هەرێمی کوردستان رۆژانە پێویستی بە 7,000,000 لیتر بەنزین، 1,095,000 لیتر گازوایل و 2,000 تۆن گازی شلە؛ هەروەها ساڵانە پێویستی بە 563,500,000 لیتر نەوتی سپییە بۆ ئەوەی رەوشی دابەشکردنی سووتەمەنی لە وەرزەکاندا جێگیر بێت؛ هەروەها هەرێمی کوردستان  50,000 لیتری رۆژانە لە سووتەمەنی فڕۆکە، 3،350 تۆن سووتەمەنی رۆژانەی بۆ وێستگەکانی کارەبای هەرێمی کوردستان پێویستە.

وەک رێگەچارەیەک، وەزارەتی سامانە سرووشتییەکان دوو پێشنیازی بۆ بەغدا کردووە. یەکەم، تەرخانکردنی 140,000 بەرمیل نەوتی خاوی رۆژانە بۆ پاڵاوگەکانی هەرێمی کوردستان. دووەم، وەزارەتی نەوتی عێراق راستەوخۆ بەرهەمە نەوتییەکان بەو بڕەی کە پێویستە دابین بکات. ئەوکات حکومەتی هەرێمی کوردستان لاری نییە بڕی 50 هەزار بەرمیل نەوتی رۆژانە رادەستی وەزارەتی نەوتی عێراق بکات کە تەرخانکراوە بۆ بەکاربردنی ناوخۆیی

کەمال محەممەد، وەزیری سامانە سرووشتییەکان بەوەکالەت، لە کۆتایی نووسراوەکەدا رایگەیاندووە، دەبێت تێچووی بەرهەمهێنان و گواستنەوەی ئەو بڕە نەوتەی بۆ ناوخۆ بەکاردێت، لەلایەن حکومەتی فیدراڵییەوە بگیرێتە ئەستۆ، تاوەکو نرخی یەک لیتر بەنزینی پاڵپشتیکراو بۆ هاونیشتمانییان لە 450 دیناردا جێگیر بکرێ و هاوشێوەی پارێزگاکانی عێراقی لێ بێت.

لە 27-07-2026 لیژنەی نەوت و گازی پەرلەمانی عێراق بڕیاری دا لیژنەیەکی کاتی بۆ بەدواداچوونی تەرخانکردنی 50 هەزار بەرمیل نەوتی خاوی رۆژانە بۆ هەرێمی کوردستان پێکبهێنێت. 

لیژنەکە بە سەرۆکایەتیی عامر عەبدولجەبار و ئەندامێتیی 7 پەرلەمانتاری دیکە پێکهێندراوە کە بریتین لە جاسم عەتوان، سیپان شێروانی، عەلی شەداد، غالب محەممەد، کاوە عەبدولقادر، گوڵسەن محەممەد و محەممەد عەربود.

سیپان شێروانی، ئەندامی لیژنەی بەدواداچوون لەبارەی 50 هەزار بەرمیل نەوتی هەرێمی کوردستان لە پەرلەمانی عێراق، بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند:" دوای گەیشتنی وەڵامی وەزارەتی سامانە سرووشتییەکان و وەزارەتی نەوتی عێراق، ئەم هەفتەیە لیژنەکەمان راپۆرتی خۆی بۆ سەرۆکایەتیی پەرلەمانی عێراق بەرزدەکاتەوە، تاوەکو رێکاری پێویست و گونجاو بۆ دابینکردنی سووتەمەنی بگیرێتە بەر."

بابەتی پەیوەندیدار

لە هەرێمی کوردستان نرخی بەرمیلێک نەوتی سپی گەیشتە 325 هەزار دینار
ئابووری23-10-2026

لە هەرێمی کوردستان نرخی بەرمیلێک نەوتی سپی گەیشتە 325 هەزار دینار

لە 9 مانگدا فرۆشی بانکی ناوەندیی عێراق 39 ملیار دۆلار بووە، 35%ی لە پار کەمترە
ئابووری23-10-2026

لە 9 مانگدا فرۆشی بانکی ناوەندیی عێراق 39 ملیار دۆلار بووە، 35%ی لە پار کەمترە

تاوەکو کۆتایی ساڵ بەرهەمهێنانی گاز لە عەککازی ئەنبار دەگاتە 100 ملیۆن پێ سێجا
ئابووری23-10-2026

تاوەکو کۆتایی ساڵ بەرهەمهێنانی گاز لە عەککازی ئەنبار دەگاتە 100 ملیۆن پێ سێجا

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە