Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

دۆلاری ئەمریکی. وێنە: بڵند تاهیر - رووداو

دۆلاری ئەمریکی. وێنە: بڵند تاهیر - رووداو

ئابووری

گوتەبێژی حکومەتی عێراق بۆ رووداو: ناردنی دۆلاری کاش لە ئەمریکاوە بەردەوامە

گەشاو خالید

گەشاو خالید

03-10-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
گەشاو خالید
گەشاو خالید03-10-2026

بابەتی پەیوەندیدار

نرخی نەوت لە بەرزترین ئاستی پێنج مانگی رابردوو مامەڵەی پێوەدەکرێت
ئابووری20-10-2026

نرخی نەوت لە بەرزترین ئاستی پێنج مانگی رابردوو مامەڵەی پێوەدەکرێت

نرخی زێڕ بۆ سێیەم رۆژ لەسەریەک دابەزی
ئابووری20-10-2026

نرخی زێڕ بۆ سێیەم رۆژ لەسەریەک دابەزی

وەزیری وزەی تورکیا: بەشێک لە گازوایلی رووسیا بەدەستدەهێنێن
ئابووری19-10-2026

وەزیری وزەی تورکیا: بەشێک لە گازوایلی رووسیا بەدەستدەهێنێن

رووداو دیجیتاڵ

گوتەبێژی حکومەتی عێراق دەڵێ، کۆتاییهاتنی ئەرکی هێزەکانی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی دژی داعش نابێتەهۆی لاوازبوونی پەیوەندییەکانی نێوان بەغدا و واشنتن و ئاشکرای دەکات کە لە رۆژی کشانەوەی هێزەکاندا گوژمەیەکی نوێی دۆلار گەیشتووە.

حەیدەر عەبوودی، گوتەبێژی حکومەتی عێراق لە وەڵامی پرسیارێکی تۆڕی میدیایی رووداودا سەبارەت بە پرسی ناردنی دۆلار دوای کشانەوەی هێزەکانی ئەمریکا و هاوپەیمانان، رۆژی شەممە (3ی تشرینی یەکەمی 2026) رایگەیاند، "ئەمە دوو بابەتی تەواو جیاوازن و پەیوەندییان بە یەکەوە نییە. باشترین بەڵگەش ئەوەیە کە رۆژی چوارشەممە (30ی ئەیلوول)، هاوکات لەگەڵ کۆتاییهاتنی ئەرکی هێزەکانی هاوپەیمانان، گوژمەیەکی دیکەی دۆلار گەیشتە عێراق."

گوتەبێژی حکومەتی عێراق راشیگەیاند، "لەگەڵ لایەنی ئەمریکی گەیشتووینەتە رێککەوتن بۆ بەردەوامبوونی ناردنی دۆلار. ئەمەش یارمەتیدەر دەبێت لە جێگیرکردنی دۆخی دارایی و دابینکردنی پێداویستیی دراوی بیانی."

ئەم دۆلارە پارەی داهاتی فرۆشی نەوتی عێراقە کە دەچێتە ئەو بانکەی ئەمریکا و دواتر بە رەزامەندیی بانکی ناوەندیی عێراق لە بازاڕەکاندا بەگەڕ دەخرێت.

بانکی ناوەندیی عێراق بەپێی چەند رێکارێک و دوای تێپەڕبوون بە وردبینیی چەند کۆمپانیایەکی نێودەوڵەتی، دۆلار دەداتە بازرگانان بۆ هاوردەکردنی کاڵا و هەروەها بە گەشتیاران. نرخە فەرمییەکانیش بەم شێوەیەن:

- نرخ بۆ بازرگانان: 131 هەزار دینار بۆ هەر 100 دۆلارێک
- نرخ بۆ گەشتیاران: 130 هەزار و 500 دینار بۆ هەر 100 دۆلارێک

سیستمی دارایی عێراق لە ساڵی 2003ەوە بە جۆرێک داڕێژراوە کە داهاتی نەوتی وڵات لە بانکی فیدراڵیی نیویۆرک دادەنرێ.

واشنتن ساڵانە تاوەکو 13 ملیار دۆلاری نەختینە رەوانەی بەغدا دەکاتەوە تاوەکو ئابووریی عێراق و جووڵەی بازاڕ بەردەوام بێت.

پاراستنی داهاتەکان لە ئەمریکا، وەک متمانەیەک و هەروەها وەک ئامرازێکی چاودێری بەکاردێت بۆ رێگریکردن لە گەیشتنی دۆلار بەو وڵات و لایەنانەی کە لەژێر سزای نێودەوڵەتیدان.

بابەتی پەیوەندیدار

نرخی نەوت لە بەرزترین ئاستی پێنج مانگی رابردوو مامەڵەی پێوەدەکرێت
ئابووری20-10-2026

نرخی نەوت لە بەرزترین ئاستی پێنج مانگی رابردوو مامەڵەی پێوەدەکرێت

نرخی زێڕ بۆ سێیەم رۆژ لەسەریەک دابەزی
ئابووری20-10-2026

نرخی زێڕ بۆ سێیەم رۆژ لەسەریەک دابەزی

وەزیری وزەی تورکیا: بەشێک لە گازوایلی رووسیا بەدەستدەهێنێن
ئابووری19-10-2026

وەزیری وزەی تورکیا: بەشێک لە گازوایلی رووسیا بەدەستدەهێنێن

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە