Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

تمەنی ئێرانی لە بازاڕی دۆلارەکەی هەولێر. وێنە: بڵند تاهیر - رووداو

تمەنی ئێرانی لە بازاڕی دۆلارەکەی هەولێر. وێنە: بڵند تاهیر - رووداو

ئابووری

بەرزبوونەوەیەکی پێوانەییە؛ دۆلار ئاستی 270 هەزار تمەنی تۆمارکرد

رووداو دیجیتاڵ

رووداو دیجیتاڵ

04-10-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
رووداو دیجیتاڵ
رووداو دیجیتاڵ04-10-2026

بابەتی پەیوەندیدار

نرخی نەوت لە بەرزترین ئاستی پێنج مانگی رابردوو مامەڵەی پێوەدەکرێت
ئابووری20-10-2026

نرخی نەوت لە بەرزترین ئاستی پێنج مانگی رابردوو مامەڵەی پێوەدەکرێت

نرخی زێڕ بۆ سێیەم رۆژ لەسەریەک دابەزی
ئابووری20-10-2026

نرخی زێڕ بۆ سێیەم رۆژ لەسەریەک دابەزی

وەزیری وزەی تورکیا: بەشێک لە گازوایلی رووسیا بەدەستدەهێنێن
ئابووری19-10-2026

وەزیری وزەی تورکیا: بەشێک لە گازوایلی رووسیا بەدەستدەهێنێن


رووداو دیجیتاڵ

نرخی دۆلار بەرامبەر بە تمەن 5,600 تمەن یان بەڕێژەی 2.12% بەرزبووەوە و گەیشتە 269,500 تمەن.  


لە 24 کاژێری رابردوودا بەرزترین نرخی دۆلار 270,000 تمەن و نزمترین نرخیشی 263,900 تمەن بووە. بەراورد بە هەفتەی رابردوو، نرخی دۆلار بەڕێژەی نزیکەی 14.17% بەرزبووەتەوە. لە ماوەی شەش مانگی رابردووشدا دۆلار بەڕێژەی 73.81% بەرزبوونەوەی تۆمارکردووە.

یەکێک لە گرنگترین پێشهاتەکانی رۆژی شەممە، دەستپێکردنی فرۆشتنی دۆلار بوو تاوەکو 10 هەزار دۆلار بۆ هەر کەسێک لە پێنج بانکی دیاریکراودا. بەپێی راگەیێندراوی بانکی ناوەندیی ئێران، لە قۆناخی یەکەمدا بڕی یەک ملیار دۆلار لە چوارچێوەی ئەو پلانەدا دەخرێتەڕوو، هاوکات کۆی بەرنامەکەش بە دوو ملیار دۆلار راگەیێندراوە. هەروەها نرخی بنەڕەتیی هەر دۆلارێک لەم خستنەڕووەدا بە 259 هەزار تمەن دیاریکراوە.

سەرەڕای ئەم هەنگاوە، رۆژی شەممە نرخی دۆلار لە بازاڕی ئازاددا لە سەرووی نرخی دیاریکراوی بانکەکان مایەوە. ئەو جیاوازییەی لەنێوان نرخی 259 هەزار تمەنی بانکەکان و نرخی 265 هەزار تمەنی بازاڕی ئازاددا دروستبوو، دەریدەخات لە یەکەم رۆژی جێبەجێکردنی ئەم بڕیارەدا، خواستی کڕین لەنێو بازاڕدا زاڵتر بووە بەسەر خستنەڕووە نوێیەکەدا. 

لەگەڵ ئەوەشدا پسپۆڕانی ئابووری دەڵێن، لە رۆژانی داهاتوودا لە ئەگەری زیادبوونی قەبارەی مامەڵەی بانکەکان، بەردەوامیی خستنەڕووی دۆلار دەتوانێت بەشێک لە گوشاری خواست کەم بکاتەوە و کاریگەری لەسەر سنووردارکردنی بەرزبوونەوەی نرخەکان دابنێت.

هاوتەریب لەگەڵ هۆکارە نێوخۆییەکانی بازاڕ، گۆڕانکارییە سیاسی و ئەمنییەکانی ناوچەکەش بەردەوام کاریگەرییان لەسەر نرخی دۆلار داناوە، بەتایبەت دوای بڵاوبوونەوەی راپۆرتە نوێیەکان لەبارەی چەقبەستنی دانوستاندنەکانی نێوان ئێران و ئەمریکا و زیادبوونی پێگەی سەربازیی واشنتن لە ناوچەکەدا. 

بەشێک لە سەرچاوە نێودەوڵەتییەکانیش ئاماژە بەوە دەکەن، تاران لە ئەگەری دەستپێکردنەوەی هێرشە بەرفراوانەکانی ئەمریکا خۆی بۆ وەڵامدانەوەیەکی تووند ئامادە دەکات، هەرچەندە لە هەمان کاتدا کەناڵە دیپلۆماسییەکانیش بە تەواوەتی دانەخراون.

شارەزایانی ئابووری پێیان وایە، ئاستی 265 هەزار تمەن لە ئێستادا یەکەمین ئاستی گرنگی بازاڕە بۆ نرخی دۆلار. مانەوەی نرخ لە سەرووی ئەم ئاستەدا، دەکرێت رێگە خۆش بکات بۆ بەرزبوونەوەی دۆلار بەرەو ئاستەکانی سەرووی 270 هەزار تمەن.

لە بەرامبەردا، ئەگەر دەستوەردان و خستنەڕووی زیاتری دراو لەلایەن بانکی ناوەندییەوە زیادبکات، یاخود هەواڵێکی سیاسی لەبارەی کەمبوونەوەی گرژییەکان بڵاوببێتەوە، دەکرێت نرخی دۆلار پاشەکشە لە بەشێک لە بەرزبوونەوەکەی بکات. لەم سیناریۆیەدا، ئاستەکانی 260 بۆ 262 هەزار تمەن دەبێتە یەکەمین ئاستی پاڵپشتیی بازاڕ و، دابەزینی نرخ بۆ خوار 260 هەزار تمەنیش گوشاری فرۆشتن لە نێو بازاڕدا زیاد دەکات.

 

بابەتی پەیوەندیدار

نرخی نەوت لە بەرزترین ئاستی پێنج مانگی رابردوو مامەڵەی پێوەدەکرێت
ئابووری20-10-2026

نرخی نەوت لە بەرزترین ئاستی پێنج مانگی رابردوو مامەڵەی پێوەدەکرێت

نرخی زێڕ بۆ سێیەم رۆژ لەسەریەک دابەزی
ئابووری20-10-2026

نرخی زێڕ بۆ سێیەم رۆژ لەسەریەک دابەزی

وەزیری وزەی تورکیا: بەشێک لە گازوایلی رووسیا بەدەستدەهێنێن
ئابووری19-10-2026

وەزیری وزەی تورکیا: بەشێک لە گازوایلی رووسیا بەدەستدەهێنێن

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە