Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

ئابووری

ئەندامێکی لیژنەی دارایی: لە پڕۆژەیاسای بودجە 100 دۆلار بە 150 هەزار دینار جێگیرکراوە

نەهرۆ محەممەد

نەهرۆ محەممەد

05-10-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
نەهرۆ محەممەد
نەهرۆ محەممەد05-10-2026

بابەتی پەیوەندیدار

نرخی نەوت لە بەرزترین ئاستی پێنج مانگی رابردوو مامەڵەی پێوەدەکرێت
ئابووری20-10-2026

نرخی نەوت لە بەرزترین ئاستی پێنج مانگی رابردوو مامەڵەی پێوەدەکرێت

نرخی زێڕ بۆ سێیەم رۆژ لەسەریەک دابەزی
ئابووری20-10-2026

نرخی زێڕ بۆ سێیەم رۆژ لەسەریەک دابەزی

وەزیری وزەی تورکیا: بەشێک لە گازوایلی رووسیا بەدەستدەهێنێن
ئابووری19-10-2026

وەزیری وزەی تورکیا: بەشێک لە گازوایلی رووسیا بەدەستدەهێنێن

رووداو دیجیتاڵ

ئەندامێکی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق دەڵێت، لە پرۆژەیاسای بودجەی 2027ی عێراقدا بەهای 100 دۆلار بە 150 هەزار دینار جێگیرکراوە. بەڵام سەرچاوەیەک لە بانکی ناوەندیی عێراق دەڵێ: "جێگیرکردنی 100 دۆلار بە 150 هەزار دینار راست نییە". 


دیلان غەفوور، ئەندامی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق، ئەمڕۆ دووشەممە، 5ی تشرینی یەکەمی 2026 بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند: "لە پرۆژەیاسای بودجەی 2027ی عێراقدا، بەهای 100 دۆلار بە 150 هەزار دینار جێگیر کراوە و کۆی گشتیی بودجەکەش 228 تریلیۆن دینار دەبێت. نرخی هەر بەرمیلێک نەوت بە 58 دۆلار جێگیرکراوە".

بە گوتەی ئەو ئەندامەی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق: "لە پرۆژەیاساکەدا بەشێوەیەک جێگیر کراوە کە دەبێت نرخی فەرمی و نرخی بازاڕ یەک بخرێت و ئەو جیاوازییە نەمێنێت، بەڵام هێشتا ئەمە گەڵاڵەیە و لە ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق دەنگی لەسەر نەدراوە".

 لە پرۆژەیاسای بودجەی سێ ساڵەی عێراق 2023، 2024 و 2025دا 100 دۆلار بە 132 هەزار دینار جیگرکرابوو. ئێستا لە بازاڕەکانی هەرێمی کوردستان 100 دۆلاری ئەمریکی بە سەرووی 160 هەزار دینار مامەڵەی پێوە دەکرێ.

لەبارەی بۆچوونی بانکی ناوەندیی عێراق، ئەو ئەندامەی لیژنەی دارایی باسی لەوە کرد کە "بانکی ناوەندیی عێراق و وەزارەتی دارایی عێراق پێشوەختە لەسەر ئەو نرخە هاوئاهەنگیان کردووە. ئەگەر بەم شێوەیە جێگیر بکرێت، ئەوا ساڵانە داهاتی عێراق 20 تریلیۆن دینار زیاد دەکات." 

سەبارەت بە مووچە و پشکی هەرێمی کوردستان، دیلان غەفوور گوتی: "مووچەی فەرمانبەران و مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان جێگیرکراوە، بەڵام تاوەکو ئێستا رێککەوتنی کۆتایی لەسەر پشکی هەرێمی کوردستان نەکراوە."

رووداو بە دواداچوونی زیاتر کرد و سەرچاوەیەک لە بانکی ناوەندی عێراق، ئەمڕۆ دووشەممە 5ی تشرینی یەکەمی 2026 بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند: "تاوەکو ئێستا هەواڵی جێگیرکردنی 100 دۆلار بە 150 هەزار دینار راست نییە. بڕیارە ئەنجوومەنی بانکی ناوەندی کۆبێتەوە و روونکردنەوەی پێویست بدات". 

هەروەها موزهر محەممەد ساڵح، راوێژکاری دارایی سەرۆکوەزیرانی عێراق، ئەمڕۆ دووشەممە قسەی بۆ تۆڕی میدیایی رووداو کرد و بێ ئاگایی خۆی دەربڕی و گوتی :" زانیارییم نییە کە لە پرۆژەیاسای بودجەی 2017دا 100 دۆلار بە 150 دینار جێگیرکرابێت".

جەمال کۆچەر، ئەندامی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق، ئەمڕۆ دووشەممە بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق لە فالح ساری، وەزیری دارایی عێراق نیگەرانە لەسەر ئەوەی لیژنەکە ئاگاداری وردەکاریی پرۆژەیاسای بودجە نییە.

یەکێک لە بڕیارەکانی وەزیری دارایی عێراق ئەوەیە لە پرۆژەیاسای یاسای بودجەدا گرێبەستەکان و کرێی رۆژانە بکرێنە هەمیشەیی. جەمال کۆچەر گوتی:" بەم شێوەیە بێت 750 هەزار بۆ نزیکەی یەک ملیۆن کەس دەکرێنە هەمیشەیی و دەبێت لەو ژمارەیە پشکی هەرێمی کوردستانیش هەبێت". بەگوتەی عەلی موسەوی، ئەندامی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراقیش "نزیکەی یەک ملیۆن گرێبەست و کرێی رۆژانە جێگیر دەکرێن و دەکرێنە هەمیشەیی ".

بابەتی پەیوەندیدار

نرخی نەوت لە بەرزترین ئاستی پێنج مانگی رابردوو مامەڵەی پێوەدەکرێت
ئابووری20-10-2026

نرخی نەوت لە بەرزترین ئاستی پێنج مانگی رابردوو مامەڵەی پێوەدەکرێت

نرخی زێڕ بۆ سێیەم رۆژ لەسەریەک دابەزی
ئابووری20-10-2026

نرخی زێڕ بۆ سێیەم رۆژ لەسەریەک دابەزی

وەزیری وزەی تورکیا: بەشێک لە گازوایلی رووسیا بەدەستدەهێنێن
ئابووری19-10-2026

وەزیری وزەی تورکیا: بەشێک لە گازوایلی رووسیا بەدەستدەهێنێن

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە