Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

باڵیۆزی یەکێتیی ئەورووپا لە عێراق و عەلی زەیدی

باڵیۆزی یەکێتیی ئەورووپا لە عێراق و عەلی زەیدی

ئابووری

باڵیۆزی یەکێتیی ئەورووپا لە عێراق: قەبارەی ئاڵوگۆڕی بازرگانیمان لەگەڵ عێراق 18 ملیار یۆرۆیە

مالیک محەممەد

مالیک محەممەد

05-10-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
مالیک محەممەد
مالیک محەممەد05-10-2026

بابەتی پەیوەندیدار

نرخی نەوت لە بەرزترین ئاستی پێنج مانگی رابردوو مامەڵەی پێوەدەکرێت
ئابووری20-10-2026

نرخی نەوت لە بەرزترین ئاستی پێنج مانگی رابردوو مامەڵەی پێوەدەکرێت

نرخی زێڕ بۆ سێیەم رۆژ لەسەریەک دابەزی
ئابووری20-10-2026

نرخی زێڕ بۆ سێیەم رۆژ لەسەریەک دابەزی

وەزیری وزەی تورکیا: بەشێک لە گازوایلی رووسیا بەدەستدەهێنێن
ئابووری19-10-2026

وەزیری وزەی تورکیا: بەشێک لە گازوایلی رووسیا بەدەستدەهێنێن

رووداو دیجیتاڵ

باڵیۆزی یەکێتیی ئەورووپا لە عێراق دەڵێ، قەبارەی ئاڵوگۆڕی بازرگانیی نێوان ئەورووپا و عێراق گەیشتووەتە نزیکەی 18 ملیار یۆرۆ؛ هۆشداریش دەدات لەوەی پشتبەستنی تەواوی عێراق بە نەوت و ناکرێ بەردەوام بێت.

کلێمێنس سێمتنەر، باڵیۆزی یەکێتیی ئەورووپا لە بەغدا بە میدیای عێراقی راگەیاند، پەیوەندییە ئابوورییەکانی نێوان یەکێتیی ئەورووپا و عێراق لە گەشەسەندندان و قەبارەی بازرگانی گەیشتووەتە نزیکەی 18 ملیار یۆرۆ، بەجۆرێک وڵاتانی ئەورووپا ساڵانە بایی نزیکەی 12  ملیار یۆرۆ وزە لە عێراق دەکڕن.

سێمتنەر هۆشداری دا و گوتی: "ئەو پێشهات و ئاڵۆزییانەی پەیوەست بوون بە داخستنی تەنگەی هورمز ئەوەیان سەلماند کە پشتبەستنی لە رادەبەدەری عێراق بە نەوت ناتوانرێ بۆ ماوەی درێژ بەردەوام بێت، بۆیە یەکێتیی ئەورووپا کار بۆ ئەوە دەکات هاوکاریی عێراق بکات لە هەمەچەشنکردنی ئابوورییەکەی لەڕێگەی وزەی نوێبووەوە، کەرتی کشتوکاڵ، تەکنەلۆژیای زانیاری و خزمەتگوزارییە لۆجستییەکان."

لە بواری ئەمنی و دۆخی ناوچەکەدا، سێمتنەر گوتی: "عێراق لە ململانێ هەرێمییەکان زیانی گەورەی بەرکەوتووە، لە کاتێکدا هەندێک لە وڵاتانی دراوسێ بانگەشەی ئەوە دەکەن کە لە خاکی عێراقەوە هێرشیان دەکرێتەسەر؛" هەروەها پێشوازی لە هەوڵەکانی حکومەتی عێراق کرد بۆ چاککردنەوەی پەیوەندییەکانی لەگەڵ وڵاتانی دراوسێ، بەڵام دەڵێت، "ئاسایش و داهاتووی عێراق بەندە بە کۆکردنەوە و کۆکردنەوەی چەک لە دەستی دەوڵەت، چاکسازی لە کەرتی گشتی و باشترکردنی ژینگەی بازرگانی و سەروەریی یاسا."

ئاشکرایشی کرد کە یەکێتیی ئەورووپا لەڕێگەی نێردەی راوێژکارییەوە هاوکاریی دەزگا ئەمنییەکانی عێراق دەکات لە بەڕێوەبردنی سنوور، بەرەنگاربوونەوەی بازرگانیکردن بە مرۆڤ و تووندڕەوی . سەبارەت بە پڕچەککردنیش روونی کردەوە: "یەکێتیی ئەورووپا وەک دامەزراوە چەک و کەرەستەی بەرگری ناداتە عێراق، بەڵکو دەوڵەتانی ئەندام لەسەر ئاستی دووقۆڵی یان لەڕێگەی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی و ناتۆوە راوێژ و هاوکاریی سەربازی پێشکێش دەکەن."

بابەتی پەیوەندیدار

نرخی نەوت لە بەرزترین ئاستی پێنج مانگی رابردوو مامەڵەی پێوەدەکرێت
ئابووری20-10-2026

نرخی نەوت لە بەرزترین ئاستی پێنج مانگی رابردوو مامەڵەی پێوەدەکرێت

نرخی زێڕ بۆ سێیەم رۆژ لەسەریەک دابەزی
ئابووری20-10-2026

نرخی زێڕ بۆ سێیەم رۆژ لەسەریەک دابەزی

وەزیری وزەی تورکیا: بەشێک لە گازوایلی رووسیا بەدەستدەهێنێن
ئابووری19-10-2026

وەزیری وزەی تورکیا: بەشێک لە گازوایلی رووسیا بەدەستدەهێنێن

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە