Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

وێنە: بانکی ناوەندیی عێراق

وێنە: بانکی ناوەندیی عێراق

ئابووری

بانکی ناوەندیی عێراق: نرخی نوێی دینار لە بەرژەوەندیی هاووڵاتییانە

نەهرۆ محەممەد

نەهرۆ محەممەد

07-10-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
نەهرۆ محەممەد
نەهرۆ محەممەد07-10-2026

بابەتی پەیوەندیدار

نرخی نەوت لە بەرزترین ئاستی پێنج مانگی رابردوو مامەڵەی پێوەدەکرێت
ئابووری20-10-2026

نرخی نەوت لە بەرزترین ئاستی پێنج مانگی رابردوو مامەڵەی پێوەدەکرێت

نرخی زێڕ بۆ سێیەم رۆژ لەسەریەک دابەزی
ئابووری20-10-2026

نرخی زێڕ بۆ سێیەم رۆژ لەسەریەک دابەزی

وەزیری وزەی تورکیا: بەشێک لە گازوایلی رووسیا بەدەستدەهێنێن
ئابووری19-10-2026

وەزیری وزەی تورکیا: بەشێک لە گازوایلی رووسیا بەدەستدەهێنێن

 رووداو دیجیتاڵ

بانکی ناوەندیی عێراق رایدەگەیێنێت،"لە چوارچێوەی پابەندبوونی بانکی ناوەندی و حکومەتی فیدراڵی بۆ بەدیهێنانی سەقامگیریی ئابووریی بەردەوام و گەشەپێدانی گشتگیر،" بڕیاریان داوە نرخی دۆلار بگۆڕن.


بەپێی بڕیارە نوێیەکە، کە لەسەر بنەمای هاوئاهەنگی لەگەڵ ئەنجوومەنی وەزیران و بە پشتبەستن بە یاسای بانکی ناوەندیی ژمارە (56)ی ساڵی 2004، نرخی دۆلار بەم شێوەیە دەبێت:

نرخی کڕینی دۆلار لە وەزارەتی دارایی: 1500 دینار بۆ هەر دۆلارێک.
نرخی فرۆشتنی دۆلار بە بانکەکان: 1510 دینار بۆ هەر دۆلارێک.
نرخی فرۆشتنی دۆلاری کاش بە هاووڵاتییان: 1520 دینار بۆ هەر دۆلارێک.

ئەم گۆڕانکارییە لە کاتێکدایە کە پێشتر نرخی فەرمیی فرۆشتنی هەر دۆلارێک لەلایەن بانکی ناوەندییەوە بە 1320 دینار بوو. 

بانکی ناوەندیی عێراق رۆژی چوارشەممە، 7ی تشرینی یەکەمی 2026، لە راگەیێندراوێکدا، دڵنیایی دەداتە هاووڵاتییان و کەرتی ئابووری کە یەدەگی دراوی بیانی "بەهێز و بەشی پێویستە،" کە ئەمەش وا دەکات بتوانرێت "بە شێوەیەکی تەواو و دەستبەجێ" داواکارییەکانی فرۆشتنی دۆلار بۆ بازرگانی، کارتی بانکەکان و گەشتیاران بەبێ هیچ سنوورێک دابین بکرێت.

بەپێی راگەیێندراوەکە، ئەم گۆڕانکارییە ئەرێنییە "ئاسۆی نوێ و بەرجەستە دەکاتەوە کە خزمەت بە ئابووریی نیشتمانی و هاووڵاتییان دەکات." چاوەڕوان دەکرێت ئەم بڕیارە ببێتە هۆی: پشتگیریکردنی بەرهەمی نیشتمانی و پیشەسازیی خۆماڵی، رەخساندنی کێبڕکێی دادپەروەرانە بۆ کاڵای عێراقی لە بازاڕەکاندا،هاندانی فراوانبوونی کارگە و کۆمپانیا نیشتمانییەکان، دروستکردنی ژینگەیەکی وەبەرهێنانی سەرنجڕاکێش بۆ کەرتە نانەوتییەکان، کردنەوەی دەرگای نوێ بۆ پڕۆژە بچووک و مامناوەندەکان و رەخساندنی هەلی کار بۆ گەنجان.

بانکی ناوەندیی عێراق رایگەیاندووە، بەردەوام دەبێت لە گرتنەبەری هەموو ئەو رێکارانەی کە "لە بەرژەوەندیی نیشتمان و هاووڵاتییاندان و سەلامەتی و سەقامگیریی سیستمی دارایی مسۆگەر دەکەن."

 

ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق، رۆژی 6ی تشرینی یەکەمی 2026، لە کۆبوونەوەی ئاسایی خۆیدا بڕیاریدا نرخی ئاڵوگۆڕی دینار بەرامبەر دۆلاری ئەمریکی بگۆڕێت و نرخی فرۆشتنی هەر دۆلارێک بۆ هاووڵاتییان بە 1520 دینار دیاریبکات و لە ئەمڕۆوە کاری پێدەکرێت. 

 

حەمید نەعیم غزی، ئەمینداری گشتیی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق، نووسراوی فەرمی بۆ هەموولایەنە پەیوەندارەکان کردووە و دەڵێ لەسەر داواکاری وەزیری دارایی و پارێزگاری بانکی ناوەندی عێراق بووە خراوەتە بەردەم کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق.

بابەتی پەیوەندیدار

نرخی نەوت لە بەرزترین ئاستی پێنج مانگی رابردوو مامەڵەی پێوەدەکرێت
ئابووری20-10-2026

نرخی نەوت لە بەرزترین ئاستی پێنج مانگی رابردوو مامەڵەی پێوەدەکرێت

نرخی زێڕ بۆ سێیەم رۆژ لەسەریەک دابەزی
ئابووری20-10-2026

نرخی زێڕ بۆ سێیەم رۆژ لەسەریەک دابەزی

وەزیری وزەی تورکیا: بەشێک لە گازوایلی رووسیا بەدەستدەهێنێن
ئابووری19-10-2026

وەزیری وزەی تورکیا: بەشێک لە گازوایلی رووسیا بەدەستدەهێنێن

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە